شێرکۆ بابان
Jump to navigation
Jump to search
دکتۆر شێرکۆ بابان (١٩٥٣- ) مامۆستای زانکۆ و نووسەر و زمانناسێکی کوردە. ئەندامی کۆڕی زانیاری کوردستانە.
ژیان[دەستکاری]
ساڵی ١٩٥٣ لە چەمچەماڵ لە دایک بووە. سەرەتایی و ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی لە کەرکووک خوێندووە. ساڵی ١٩٧٦ لە زانکۆی تەکنۆلۆجیای بەغدا دەرچووە. لە ١٩٨٠ چووە بۆ فەڕەنسا و لەوێ لە ١٩٨٥ دکتۆرای لە بواری کانزا و دروستکاری کانزایی وەرگرتووە. ئێستا لە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین مامۆستایە.
بەرھەمەکان[دەستکاری]
- ڕستەسازی و شیتەڵکاری زانستی، ١٩٩٦
- میکانزمە بنەڕەتییەکانی ڕستەسازی، ١٩٩٧
- داینامیزمی جێناوی لکاو لە ڕستەسازیدا، ١٩٩٧
- نەخشەی ڕۆنانی ڕێژەی کار، ١٩٩٩
- بەرەو ڕێزمانی کوردی، بەرەو نووسین، ٢٠٠٠
- لە مۆرکە تایبەتییەکانی ڕێزمانی کوردی، ٢٠٠٠
- شرۆڤەکاری ڕێزمانی لە زمانی نووسیندا، ٢٠٠٠
- ڕێزمانی پاشگری دووپاتی «ەوە»، ٢٠٠١
- ڕێزمانی کەسی سێیەمی تاک ، ٢٠٠٤
- زمانی نووسینی ڕێزماندار، ھەولێر، ٢٠٠٨
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- «دیمانە لەگەڵ شێرکۆ بابان»، گۆڤاری ڕامان