کوردستان موکریانی
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
کوردستان موکریانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٨٩ |
مەرگ | ھەولێر، ![]() |
نەتەوە | کورد |
پیشە | چالاکوانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان |
کوردستان موکریانی (١٩٤٧ له ھەولێر) زمانناس و نووسەر و چالاکوانی مافی ژنان و ھۆنراوە نووسێکی کوردە.
ژیان[دەستکاری]
لە ھەولێر ھاتووەتە دونیا و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی ھەر لە ھەولێر تەواو کردووە. لە دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە پلەی یەکەمی لە بەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵای ڕووی لە مۆسکۆ کردووە و لە ساڵی ١٩٧٧دا بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی فیلۆلۆژی لە ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتناسی سەر بە ئەکادیمیای سۆڤیەت وەرگرتووە و ھەر لە ھەمان ساڵدا گەڕاوەتەوە وڵات و لە زانکۆی سلێمانیدا دامەزراوە. ساڵانی ١٩٧٨ ھەتا ١٩٨٢ سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتر زانکۆی سەلاحەدینی پێ سپێرراوە. لە ١٩٨٢ ھەتا ١٩٨٧ لە بەغدا لە دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن دامەزراوە. لەوێ لە گۆڤارەکانی «بەیان» و «ڕۆشنبیری نوێ» بەشداری کردووە. ساڵی ١٩٩١ ڕووی کردووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و وەک شارەزا و ھەڵسەنگێنەر لە سەنتەری وەرگێڕاندا کاری کردووە. ساڵی ١٩٩٩ لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراسدا سەرپەرشتی ئامادەکردن و سەر لە نوێ نووسینەوە و چاپکردنی «فەرھەنگی کوردستان»ی کردووە. ساڵی ٢٠٠٠ بووە بە ئەندامی کارای کارگێڕی کۆڕی زانیاری کوردستان و لە ساڵی ٢٠٠٦ بووە بە سەرۆکی ئەو کۆڕە. لە ٢٠٠١ەوە سەرنووسەری گۆڤاری «شاووشکا»یە، کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری وەرزییە بۆ ئافرەتان و لە ٢٠٠٢ دا «سەنتەری شاووشکا بۆ چالاکی ڕۆشنبیری» دامەزراندووە. لە ٢٠٠٧ بە سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ھەڵبژێرراوە.[١]
بەرھەمەکان[دەستکاری]
- فەرھەنگی ڕووسی-کوردی (لەگەڵ ی. کێدایتینە)، مۆسکۆ، ١٩٧٧
- ئافرەت لە ھۆنراوەی کوردیدا، سلێمانی ١٩٧٨
- ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بەشی زمانی کوردی سەر بە زانکۆکانی عیراق (بە ھاوکاری نەسرین فەخری)، ھەولێر، ١٩٨٢
- وەرگێڕانی لە ڕووسیەوە بۆ کوردی کتێبی «ڕێزمانی زمانی کوردی: بە کەرەستەی دیالێکتی کورمانجی و سۆرانی»ی قەناتی کوردۆ، چاپخانەی الأدیب البغدادی، ١٩٨٤
- سینتاکسی ڕستەی تێکەڵ، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٤