بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەبەست لە کوردستانی سەر بە وڵاتی عێراق، یان هەرێمی کوردستان یان باشووری کوردستان ئەو ناوچەیەیە کە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. مافەکانی مرۆڤ لەو ڕووەوە ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی حکومەتی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستانە بە پلەی یەکەم و حکومەتی عێراق بە پلەی دووەم.

لە ساڵی ١٩٩٢ بەدواوە لە پەرلەمانی کوردستان لیژنەی تایبەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ پێکهێنراوە، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی و مافی مرۆڤ دامەزراوە و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ نوێنەرایەتی هەیە و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە[١][٢]، بێ لەمانە چەند کۆمەڵەیەکی تایبەتیش بە مافەکانی مرۆڤ دامەزراون کە ساڵانە ڕاپۆرت لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان بڵاو دەکەنەوە.

هەرێمی کوردستان پشتبەست بە دەستووری عێراقی هەڵدەسووڕێت[٣]، کە تیایدا مافەکانی کەمە نەتەوایەتیەکان پارێزراوە، مافەکانی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی سیاسی و مافە بنچینەییەکان هەمووی لەسەر یاسا ڕێکخراون.

بەهۆی شەڕی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە، نزیکەی یەک میلۆن و ٨٠٠ هەزار ئاوارە زیاتر ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد، ئەمە فشارێکی زۆری دروست کرد لە ڕووی ئابووری و لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە لەسەر خەڵک و حکوومەت و لایەنەکانی ژیانی هاووڵاتیان. کە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤیش لە ڕاپۆرتەکانی ساڵانەیدا لە ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا ئاماژەی پێ داوە. کە ئەمە هۆکارێک بووە لە دابین نەکردنی مافە سەرەتایەتیەکانی هاووڵاتیان.

مافەکانی کەمینە نەتەوایەتیەکان

[دەستکاری]

پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی دانی بە هەموو مافەکانی کەمایەتیە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستاندا ناوە و کار بۆ پاراستنیان دەکا، وەکو ئاشووریەکان، تورکمان، عەرەب، ئەرمەن، مەندائیەکان، شەبەک و یەزیدیەکان[٤]. لەگەڵ ئەوەشدا، ناوبەناو ڕاز و گلەیی لەسەر ستەمی حکومەتی هەرێم دەکرێت. وەکو لە ساڵی ٢٠٠٨ دا ئاشووریەکان لەناو هەرێمی کوردستاندا ڕێگەیان پێ نەدرا گوند و ناوچە ڕووخاوەکانی خۆیان ئاوەدان بکەنەوە[٥]، یان نوێنەری ئاشووریەکان لە پەرلەماندا لە لایەن کوردەوە دیاری دەکرێت و نوێنەری ڕاستەقینەی ئاشووریەکان نیە، چونکە خۆیان توانای ناونانی کاندیێکیان نیە[٤].

مافەکانی ژنان

[دەستکاری]

حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پشتیوانی مافەکانی ژنانی کردوە[٦]، لە دامەزراندنی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ڕۆڵ و پلەی بەرچاو دراوە بە ژنان، لە کابینەکانی حکومەتدا ژن وەزارەتی لە ئەستۆ گرت. لە دامو دەزگاکانی دەوڵەتدا هەوڵدراوە کە ڕێژەی بەشداری ژنان بەرز بکرێتەوە[٧]، لەگەڵ ئەوەشدا پرسی مافەکانی ژنان باسێکی بەردەوامی ژیانی هاووڵاتیانە. بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا دوو هەزار و ٢٢٧ حاڵەتی تووندوتیژیی دژ بە ژنان تۆمارکراون، کە خۆیان دەبیننەوە لە کوشتن، خۆکوشتن، سووتاندن، خۆسووتاندن و دەسدرێژیی سێکسیی[٨][٩].

مافەکانی منداڵ

[دەستکاری]

بەگوێرەی ئاماری منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ دا، لە شاری هەولێر ١٩٦٠ منداڵ و لە شاری سلێمانی دوو هەزار و ٧١٥ منداڵ کاریان پێ کراوە، کە ٩٢٪یان منداڵی ئاوارەبوون[١٠].

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «بەپێی بڕگەی (١ و ٥)ی ماددەی (٥٦)ی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزایرانی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە دانیشتنی ئاساییی ژمارە (١٣)ی ٢٤-٥-٢٠١٠ بڕیاری دەڕچوواندنی یاسای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان- عێراقی دا». پەرلەمانی کوردستان.
  2. ^ ماڵپەڕ، ڕووداو (٢٠١٩). «ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ الدستور العراقي. «دستور دولة العراق» (PDF).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ ئ ا Joël، Voordewind. «Religious Cleansing in Iraq» (PDF). لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی نیسانی ٢٠٠٩. لە 2008 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  5. ^ Al-Ali، Nadje، ed. (2009). Women and War in the Middle East. Zed Books Ltd. ISBN 978-1-350-22405-6.
  6. ^ «هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی ١٦ رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری راده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ پێداگری له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌». www.uniraq.org. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  7. ^ NRT-TV. «ژنانى سەرکردەى حزبەکان داواى پشکى ٣٠% ی حکومەت دەکەن».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. ^ «بابه‌ت له‌باره‌ی توندوتیژی له‌دژی ژنان! | KMEWO» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ «وەزارەتی ناوخۆ ئامارەکانی کوشتن و خۆکوشتن دەشارێتەوە». کوردی - RojNews.News. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ منداڵپارێز، کوردستان. «ڕاپۆرتی ساڵانەی ٢٠١٩/٢٠٢٠» (PDF). Save children. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.