سۆران (گەل)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سۆران
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٦,٠٠٠,٠٠٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 عێراق (سلێمانی، کەرکووک، ھەولێر، دیالە)٣,٠٠٠,٠٠٠
 ئێران (موکریان لە ورمێ، سنە، کرماشان)٣,٠٠٠,٠٠٠
زمانەکان
سۆرانی
ئایین
ئیسلامی سوننە
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کوردەکانی دیکە (لەک، گۆران، کوردی باشوور، کورمانج، زازا)

سۆران گەلێکی کوردییە کە لە باشوور و ڕۆژھەڵات دەژین. زمانی زگماکیی سۆرانەکان زاراوەی سۆرانییە کە بەشێک لە زمانی کوردی دێت بە ئەژمار. حەشیمەتی سۆرانەکان زۆرتر لە ٥ ملیۆن کەس ھەزیر دەکرێت. لە باری ئایینییەوە نزیک بە تەواوی سۆرانەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن.

وشەڕەت[دەستکاری]

وشەی سۆران یان سووران، لە وشەی سۆھران گیراوە کە ناوی ناوچەیەکی کوردستانە کە میرنشینی سۆران (١٣٩٩–١٨٣٥) لەتێدا دامەزراوەتەوە. زۆربەی گەل و ھۆزانی سۆران لە سەرەتادا زمانەکانی کورمانجی یان گۆرانیان ئاخافتووە، بەڵام لە سەدەکانی ناوەڕاست بەھۆی کاریگەریی ئەو دوو شاخەی کوردییە زمان و شۆناسێکی تایبەتی خۆیانیان گرتووە و جەماوەرەکە و زمانەکەیان بە ناوی سۆران ناسراوەتەوە. بەدوای میرنشینی سۆران، میرنشینی بابان (١٦٤٩-١٨٥٠) و میرنشینی ئەردەڵان (١١٦٩ ھەتا ١٨٦٧) لەژێری کاریگەریی داکەوتن و تێکەڵی چاند و زمانی سۆرانی بوون و ئێستاکە بەشێک لە سۆرانەکان دێن بە ئەژمار.

زمان[دەستکاری]

کوردە سۆرانەکان بە زمانی کوردیی ناوەندی دەئاخێڤێنن و خۆیان بەو زمانە کوردی یان سۆرانی دەڵێن.

ئایین[دەستکاری]

ھەموو کوردە سۆرانەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن، بەڵام سەبارەت بە ئایینی ئەوان بەر لە ملدانانەوە بۆ ئیسلام زانیارییەکی پشتڕاستکراو لە ئارادا نییە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]