ئەلفوبێکانی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە ئەلفوبێکانی کوردی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردی (ڕوونکردنەوە).
چێشتخانەیەک لە بەریتانیا، تابلۆکەی بە ئەلفوبێکانی کوردی ئارامی و ئینگلیزی نووسراوە.

ئەلفوبێکانی کوردی ئەم ئەلفوبێیانەن کە بۆ نووسینی زمانی کوردی کەڵکیان لێ‌وەردەگیرێت. تا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی ئەلفوبێی جۆراوجۆر بەکارھاتووە. بەکارھێنانی ئەم ئەلفوبێیانە لە ژێر کاریگەریی زمان و ئەلفوبێی ئەو حکوومەتە ناوەندییانە بووە کە کوردەکان تێیدا ژیاون. ئەمڕۆکە بۆ نووسینی زمانی کوردی دوو جۆر ئەلفوبێ بەکاردێنن کە لێک جیاوازن: ئەلفوبێی عەرەبی و ئەلفوبێی لاتینی، پێشتر ئەلفوبێی کیریلیش بەکار دەھات بەڵام ئێستا نەماوە.

ئەلفوبێی عەرەبی[دەستکاری]


لەم ئەلفوبێیە بۆ نووسینی شێوەزاری کوردیی ناوەندی لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان و ھەروەھا بنشێوەزاری بادینی لە باشووری کوردستان و شێوەزارەکانی ھەورامی، کوردیی باشووری و لەکی کەڵک وەردەگیرێ. ئەم ئەلفوبێیە لە ۳۷دەنگ و ٣٤ پیت پێکھاتووە و بە پێچەوانەی ئەبجەدی عەڕەبی پیتە بزوێنەکان بە حەرەکەت نانووسرێن بەڵکوو بۆ ھەموویان پیتێکی جیاواز ھەیە. ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە:


۲۹پیتی بێدەنگ و ۸پیتی دەنگدار،


🔴پیتە بێدەنگەکان( نەبزوێنەکان ):


(ئـ ، ب ، پ ، ت ، ج ، چ ، ح ، خ ، د ، ر ،↵ ڕ ، ز ، ژ ، س ، ش ، ع ، غ ، ف ، ڤ ، ق ،↵ ک ، گ ، ل ، ڵ ، م ، ن ، و ، هـ ، ی)

🔴 پیتە دەنگدارەکان( بزوێنەکان ):

بزوێنەکان لەڕاستیدا ٨ دەنگن، بەڵام بە ئەلفوبێی ئارامیدا تەنیا ٧ دەنگیان پیتی بۆ دانراوە و دەنووسرێن؛ کە بریتین لە:

(ا ، ە ، ێ ، ۆ ، و ، ی ، وو ، بزرۆکە)


بۆ نووسینی شێوەزارەکانی کوردیی ھەورامی و کوردیی باشووریش ھەتا ڕادەیەک لەم ئەلفوبێیە کەڵک وەردەگیرێ؛ ھەر لەبەر ئەمە زۆر جاران دوو پیتی «ڎ»، «ۋ» (تایبەت بە کوردیی ھەورامی) و «ۊ» (تایبەت بە کوردیی باشووری) بەم ئەلفوبێیە زیاد دەکرێت.

کێشەکان ( بزرۆکە )[دەستکاری]

  • بۆ بزرۆکە پیتێک دابین نەکراوە. ھەندێک لە نووسەران وەک مامۆستا ھەژار لە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینەدا ھێمای زەنەیان ( ْ ) بەکارھێناوە بۆ ئەم پیتە.

ئەلفوبێی لاتینی[دەستکاری]

ھەتا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی لە چەند جۆر ئەلفوبێی جیاواز کەڵک وەرگیراوە:

ئەلفوبێی مارۆگولۆڤ-شەمۆ[دەستکاری]

ئەلفوبێی مارۆگولۆڤ-شەمۆ

یەکەم ئەلفوبێی لاتینیی کوردی لە ساڵی ١٩٢٨دا بە دەستی ئیسحاق مارۆگولۆڤ و عەرەبێ شەمۆ لە وڵاتی ئەرمەنستاندا ئامادەکرا. ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە:

A a B b C c Є є Ç ç D d E e Ә ә
F f G g Ƣ ƣ H h I i Ь ь J j K k
Ⱪ ⱪ Q q L l M m N n O o P p Ҏ ҏ
R r S s Ş ş T t Ţ ţ U u Y y V v
W w X x Z z Ƶ ƶ Ħ ħ Ә́ ә́

ئەلفوبێی ھاوار (بەدریخانی)[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٣٢دا جەلادەت عەلی بەدرخان لە گۆڤاری ھاواردا دەستی کرد بە بڵاوکردنی ئەلفوبێیەکی دیکەی لاتینی بۆ کوردی کە بە ئەلفوبێی ھاوار یان بەدریخانی ناسراوە و لە ٣١ پیت پێکھاتووە کە بریتین لە:

