بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەبەکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەبەکی زمانی کوردەکانی شەبەکە کە وەکوو زمانێکی گۆرانی-زازایی[١][٢][٣][٤] لە دەستەی زمانەکانی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوا پۆلێنبەندی کراوەتەوە. زمانی شەبەکی لەلایەن خەڵکی شەبەک[٥][٦] لە ناوچەی مووسڵ لە ناوچەی نەینەوای عێراق قسەی پێدەکرێت.

زمانی شەبەکی لەگەڵ زمانەکانی ھەورامی، باجەلانی، سەرلی و زازاکی لێکچوونیی ھەیە. ئەم گرووپە زمانییە بەھۆی کوردبوونی ئاخێوەرانیان زۆرجار بە «زاراوەی کوردی» ناودەبرێن، بەڵام لەباری زمانەوانییەوە لەگەڵ زمانەکانی دیکەی گۆرانی و زازاکی لە دەستەی گۆرانی-زازایی پۆلینبەندی کراوە. شیای ئاماژەیە ئەگەرچە ئاخێوەرانی ھەر دوو دەستەی زمانە کوردییەکان و زمانە گۆرانی-زازایییەکان لە درێژای مێژوو خۆیان وەکوو کورد پێناسە کردووە، بەڵام لە سەدەی دوایییەوە زمانەوانانی بیانی زمانەکانی کوردەکانیان لە دوو دەستەی جیاواز پۆلێنبەندی کردووە و ناوی کوردیان تەنیا بۆ سەر دەستەیەک لەم زمانانە داناوە و لەسەر دەستەی دیکەیان ناوی گۆرانی-زازایی داناوە. شەبەکیش وەکوو لقێکی سەربەخۆ لە زمانی گۆرانی و دەستەی زمانە گۆرانی-زازایییەکان دەستەبەندی کراوەتەوە.[٧][٨][٩]

لە شێوەزاری شەبەکی ھەروەھا کاریگەرییەکانێک لەلایەن زمانەکانی عەرەبی، تورکی و فارسی دەبینرێت.[٤][١٠] ژمارەی قسەکەرانی زمانی شەبەکی لە ساڵی ١٩٨٩ لە نێوان ١٠ ھەزار بۆ ٢٠ ھەزار کەس مەزەندە کرا.[١١] لە ئێستادا ئەو ژمارە نزیک بە ٢٥٠ ھەزار کەس مەزەندە دەکرێت.[١٢]

بارودۆخ

[دەستکاری]

خەڵکی شەبەک لە لەناوچوونی زمانی شەبەکی ترسیان ھەیە، بەتایبەت لەدوای ھێرشەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەکوو داعش بۆ ماڵەکانیان لە دەشتی نەینەوا کە بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی زۆرینەی دانیشتووانی شەبەک و نیشتەجێبوونی گرووپەکانی دیکە لەو ناوچانە.[١٣]

ھەڵسەنگاندن

[دەستکاری]

جێناوەکان

[دەستکاری]
شەبەکی زازاکی کوردی (باشووری) سۆرانی کورمانجی ھەورامی لەکی فارسی ئینگلیزی
emn-emez, min miminez, minemin, minmemanI, me, mine, my
etuti, to tutotu, teeto, toto, tuthou, thee, thine
ew, înaa, o ewewew, wî, wêewewûs/he, his, hers, him, her
hima-alama-giştma îmeêmeem, memaîmewe, our
işmaşima îweêwehûn, weşimahomeşomâyou, your
işanînu, înan ewaneewanewan, wanadeewanişânthey, them, their

وشەکان

[دەستکاری]
شەبەکی زازاکی کوردی (باشووری) سۆرانی کورمانجی ھەورامی لەکی فارسی ئینگلیزی
çamçim çewçawçavcemçem/çyemčašm/češmeye
ziwanziwan ziwanzimanzimanziwanzwonzabântongue, language

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Zaza-Gorani». Ethnologue (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. Hulst، Harry van der؛ Goedemans، Rob؛ Zanten، Ellen van (2010). A Survey of Word Accentual Patterns in the Languages of the World (بە ئینگلیزی). Walter de Gruyter. ژپنک ٩٧٨-٣-١١-٠١٩٦٣١-٣.
  3. Hindo، Walid A. (٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦). From Baghdad on the Tigris to Baghdad on the Subway (بە ئینگلیزی). Archway Publishing. ژپنک ٩٧٨-١-٤٨٠٨-٣٤٠٣-٣.
  4. 1 2 Gunter، Michael M. (٢٠ی شوباتی ٢٠١٨). Historical Dictionary of the Kurds (بە ئینگلیزی). Rowman & Littlefield. ژپنک ٩٧٨-١-٥٣٨١-١٠٥٠-٨.
  5. Abd al-Jabbar, Falih. Ayatollahs, sufis and ideologues: state, religion, and social movements in Iraq. University of Virginia 2008.
  6. Sykes, Mark. The Caliphs' last heritage: a short history of the Turkish Empire
  7. Löwer، Hans-Joachim (١٦ی شوباتی ٢٠١٥). Die Stunde der Kurden: Wie sie den Nahen Osten verändern (بە ئەڵمانی). Styriabooks. ژپنک ٩٧٨-٣-٩٩٠٤٠-٣٥٤-٩.
  8. Hann، Geoff؛ Dabrowska، Karen؛ Townsend-Greaves، Tina (٧ی ئابی ٢٠١٥). Iraq: The ancient sites and Iraqi Kurdistan (بە ئینگلیزی). Bradt Travel Guides. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤١٦٢-٤٨٨-٤.
  9. al-Lami، Mina (٢١ی تەممووزی ٢٠١٤). «Iraq: The minorities of Nineveh». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. «Shabak – Minority Rights Group». Minority Rights Group (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. Ethnologue about Shabaki
  12. «Shabak – Minority Rights Group». Minority Rights Group (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  13. «International Mother Language Day in Karbala, Iraq – Telegram7». Telegram7 (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.