کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search


کەنەدا
Canada
Vertical triband (red, white, red) with a red maple leaf in the centre
دروشم: "A Mari Usque Ad Mare"
"لە دەریا بۆ دەریا"
سروود: "ئەی کەنەدا"
سروودی شاھانە"خودا شاژن بپارێزێت"
Projection of North America with Canada in green
پایتەختئۆتاوا
٤٥°٢٤′N ٧٥°٤٠′W / ٤٥.٤٠٠°N ٧٥.٦٦٧°W / 45.400; -75.667
گەورەترین شار تۆرنتۆ
زمانە فەرمییەکان
زمانە ناوچەییەکان Chipewyan, Cree, Gwich’in, Inuinnaqtun, Inuktitut, Inuvialuktun, North Slavey, South Slavey Tłı̨chǫ.
ناوی هاووڵاتی کەنەدی
دەوڵەت فیدڕاڵی پەرلەمانی
دەستووری پاشایی
 -  شاژن ئێلیزابێتی دووەم
 -  پارێزگاری گشتی دەیڤید جانستن
 -  سەرۆک وەزیران Justin Trudeau
 -  سەرۆکی دادگا بێیڤیلی مککلاکلن
یاسادانەر پەرلەمان
 -  ئەنجومەنی باڵا ئەنجومەنی پیران
 -  ئەنجومەنی خواروو ئەنجومەنی نوێنەران
دامەزراوە لە شانشینی یەکگرتوو 
 -  کرداری دەستوور ١ی حوزەیرانی، ١٨٦٧ 
 -  دەستووری کەنەدا ١٧ی نیسان، ١٩٨٢ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٩،٩٨٤،٦٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٣،٨٥٤،٠٨٥ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٨،٩٢ (٨٠١،١٦٣ کیلۆمەتر٢ / ٣٤٤،٠٨٠ مایل٢)
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٩ ٣٧،٢٨٣،٠٩٠ 
 -  سەرژمێریی ٢٠١١ ٣٣،٤٧٦،٦٨٨ 
 -  چڕی ٣،٤١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٨،٣کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١٤
 -  سەرجەم $١،٥٩١ ترلیۆن 
 -  سەرانە ٤٤,٨٤٣$ 
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١٤
 -  سەرجەم $١،٧٨٨ ترلیۆن 
 -  سەرانە $٥٠،٣٩٧ 
Gini (٢٠١٠) ٣٣،٧ 
HDI (٢٠١٣) ٠،٩٠٢ 
دراو دۆلاری کەنەدی($) (CAD)
ناوچەی کاتی (UTC−3.5 to −8)
 -  ھاوین (DST) ‪ (UTC−2.5 to −7)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین dd-mm-yyyy
mm-dd-yyyy
yyyy-mm-dd
لایەنی لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .ca
کۆدی تەلەفۆن +1

کەنەدا(بەئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا[١]، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە شەش هەرێم پێکهاتووە ناوی هەرێمەکان بریتیە لە قوێبیک و ئۆنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچێوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا. ئەم هەرێمانە هەر یەکەو پایتەختێکی هەیە بەڵام یەک پایتەخت هی هەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرهەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای هێمن لەبەری خۆرئاوای ،هەروەها زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی ،کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیهانە لەڕووی ڕووبەرەوە،هەروەها سنوری باشوری کە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیهان دا.

