زەرێ یوسوپۆڤا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زەرێ یوسوپۆڤا
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٤
مردن٣ی شوباتی ٢٠٢٢(٢٠٢٢-٠٢-٠٣) (٨٨ ساڵ ژیاوە)
زمانەکانی ئاخاوتنکوردی
پیشەزمانەوان
ئایینئایینی ئێزیدی

زەرێ عەلیێڤنا یوسوپۆڤا (بە ڕووسی: Заре Алиевна Юсупова، لەدایکبووی ١٩٣٤ لە تبلیس - مردووی ٣ی ٢ی ٢٠٢٢ لە سانت پیتەرسبۆرگ) زمانەوانێکی ڕووس بوو کە شارەزاییی لە زمانی کوردیدا هەبوو.

یوسوپۆڤا بڕوانامەی دکتۆرای زانستی زمانەوانی هەبوو و وەک پرۆفیسۆر لە زانکۆی سانت پیتەرزبێرگدا کاری دەکرد. لەوێ وانەی زمانی کوردی دەگوتەوە.[١] زیاتر لە ٧٠ کاری زانستی بڵاوکردووەتەوە، کە ٦ لەوانە کاری تاکەکەسی بوون.

بوارە سەرەکیەکانی توێژینەوە یوسوپۆڤا ئەو دیالێکتانەی کوردین کە کەمتر لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، سەرنجی زیاتری خستووەتە سەر سۆرانی و هاورامی (بە پشتبەستن بە فۆلکلۆر و کەرەستەی نووسراو) و بڵاوکردنەوەی دەقە کلاسیکەکانی ئەدەبی کورد.

ژیان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٣٤ لە شاری تبلیسی گورجستان لە ماڵباتێکی کوردی ئێزیدی لە دایک بووە. ماڵباتەکەی لە بنەچەدا خەڵکی وانی باکووری کوردستانن. ساڵی ١٩٥٣ قۆناخی یەکەمی خوێندنی تەواو کردووە. بەهۆی زیرەکییەکەیەوە میدالیای زێڕی پێ دراوە. بۆ خوێندنی زانکۆ چووەتە لینینگراد و بەشی ڕۆژهەڵاتناسیی خوێندووە. لە ساڵی ١٩٥٨ دکتۆرای لە بواری فیلۆلۆژی کوردیدا بە دەست هێناوە.[٢]

بەرهەمەکان [٣][دەستکاری]

  • 1985: «شێوەی سلێمانی زمانی کوردی» [بە ڕووسی: Сулейманийский диалект курдского языка]، کوردستان موکریانی وەری گێڕاوەتەوە بۆ کوردی و کۆڕی زانیاری کوردستان ساڵی ٢٠٠٥ لە هەولێر چاپی کردووە.
  • 1985: ڕەگی کارەکانی هەورامی (لەسەر بنەمای دەقی دیوانی مەولەوی) [بە ڕووسی: Глагольные основы в аврамани (по тексту литературного памятника XIX в. — дивана Мавлави)]
  • 1965: پریپۆزیشن و پۆستپۆزیشن لە سۆرانیدا [بە ڕووسی: Предлоги и послелоги в сорани]

سەرچاوەکان[دەستکاری]