نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو (لەدایکبووی ١٩٧٨ لە ھەولێر) نووسەر و زمانەوان و مامۆستای زانکۆی سەلاحەدینە.[١] لە بەشی کوردیی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین و ئیبن ڕوشدی زانکۆی بەغدا بەکالۆریۆسی خوێندووە. ساڵی ٢٠٠٦ ماستەری بەشی کوردی لە بەغدا تەواو کردووە. ساڵی ٢٠١٢ دکتۆرای لە بەشی کوردیی زانکۆی کۆیە وەرگرتووە. سەرنووسەری گۆڤاری زمانناسییە و جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی زمانناسییە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.yageyziman.com/NerimanXoshnaw.htm
  2. ^ پاشکۆی کتێبی فێربوونی پیتەکانی زمانی کوردی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]