زەویەکانی کەنەدا هەزاران ساڵە بەکارهاتووە لەلایەن خێڵەسەرەتاییەکانەوە.لەکۆتایی سەدەی پانزەهەم لەکاتی پشکنین و دۆزینەوەی زەوی زیاتر لەلایەن فەرەنسی و بەریتانییەکانەوە دۆزراوەتەوە و تێیدا نیشتەجێبوون،بەڵام فەڕەنسیەکان پاشەکشەیان کرد لەتەواوی ئەم ناوچانەی هەژمونیان بەسەردا دەڕۆیشت لەئەمەریکای باکور لەساڵی ١٧٦٣دوای جەنگی حەوت ساڵەی نێوانیان،بەڵام لەساڵی ١٨٦٧لەژێر دەسەڵاتی داگیرکاری بەریتانیا کەنەدا دروست کرا وەک کیانێکی ڕامیاری سەربەخۆ کە لەچوار ناوچەی کۆنفیدرالی پێک هاتبوو،بەهۆی ئەمەوە کەنەدا بووە خاوەن ڕووبەرێکی فراوانی دەسەڵات بەدەست لەچوارچێوەی دەسەڵاتەکانی بەریتانیا،لەساڵی ١٩٣١سەربەخۆیی خۆی وەرگرت لە بەریتانیا بە پێی ڕێککەوتنامەی ستمنستەر،هەروەها لەساڵی ١٩٨٢بەیەکجارەکی لە بەریتانیا جیابۆوە بەشێوەیەکی یاسایی لەڕێگای دەنگدانی پەرلەمانەوە.

کەنەدا وڵاتێکی فیدراڵیە ،حکومەتێکی دیموکراتی نوێنەرانەی شاهانەی دەستوری حوکمی دەکات،کە شاژن ئەلیزابێسی دووەم ڕابەرایەتی دەکات، گەلی کەنەدا هەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی بەکاردێنێت لەسەر ئاستی گشتی.کەنەدا بە دەوڵەتێکی هەرە پێشەنگ و پێشکەوتوو هەژمار دەکرێت لەسەر ئاستی جیهان،خاوەن ئابوریەکی گشتگیرە و پشت بەسامانی سروشتی وبازرگانی نێودەوڵەتی دەبەستێت بەتایبەت لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە خاوەن پەیوەندیەکی دیپلۆماسی درێژ و توند و تۆڵن.کەنەدا ئەندامە لەکۆمەڵەی وڵاتانی پیشەسازی حەوت و کۆمەڵەی وڵاتانی هەست و کۆمەڵەی بیستەم و هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی و ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری و ڕێکخراوی بازرگانی گشتی جیهانی و وڵاتانی کۆمۆنوێلت و فەرەنکۆفۆنی و ئەندامی ڕێکخراوی وڵاتانی ئەمەریکی وئۆپیک ونەتەوە یەکگرتوەکانە. کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی بەرزترین ڕێژەی داهات و خۆشگوزەرانیە لەسەر ئاستی جیهان کە بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی پەرەپێدانی مرۆیی لەڕێزبەندی هەشتەم وڵات دێت بۆ خۆشگوزەرانی.

بنچینەی ناونانی[دەستکاری]

بنەچەی ناوی کەنەدا بۆ وشەی کینتا دەگەڕێتەوە،ئەم وشەیەش لەبنەڕەتدا لە زمانی ئیرۆکواسی وەرگیراوە کە بەواتای گوند یاخود نشینگە دێت.[٢] لەساڵی ١٥٣٥دانیشتوانە ڕەسەنەکانی ناوچەی کیوبیک ئەم وشەیان بەکارهێناوە بۆ دۆزەرەوەی فەڕەنسی جاک کارتیێ.[٣] هەروەها جاک کارتیێش هەمان ناوی بۆ هەموو ئەو ناوچانە بەکارهێناوە کە کەوتوونەتە ژێر ڕکێفی سەرکردە دوناکونا(سەرکردەی گوندی ستاداکونا).لەماوەی ساڵانی ١٥٤٥سەرجەم پەرتوک و ڕۆژنامە و نامیلکەکان هەمان ناویان بەکاردەهێنا بۆ ئەم ناوچە تازە دۆزراوە کە ئێستا پێی دەڵێن کەنەدا.[٣]

