عەلی حەریری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی حەریری
لەدایکبوون١٠٠٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شەمزینان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٠٧٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٧٠ )
پیشەنووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

عەلی حەریری (١٥٣٠ –١٦٠٠ زاینی) نووسەر و شاعیری کلاسیکی کوردیی ئەو سەردمەی فەرمانڕەوایی میرنشینی مەروانییەکان بووە.

ژیان[دەستکاری]

ناوی ئەحمەد کوڕی عەلی حەریرییە و بە ناوی باوکییەوە ناسراوە. زۆربەی سەرچاوە مێژوویییەکان دەڵێن عەلی حەریری بەرامبەر بە (٤٠٠ – ٤٧١ کۆچی) ژیاوە، باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە عەلی حەریری لە پێش ئەحمەدی خانی ژیاوە چونکە ئەحمەدی خانی لە مەم و زیندا عەلی حەریری بە مردوو دادەنێت.

ئەم شاعیرە ناودارە بە خەڵکی گوندی حەریری لە شاری ھەکاریی لە باکووری کوردستان دادەنرێت. بە منداڵی خراوەتە بەر خوێندن و بۆ تەواوکردنی خوێندن گەلێک شاران و وڵاتان گەڕاوە و سەرەنجام لە شاری عەنتابی کوردستانی باکوور ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. یەکێک لە مامۆستاکانی عەلی حەریری شاعیر، مەلای جزیرییە. عەلی حەریری لە سەردەمی خۆیدا ھێندە ناوبانگی ھەبوو. کە مەولانا جامی لە بیرەوەرییەکانیدا باسی کردووە. شیعرە بەرزەکانی عەلی حەریری ھەموو بوارێکی گرتووەتەوە و لەبەرئەوەی شارەزایییەکی زۆر باشی لە زمانی تورکی و فارسی و عەرەبی دا ھەبووە، توانیویەتی سوود لەئەزموونی ئەدەبی ئەو نەتەوانەش وەرگرێ. ھەرچەندە بەشێکی زۆری شیعرە نایابەکانی عەلی حەریری فەوتاون، بەڵام ئەو چەند ھەڵبەستە کەمەی کە ماون نیشانەی ئەوەن عەلی حەریری ڕوناکبیرێکی گەورە و شاعیرێکی بەھرەمەندی زۆر بە سەلیقە بووە. ئەم پیاوە ناودارە بەشێکی زۆری تەمەنی لە شام و لە مزگەوتی ساڵحییە بەسەر برد و لەوێوە ڕێنمایی خەڵکی دەکرد. دواجار ھەر لەو مزگەوتەدا کۆچی دوایی کرد و بە خاک سپێردرا، عەلی حەریری ئەم شاعیرە گەورەیەی کوردبوو کە ئەحمەدی خانی لە ڕیزی مەلای جزیری و فەقێ تەیران دایناوە و حاجی قادری کۆیییش بە (حەسسانی کورد)ی لە قەڵەم دەدات.

ساڵی لەدایکبوون[دەستکاری]

مەلا مەحموودی بایەزیدی لە «ریسالەیەکە د بەحسا شاعر و موسەنفێد کوردستانێ کو ب زمانێ کورمانجییە، جھ و کتێب و شعر و حیکایەتا و قسەیێد وان بەیان دکە» دا عەلی حەریری وەک یەکەم شاعیری کورد ناو دەبات و دەڵێت:

«شاعرێ بەرێ عەلی حەریرییە، دیوانچەیەک ھەیە شعر و قەساید، حەریر ژی گوندەکە و جھ و ناحیەیا شەمزینان د سنجاغا ھەکاریاندا و شعر و ئەبیاتێد وی ژی دنێڤ کوردستانێ قەوی زێدە مەشھوور و مەعرووفە، تەخمینەن کو تاریخا چارسەدا ھیجرەتێ پەیدا بوویە و د چارسەد و حەفتێ و یەکێدا مەرحووم بوویە و دنێڤ حەریرێدا مەدفوونە واللە اعلم».[١]

ساڵی ٤٠٠ بۆ ٤٧١ی کۆچی دەبێت بە ١٠٠٩ بۆ ١٠٧٩ی زایینی. بەڵام ساڵی لەدایکبوونی بۆ ھەندێ لە شارەزایان ھێشتا جێی گومانە. ئەوەی زانراوە کە عەلی حەریری لە پێش ئەحمەدی خانی ژیاوە چونکە ئەحمەدی خانی لە مەم و زیندا عەلی حەریری بە مردوو دادەنێت کە دەڵێت:[٢][٣]

بیناڤە روحا مەلێ جەزیریپێ حەی بکرا عەلیێ حەریری
کەیفەک وە بدا فەقیھێ تەیرانحەتتا ب ئەدەب بمایی حەیران

لە پاش سەدە و نیوێک حاجی قادری کۆیی گوتوویەتی:

دوو عەلین شاعیرن وەکو حەسسانبەردەشان و حەریرە مەسکەنیان

مارف خەزنەدار لە کتێبی (مێژووی ئەدەبی کوردی)دا دەڵێت: «لە دەوروبەری ساڵی ١٥٣٠ لە گوندی ھەریری لە ناوچەی شەمزینان لە ھەرێمی ھەکاری لە دایک بووە. ھەر لەوێش لە دەوروبەری ساڵی ١٦٠٠ کۆچی دوایی کردووە.»[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ چل حیکایەتێد مەلا مەحموودێ بایەزیدی، ڕەشید فندی ڤەگوھاستینە سەر ڕێنڤیسا نوێ و فەرھەنگۆک بۆ چێکرییە، ھەولێر: بڵاوکراوەی ئاراس، ٢٠٠٤
  2. ^ مەم و زینا ئەحمەدێ خانی، دانەیا عەزیزێ کوڕێ شیربارێ مامزێدی ل سالا ١١٦٥ کۆچی ھاتییە نڤیسین، یەرھەڤکرن: تەحسین ئیبراھیم دوسکی، سپیرێز ٢٠٠٨
  3. ^ ئەحمەدی خانی. « مەم و زین/ ٠٦ » ١٥ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. www.vejinbooks.com
  4. ^ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی دووەم، لاپەڕەکانی ١٤٩ تا ١٦٧، مارف خەزنەدار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٢