بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
ئێستا
نێچیرڤان بارزانی

لە 10 June 2019 (ە)وە
دەستنیشانکەرھەڵبژاردنی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان
ماوەی پایەچوارساڵ
دامەزراندنی پایە4 July 1992 (de facto)
14 June 2005 (de jure)
جێگرجەعفەر شێخ مستەفا-مستەفا سەید قادر
ماڵپەڕhttps://presidency.gov.krd/

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بریتییە لە سەرۆکی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری ھەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق. بەشێکە لە ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی کوردستان[١] و فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی پێشمەرگەیە.[٢] سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانییە، کە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا دەستبەکاربووە.[٣]

مێژوو

[دەستکاری]

دوای ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ١٩٩٢، پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (YNK) کە ھەر لایەنێکیان ٥٠ کورسییان لە کۆی ١٠٠ کورسی بەدەستھێنابوو، بڕیاریاندا حکومەتێکی یەکگرتوو پێکبھێنن کە لەلایەن عێراقی سەردەمی بەعس دانپێدانراو نەبوو.[٤]

ھەرێمی کوردستان دوای ئاگربەستی ١٩٩٨. ناوچەی سەوز لەژێر کۆنترۆڵی یەکێتی، ناوچەی زەرد لەژێر کۆنترۆڵی پارتی

حکومەتی یەکگرتوو لە ساڵی ١٩٩٤ ھەڵوەشایەوە و بووە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی کورد کە لە ساڵی ١٩٩٨ کۆتایی ھات. ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی دوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان؛ یەکێکیان لەژێر کۆنترۆڵی پارتی لە ھەولێر و ئەوی تریان لەژێر کۆنترۆڵی یەکێتی لە سلێمانی، کە ھەر لایەکیان سەرۆکی تایبەت بەخۆیان ھەبوو.[٤]

دوای ئاشتەوایی فەرمی نێوان پارتی و یەکێتی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢،[٥] ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ بەڕێوەچوو، پاشان لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ ڕێبەری پارتی مەسعوود بارزانی لەلایەن پەرلەمانەوە وەک سەرۆکی نوێ و کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی وەک جێگری نوێی سەرۆک سوێندی یاسایییان خوارد.[٦] لە ساڵی ٢٠٠٩دا سیستەمەکە گۆڕدرا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک لەلایەن خەڵکەوە و لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوەچوو کە تێیدا بارزانی دووبارە ھەڵبژێردرایەوە.[٧] لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ و لە ناوەڕاستی ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و کورد، بارزانی نیازی خۆی بۆ دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستی سەرۆکایەتی لە ١ی تشرینی دووەم ڕاگەیاند.[٨]

سەرۆکی (ی.ن. ک) حوکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبات

ژ وێنە ناو

ڕۆژی لەدایکبوون

ماوەی سەرۆکایەتی پارتی سیاسی
وەرگرتنی

سەرۆکایەتی

دەرچوون لە سەرۆکایەتی
١ جەلال تاڵەبانی

(١٩٣٣–٢٠١٧)

٤ی تەممووز

١٩٩٢

١٤ی حوزەیران

٢٠٠٥

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆکی (پ.د. ک) حوکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبات

ژ وێنە ناو

ڕۆژی لەدایکبوون

ماوەی سەرۆکایەتی پارتی سیاسی
وەرگرتنی

سەرۆکایەتی

دەرچوون لە سەرۆکایەتی
١ مەسعوود بارزانی

(١٩٤٦)

٣١ی ئاب

١٩٩٦

١٤ی حوزەیران

٢٠٠٥

پارتی دیموکراتی کوردستان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

[دەستکاری]
ژ وێنە ناو

ڕۆژی لەدایکبوون

ماوەی سەرۆکایەتی پارتی سیاسی
وەرگرتنی سەرۆکایەتی دەرچوون لە سەرۆکایەتی
١ مەسعوود بارزانی

(١٩٤٦)

١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ پارتی دیموکراتی کوردستان
١ نێچیرڤان بارزانی
(١٩٦٦–)
١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بەردەوامە پارتی دیموکراتی کوردستان

دواین ھەڵبژاردن

[دەستکاری]
پاڵێوراو دەنگدانی ھاوڵاتی ڕێژەی سەدی
مەسعوود بارزانی ١٬٢٦٦٬٣٩٧ ٦٩٫٦[٩]
کەمال میراودەلی ٤٦٠٬٣٢٣ ٢٥٫٣
ھەڵۆ ئیبراھیم ئەحمەد ٦٣٬٣٧٧ ٣٫٥
ئەحمەد موحەممەد رەسول ١٨٬٨٩٠ ١٫٤
حسێن گەرمیانی ١٠٬٦٦٥ ٠٫٦
سەرجەم ١٬٨١٩٬٦٥٢[١٠] ١٠٠٪

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. «KRG». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. «The President». Brand Kurdistan. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. «Nechirvan Barzani takes presidency of Iraq's Kurdish region, vacant since 2017». Reuters. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە لەڕێگەی www.reuters.com.
  4. 1 2 Galbraith, Peter (2006), The End of Iraq: How American Incompetence Created a War without End; Simon and Schuster. ISBN 0-7432-9423-8
  5. «The evolution of the modern electoral process in the Kurdistan Region». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unfit URL (بەستەر)
  6. Kurdistan Region leader sworn in
  7. Opposition set to break Iraqi Kurd stranglehold
  8. «Iraqi Kurdish leader Massoud Barzani to step down». BBC. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  9. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. «Democratic Progress in Kurdistan: Election Results». web.archive.org. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]