لەکۆتایی سەدەی حەڤدەهەم و سەرەتای سەدەی هەژدەهەمدا ،ناوی کەنەدا لەبەشی فەڕەنسی کە کەوتۆتە بەشی باکوری کەنەدا و دەڤەرەکانی نزیک بە ڕووباری سانت لۆرانس و ناوچەکەناراوەییەکانی دەریای گەورەی باکور.ئەم ناوچانە دابەش کرابوون بۆ دووناوچەی داگیرکراوی بەریتانی و فەرەنسی کە یەکێکیان کەنەدایی ژوڕوو بوو ئەویتریان کەنەدایی خواروو بووکە لەساڵی ١٨٤١بۆ یەک کەنەدا یەکیان گرت.[٤] لەگەڵ پێکهێنانی یەکێتی کۆنفیدرالی لەساڵی ١٨٦٧ ناوی کەنەداش بەشێوەیەکی فەرمی لەم دەوڵەتە نوێیە نرا.[٥] لەگەڵ بەرفراوان بوونی حوکمی خۆجێیی کەنەدا لە شانشینی بەریتانیا،حکومەتی کەنەدی بەشێوەیەکی زیاتر ناوی کەنەدایی لەکۆمەڵەی نێودەوڵەتی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان بەکارهێنا.لەساڵی ١٩٨٢تاوەکو ئەمڕۆ یادی ڕۆژی کەنەدا دەکرێتەوە .[٦]

مێژوو[دەستکاری]

گەڵە ڕەسەنەکانی[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیسكان كندا الأصليين

توێژینەوە بۆماوەیی و شوێنەواریەکان پاڵپشتی بوونی ئادەمیزاد دەکەن لەباکوری یۆکۆن بۆ ٢٦٫٥٠٠ساڵ پێش زاین،وە لەباشوری ئۆنتاریۆ پێش ٩٥٠٠ساڵ بەر لەزاین مرۆڤی لێ ژیاوە .[٧][٨][٩] بلۆڤیچ کیڤز ئەوەی سەلماندووە کە مرۆڤی (بالیۆ هیندی)لە زۆڕکۆنەوە لەم نیشتمانە ژیاون .[١٠][١١][١٢] یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگا ڕەسەنەکانی کەنەدا ئەوەبووە کە بەشێوەی هەواری هەمیشەیی ژیاون و خەریکی کاری کشتوکاڵی بوون بۆیە خاوەنی بنچینەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێز بوون کە بەشێوەی قوچەکێکی ئاڵۆز لەسەرۆک خێڵەوە بۆ دوایین ئەندام دەهاتە خواڕ.[١٣][١٤] دوای بڵاوبونەوەو تێکەڵبونیان بە ڕۆشەنبیری ئەوروپی (کۆتایی سەدەی پانزەهەم و سەرەتای سەدەی شازدەهەم)گۆڕانکاری نوێیان هاتە ناو.[١٥]

ڕێژەی دانیشتوانی خەڵکە ڕەسەنەکانی کەنەدا بەنزیکەیی ٢٠٠٠٠٠ کەس دەبوو. [١٦] هەروەها گەیشتە نزیکەی ملیۆنێک کەس لەکۆتایی سەدەی پازدەهەم، [١٧] بەگوێرەی سەرژمێری لیژنەی شاهانەی کەنەدی دانیشتوانە ڕەسەنەکان ٥٠٠٠٠٠ کەس بووینە[١٨] تووشبونیان بەونەخۆشیانەی کە ئەوروپیەکان لەگەڵ خۆیان هێنابوویان و چارەسەری بوونیان بەدەرمانە سروشتیەکان ناچاربووینە لە ئەوروپیەکان نزیک ببنەوە و تێکەڵیان بن،دانبشتوانە ڕەسەنەکانیش دابەش ببون بەسەر دوو کۆمەڵە [١٦] [١٩] کۆمەڵەی ئەنوێت [٢٠] کۆمەڵەی مێتیس.[٢١] مێتیسەکان ئەو خەڵکانەی بوون کە خوێنێکی تێکەڵیان هەبوو لەنێوان ئەنوێتەکان و ئەوروپیەکان[٢٢] .[٢٣]

ئاوارە ئەوروپیەکان[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیفرنسا الجديدة

کۆچی دوایی ژەنەڕاڵ وۆڵف بە فڵچەکانی بینجامین وێست ١٧٧١ جەستەی کۆچکردوو وۆڵف لەجەنگی بەرزاییەکانی ئەبرەهام کەوتووە لە کیبیک ١٧٥٩.

