نەسرین فەخری

نەسرین محەممەد فەخری عەبدولعەزیز سابوونچی ناسراو بە نەسرین فەخری (٢٧ی یەنایەری ١٩٣٧، سلێمانی - ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨) نووسەر و ئەکادیمی و زمانزانێکی دیاری کورد بوو. یەکەم کەس بووە دوکتۆرای لە زمانی کوردیدا بە دەست ھێنابێت.[١] ١١ کتێبی بە زمانی کوردی، ١٠ کتێبیش بە عەرەبی بڵاو کردۆتەوە، ھاوکات ١٢ کتێب بە کوردی و ٣ کتێبی دیکەی بە عەرەبی وەک دەستنووس ماونەتەوە و چاپ نەکراون.[٢]
ژیان
[دەستکاری]سەرەتای ژیان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٣٧، نەسرین لە گەڕەکی سابوونکەران لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. باوکی ئەفسەر بووە لە سوپای عێراق، ئەمەش وای کردووە قۆناغەکانی خوێندنی بچنە چەند شارێک لەوانە کەرکووک، ھەولێر و بەغدا.
خوێندن
[دەستکاری]نەسرین فەخری بڕوانامەی بەکالۆریوسی لە زمانی عەرەبی بە دەست ھێنابوو. دواتر بۆ خوێندن چۆتە یەکێتیی سۆڤیەت، لەوێ لە شاری باکۆ دوکتۆرای لە زمانی کوردی بە دەست ھێنا.[٣]
مردن
[دەستکاری]ڕۆژی ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨، نەسرین فەخری لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و لە گردی سەیوان دەنێژرێت.[٢]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- چاوگی بێ واتا لە زمانی کوردیدا: ھۆ و چۆنیەتیی بەکارھێنانی لەم زمانەدا، بەغدا: کۆڕی زانیاری کورد، ١٩٧٣.
- ڕستە و چەمکی ڕستە بە گشتی و تایبەتمەندیەکانی لە زمانی کوردیدا: بەغداد.
- ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بەشی زمانی کوردیی زانکۆی سەلاحەدین، لەگەڵ کوردستان موکریانی، ھەولێر: سەلاحەدین
- ڕێنووسی کوردی، ھەولێر: سەلاحەدین.
- یاری لە کۆمەڵی کوردەواریدا لە ڕووی زمانەوە و کاری بۆ سەر کۆمەڵ، بەرگی یەکەم و دووەم، بەغداد: (دار الحریة)، ١٩٩٣؛ بەرگی سێیەم، سلێمانی: سەردەم، ٢٠٠٥.
- دیوانی پێشبینی، بەغداد: ئیلاف.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «نەسرین فەخری؛ ژنە پێشەنگی ئەدەبیاتی زمانی کوردیی». کوردی - RojNews.News. ٣ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 «د.نەسرین فەخری: زانای زمانەوانی». www.khaktv.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «ژیاننامەی ئەمڕۆ: پڕۆفیسۆر نەسرین فەخری». JINHAGENCY News (بە سۆمالی). لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.