A a B b C c Ç ç D d E e Ê ê F f
G g H h I i Î î J j K k L l M m
N n O o P p Q q R r S s Ş ş T t
U u Û û V v W w X x Y y Z z

لەم ئەلفوبێیە زیاتر بۆ نووسینی بنشێوەزاری کورمانجی لە باکووری کوردستاندا کەڵک وەردەگیرێ بەڵام ئێستا لە ڕۆژاڤاش بۆتە نووسینی فەرمی کوردی و لە قوتابخانەکان دەخوێندرێ و تەنانەت ئێستا لە باشووری کوردستانیش دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەستیان کردووە بە بەکارھێنانی ئەم ئەلفبێیە. یەکێک لەو ھۆکارانە کە ئەلفوبێی ھاوار کەمتر بۆ کوردیی ناوەندی بەکارھاتووە نەبوونی پیتی جیاوازی ستاندارد بۆ «ح»، «ع»، «غ»، «ڕ» و «ڵ» یە.

ئەلفوبێی یەکگرتوو[دەستکاری]

ئاکادێمیی زمانی کوردی (کال) ئەلفوبێیەکی لاتینی بە ناوی ئەلفوبێی یەکگرتوو بە ئامانجی یەکبوونی نووسینی کوردی ئامادە کردووە کە لە ٣٤ پیت پێکھاتووە:

A a B b C c D d E e É é F f G g
H h I i Í í J j Jh jh K k L l ll
M m N n O o P p Q q R r rr S s
Sh sh T t U u Ú ú Ù ù V v W w X x
Y y Z z

ئەلفوبێی کیریلی[دەستکاری]

لەم ئەلفوبێیە زیاتر بۆ نووسینی زمانی کوردی لە سۆڤیەتی پێشوودا کەڵک وەردەگیرێ. ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە:

А а Б б В в Г г Г' г' Д д Е е Ә ә
Ә' ә' Ж ж З з И и Й й К к К' к' Л л
М м Н н О о Ö ö П п П' п' Р р Р' р'
С с Т т Т' т' У у Ф ф Х х Һ һ Һ' һ'
Ч ч Ч' ч' Ш ш Щ щ Ь ь Э э Ԛ ԛ Ԝ ԝ

ھەڵسەنگاندنی ئەلفوبێکانی کوردی[دەستکاری]

ھاوار (بەدرخانی) یەکگرتوو کیریلی ئارامی (سۆرانی) IPA
جیا سەرەتایی ناوینی کۆتایی
A,a A,a A,a ا ئا ـا a:
B,b B,b Б,б ب بـ ـبـ ـب b
C,c J,j Щ,щ ج جـ ـجـ ـج d͡ʒ
Ç,ç C,c Ч,ч چ چـ ـچـ ـچ t͡ʃ
D,d D,d Д,д ـد d
ڏ ـڏ ð
E,e E,e Ә,ә ە ئە ـە æ
Ê,ê É,é E,e (Э э) ێ ئێـ ـێـ ـێ e:
F,f F,f Ф,ф ف فـ ـفـ ـف f
G,g G,g Г,г گ گـ ـگـ ـگ ɡ
H,h H,h h,h ھ‎ ھ ـھ ـھ h
(Ḧ,ḧ) (H',h') h’,h’ ح حـ ـحـ ـح ħ
(E' e') Ә’,ә’ ع عـ ـعـ ـع ʕ
I,i I,i Ь,ь ɯ
Î,î Í,í И,и ی ئیـ ـیـ ـی i:
J,j Jh,jh Ж,ж ژ ـژ ʒ
K,k K,k K,k ک کـ ـکـ ـک k
L,l L,l Л,л ل لـ ـلـ ـل l
ll Л’,л’ ڵ ڵــ ـڵـ ـڵ ɬ
M,m M,m M,m م مـ ـمـ ـم m
N,n N,n Н,н نـ ـنـ ـن n
O,o O,o O,o ۆ ئۆ ـۆ o:
P,p P,p П,п پ پــ ـپـ ـپ p
Q,q Q,q Ԛ,ԛ ق قـ ـقـ ـق q
R,r R,r P,p ر ـر ɾ
rr Р’,р’ ڕ ـڕ r
S,s S,s C,c س سـ ـسـ ـس s
Ş,ş Sh,sh Ш,ш ش شـ ـشـ ـش ʃ
T,t T,t T,т ت تـ ـتـ ـت t
U,u U,u Ö,ö و ئو ـو ʊ
Û,û Ú,ú У,у وو ئوو ـوو
Ù,ù (ۊ) (ئۊ) (ـۊ) ʉː
V,v V,v B,в ڤ ڤـ ـڤـ ـڤ v
W,w W,w Ԝ,ԝ و ـو w
X,x X,x X,x خ خـ ـخـ ـخ x
(Ẍ,ẍ) (X',x') Ѓ,ѓ غ غـ ـغـ ـغ ɣ
Y,y Y,y Й,й ی یـ ـیـ ـی j
Z,z Z,z З,з ز ـز z

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

د.ڕەحیم احمد، کوردۆلۆجی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]