داگیرکاری ئەوروپی دەستی پێکرد دوای نیشتەجێبوونی خەڵکانی باکوری ئەوروپا لە لانس و میدۆز لەساڵی ١٠٠٠ زاینی،لەوکاتە هیچ گەڕان و دۆزینەوەیەکی ئەوروپی ئەنجام نەدرابوو.[٢٤] هیچ لەم زەویانە نەدۆزرابوونەوە تاوەکو دەریاوانی ئیتاڵی جۆن کابوت لە ساڵی ١٤٩٧ز زەویەکانی کەناراوی زەریای ئەتڵەسی دۆزیەوە بۆ بەرژەوەندی ئینگلیزەکان.[٢٥] دواتر دەریاوانە پورتوگاڵی و باسکیەکان مەڵبەندی ڕاوکردنی نەهەنگیان دامەزراند بەدرێژایی کەناراوەکانی ئەتڵەسی .[٢٦] لەساڵی ١٥٣٤گەریدە جاک کارتیێ ڕوباری سانت لۆرانسی دۆزیەوە بۆ فەڕەنسیەکان.[٢٧]

لەساڵی ١٥٨٣بەڕێز هێمفری جیلبێرت لە سانت جۆنز یەکەم ناوچەی داگیرکراوی بەریتانیای ڕاگەیاند لە ئەمەریکای باکوردا وەک دەستکەوتێک بۆ شاژن ئەلیزابێسی یەکەم.[٢٨] لەساڵی ١٦٠٣ گەریدەی فەڕەنسی سەموایڵ دوشامبەڵان یەکەم ناوچەی داگیرکراوی فەڕەنسای ڕاگەیاند لە بەندەری پۆرت ڕۆیاڵ و کیبیک .فەرەنسا وەک فەڕەنسای نوێ ناساندی،کەنەدیەکان لەناوچەی دۆڵی ڕوباری سانت لۆرانس وئەکادین نیشتەجێبوون کە ناوچەیەکی کەناراویە ،هەروەها بازرگانان توانیان ناوچەکانی دەریای گەورە و کەنداوی هیدسن بدۆزنەوە لەگەڵ ڕێچکەی میسیسیبی تاوەکو لویزانا،دواتر جەنگی بیفر هەڵگیرسا لەسەر بازرگانیکردنی پێستە و فەروو.[٢٧]

ئینگلیزەکان ناوچەی داگیرکراوی تریان ڕاگەیاند لە ناوچەی کیوبیدس و فێریلاند لە دورگەی نیوفینلاند وە لەسەرەتای ساڵی ١٦١٠سێزدە ناوچەی داگیرکراوی تریان ڕاگەیاند لەباشوور.[٢٦] لەنێوان ساڵانی ١٦٨٩تاوەکو ١٧٦٣زنجیرەیەک جەنگ ڕوویاندا لەنێوان فەڕەنسیەکان و کەنەدیە ڕەسەنەکان.[٢٧] ئینگلیزەکان ناوچەی نۆڤا سکۆشیا یان دەست بەسەرداگرتن بەگوێرەی پەیماننامەی ئۆترێخت لەساڵی ١٧١٣,دواتر فەرەنسیەکان ناچاربوون دەستبەرداری بەشی زۆری باکوری کەنەدا ببن ئەمیش دوای ڕێککەوتنامەی پاریس لەساڵی١٧٦٣دوای جەنگێکی حەوت ساڵەی نێوانیان.[٢٩]

