نێعمەت عەلی سایە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نێعمەت عەلی سایە

لەدایکبوون١٩٤٧
مەرگ٢٠١٣
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر، لێکۆڵەر و فەرھەنگنووس

نێعمەت عەلی سایە (١٩٤٧ لە مەندەلی - ٢٠١٣) نووسەر، فەرھەنگنووس و لێکۆڵینەری کوردە کە بەھۆی نووسینی فەرھەنگی کوردی-عەرەبیی گەوھەری گەرمەسێر ناسراو و بەناوبانگە.[١]

ژیان[دەستکاری]

نێعمەت عەلی سایە لە ساڵی ١٩٤٧ لە شاری مەندەلی لە دایک بوو. پۆلی سەرەتایی ھەتا ناوەندیی لە مەندەلی تێپەڕاند و لە ساڵی ١٩٦٨ لە کۆلێژی وێژە لە بواری زمانی ئینگلیزی دەستی بە خوێندن کردن.[٢]

یەکەمین بەرھەمی نێعمەت عەلی سایە چیرۆکێک بە زمانی عەرەبی بوو. بەڵام بەدوای ماوەیەک دەستی بە نووسین بە زمانی کوردی کرد و ھەوڵی دا کە بە کوردیی باشووری (فەیلی/کەڵھوڕی) بنووسێت.[٢]

نێعمەت عەلی سایە دەستی بە خوێندن و لێکۆڵێنەوە لە بابەت کوردیی باشووری کرد و توانیو یەکێک لە گەورەترین فەرھەنگۆکەکانی ئەم شێوەزارە کوردییە لەژێر ناوی فەرھەنگی گەوھەری گەرمەسێر بەدی بھێنێت کە لە ساڵی ١٩٨٨ لە بەغدا چاپ و بڵاو کرا.[١] ھەروەھا بۆ شێوەزاری کوردیی باشووری ڕێزمانێک نووسی کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە چاپ درا.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • سایە، نێعمەت عەلی. گەوھەری گەرمەسێر، کوردی-عەرەبی بە زاری کەلھوڕی، سێ بەرگ، بەغداد ١٩٨٨.
  • سایە، نێعمەت عەلی. ٢٠٠٤. ڕێزمانی کوردی: زاری کەڵھوڕی، سلێمانی: وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]