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی شاهانە لەساڵی ١٧٦٣هەرێمی کیبیک لەفەڕەنسای نوێ دابڕێنراو خرایە سەر هەرێمی نۆڤاسکۆشیا.[٦] هەروەها دورگەی سانا جۆن(دورگەی ئێدوارد)کەوتە ژێر ڕکێفی ئینگلیزەکان لەساڵی ١٧٦٩.[٣٠] بەمەبەستی ڕێگرتن لە تێکهەڵچوونی سەربازی لەسەر هەرێمی کیبیک لەساڵی ١٧٧٤یاسای کیبیک دەرچوو،کە دەکرێت زمانی فەڕەنسی بەکاربێت لەگەڵ پەیڕەوکردنی ڕێبازی کاسۆلیکی بەئازادی و جێبەجێکردنی یاسای شارستانی فەڕەنسی بەتەواوی. ئەم یاسایە بووە هۆی توڕەبونی دانیشتوانی سێزدە هەرێمەکەی تر شۆڕشی ئەمەریکیش ڕۆڵی هەبوو لەم تووڕەبونەی دانیشتوان.[٦]

دامەزرێنەرانی یەکێتی کەنەدا بە پەرەموچی ڕۆبێرت هاری ، [٣١] دیمەنێکی تێکهەڵکێشە لە کۆربەندی شارڵۆت تاون و پەیماننامەی کیبیک.

ڕێککەوتنامەی پاریس (١٧٨٣)دانینا بە سەربەخۆیی ئەمەریکا لەگەڵ ددەستبەرداربوونی زەویەکانی باشووری دەریامەزنەکان بۆ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا،لەپێناو پێشوازی کردنی سەرمایەدارانی بەریتانیا و هاوردەکردن و نیشتەجێکردنی ئینگلیز زمانەکان بۆ هەرێمی کیبیک لەساڵی ١٧٩١یاسای دەستوری دەرچوو،کە بوە هۆی سەرهەڵدانی جەنگ لەنێوان هەردوو کەنەدایی سەروو و خواڕوو.[٣٢]

کەنەدا(سەروو وخواروو ) ببونە سەنگەری سەرەکی ململانێکانی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا لەجەنگی ساڵی ١٨١٢دا.بەڵام لەدوای جەنگدا لەساڵی ١٨١٥ کەنەدا ڕووبەرووی شاڵاوێکی گەورەی پەنابەرانی ئینگلتەرا و ئێرلەندا بوویەوە.[١٧] لەنێوان ساڵانی ١٨٢٥-١٨٤٦بڕی ٦٢٦,٦٢٨کۆچبەری ئەوروپی لەبەندەرەکانی کەنەدا ناویان تۆمارکرا.[٣٣] لەساڵی ١٨٩١ زیاتر لەنیوەی ئەو کۆچبەرانی کۆچیان بۆ کەنەدا کردبوو بەهۆی نەخۆشیەوە گیانیان لەدەست دا.[١٦]

لەدوای شۆڕشی ١٨٣٧ ویست لەسەر دروستبونی حکومەتێکی بەرپرس لەسەر هەموو کەنەدا زیادی کرد لەگەڵ گونجاندنی فەڕەنسیەکان بە ڕۆشەنبیری ئینگلیزەکان[٦] لەساڵی ١٨٤٠هەردوو کەنەدا کۆکرانەوە لەچوارچێوەی یەک یەکێتی کەنەدی بەپێی یاسای دەستوری هەروەها لەساڵی ١٨٤٩حکومەتێکی بەرپرس دروست بوو لەسەر هەموو هەرێمەکانی ژێر ڕکێفی بەریتانیا لەتەواوی ئەمەریکای باکوور.[٣٤]ى لەساڵی ١٨٤٦ڕێککەوتنامەی ئەریگۆن مۆرکرا لەنێوان بەریتانیا و وڵاتەیەکگرتوەکاني ئەمەریکا بۆ کۆتایی هێنان بەکێشەی سنوری نێوان کەنەدا و ئەمەریکا.[٣٥]

یەکێتییەکە و فڕاوانبوونی[دەستکاری]

refer to caption
نەخشەی بەرفراوان بوونی کەنەدا.

دوای بەستنی چەندین کۆربەند و ڕێککەوتنامە،یاسای دەستوری دەرچوو لەساڵی ١٨٦٧ وە لەڕێکەوتی 1یۆلیۆی١٨٦٧یەکێتی کەنەدا ڕاگەیێندرا کە لە چوار هەرێم پێکهاتبوو کەبریتین بوون لە ئۆنتاریۆ و کیبیک و نۆڤاسکۆشیا و نیو برانزویک.[٣٦][٣٧][٣٨] کەنەدا دەسەڵاتی گرت بەسەر زەویەکانی ڕۆبێرت و هەرێمەکانی باکوری خۆرئاوای بەمەبەستی پێکهێنانی هەرێمەکانی باکوری خۆڕئاوا،هەروەها تروسکەی شۆڕشی میتیس هەڵگیرسا (شۆڕشی ڕووباری سور)لەئەنجامدا هەرێمی مانیتوبا دروست بوو ١٨٧٠.[٣٩] لەساڵی ١٨٦٦کۆلۆمبیای بەریتانی و دورگەی ڤانکۆڤەر لکێندرا بە کەنەدا،لەساڵیو١٨٧١ دورگەی ئێدوارد لکێندرا بە کەنەدا.[٤٠] سەرۆک وەزیرانی ئەوکات جۆن ماکدۆناڵد ڕامکاری پاراستنی پێناسەی گومرگی ڕاگەیاند لەپێناو پاراستنی پیشەسازی کەنەدا.[٣٨]

حکومەت دەستی کرد بە دروستکردنی سێ هێڵی ئاسنین کە تەواوی یەکێتیەکەی پێکدەبەستەوە،هەروەها کۆشش کرا بۆ ئاوەدانکردنەوەی خۆرئاوای کەنەدا و دیاری کردنی زەویەکانی دۆمینۆن و دامەزراندنی پۆلیسی سواری بەمەبەستی نیشاندانی دەسەڵاتی میری لەو ناوچانەدا.[٤١][٤٢] لەساڵی ١٨٩٨و دوای گەڕان لەدوای زێڕ لە کڵۆندایک لە هەرێمەکانی باکوری خۆڕئاوادا،بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەرێمی یۆکۆن،دوای نیشتەجێبوونی ئاوارە ئەوروپیەکان لە دەشت و کۆسارەکانی ئەلبێرتا و ساسکاچوان هەریەکەیان بوون بە دوو هەرێمی سەربەخۆ لەساڵی١٩٠٥.[٤٠]

سەرەتاکانی سەدەی بیستەم[دەستکاری]

Group of armed soldiers march past a wrecked tank and a body
سەربازە کەنەدیەکان لە جەنگی فیمی ریدج 1917 .

کەنەدا چووە ناو جەنگی جیهانی یەکەمەوە لەبەرەی ئینگلیزەکان بەوپێیەی یەکێکە لە هاوپەیمان و شوێنکەوتووانی بەریتانیا، لەساڵی١٩١٤سەربازە خۆبەخشەکانی ناردە بەرەی خۆرئاوا کە دواتر ناسران بە لەشکری کەنەدیەکان، لەجەنگی فیمی ریدج ڕۆڵێکی گەورەیان بینی جگە لەچەندین جەنگی تر.[٤٣] نزیکەی ٦٢٥,٠٠٠سەرباز بەشداریان لە خزمەتی سەربازی کرد بە بەردەوامی کە لەتەواوی جەنگەکە ٦٠,٠٠٠سەربازی شەهید بوون و ١٧٣,٠٠٠سەربازیش برینداربوون.[٤٤] لەساڵی ١٩١٧قەیرانی سەربازی سەری هەڵدا لەوکاتەی کەسەرۆک وەزیران یاسای سەربازی زۆڕەملێی سەپاند سەرەرای دژایەتیکردنی هەرێمی کیبیک کە بە فەڕەنسی دەدوان،لەساڵی ١٩١٩کەنەدا بووە ئەندام لەکۆمەڵەی نەتەوەکان بەشێوەی سەربەخۆ لەبەریتانیا. [٤٣] هەروەها یاسای دەستوری ستمنستر لە ١٩٣١سەربەخۆیی کەنەدای سەپاند.[٤٥]

کەنەدا توشی نەهامەتیەکی گەورەبووە ئەویش بریتیبوو لە قەیرانی ئابوری کە تەواوی کەنەدای گرتبۆوە جگە لە هەندێک هەرێم کە زۆر خراپ نەبوون وەک ئەلبێرتا و ساسکاچوان کە تۆنی دۆگلاس سەرۆکایەتی دەکردن لەم ماوەیە(پلەکان و پەنجاکان) .[٤٦] لەجەنگی جیهانی دووەم کەنەدا بەشێوەی سەربەخۆ جەنگی ڕاگەیاند دژی ئەڵمانەکان،لەژێڕسەرکردایەتی سەرۆک وەزیرانی لیبرالەکان وەلیم لیۆن ماکێنزی کە دوای سێ ڕۆژ بوو لە بەشداریکردنی بەریتانیا،یەکەم کاروانی سەربازی کەنەدی لە ١٩٣٩گەیشتە کەناراوەکانی بەریتانیا.[٤٣]

سوپای کەنەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لەجەنگی دییپی (١٩٤٢)جگە لە بەشداری جەنگی هاوپەیمانانی ئیتاڵی و دەستبەسەرداگرتنی نۆرماندی و جەنگی شیلدت لەساڵی ١٩٤٤.[٤٣] کەنەدا مافی پەنابەرانی بەخشی بە پاشای نێزەرلاند دوای کەوتنی شانشینەکەی لەلایەن نازیەکانەوە،هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە ئازادکردنی خاکەکانی نێزەرلاند لەدەست هێزە نازیەکانەوە.[٤٧] ئابوری کەنەدا گەشەی سەند بەگەشەسەندنی پیشەسازی چەک و تەقەمەنی لە هەریەکە لە بەریتانیا و چین و یەکێتی سۆڤیەت[٤٣] سەرەرای قەیرانی سەربازی کیبیک کەنەدا بە وئابوریەکی بەهێز و خاوەن سوپایەکی بەهێز لەجەنگ کۆتایی هات.[٤٨]

سەردەمی هاوچەرخ[دەستکاری]

لەهۆڵی ڕیدۆ،دادوەری گشتی ئەلفسکۆنت ئەلێکساندەر(لەناوەڕاستی))چاودەخشێننەوە بە ڕەشنوسی کۆتایی یەکێتیەکەینیوفنلاند ولابرادۆر وکەنەدا لە ٣١1ئازار١٩٤٩..

کۆڕبەندی نیوفینلاند(ئێستانیوفینلانديو لابرادۆر)بەسترا لەساڵی١٩٤٩.[٤٩] أدبوە هۆی گەشەسەندنی ئابوری کەنەدا دوای جەنگ هەنگاو بەهەنگاو لەگەڵ ڕامیاری حکومەتەکانی لیبراڵی و سەرهەڵدانی ناسنامەی کەنەدی نوێ کە خۆی دەبینەوە لەپسولەیەکی ناساندن وەک ئەوەی ئێستا کە هەیە(١٩٦٥). [٥٠] ووە پشت بەستن بە دوو زمانی سەرەکی (ئینگلیزی و فەڕەنسی)(١٩٦٩)[٥١] فرە فەرهەنگی فەرمی لەساڵی ١٩٧١.[٥٢] هەروەها دامەزراندنی بەرنامەی دیموکراتی هاوبەش وەک چاودێری پزیشکی و موچەی خانەنشینی و هاوکاری خوێندکاران،سەرەرای دژایەتیکردنی هەرێمی ئەلبێرتا و کیبیک بەوەی ئەم پرۆژانەی دەستوەردانێکی ڕوونە لەکاروبارەکانیان.[٥٣] کە دواتر بووە هەوێنی بەستنی چەندین کۆربەند لەبارەی جیاکردنەوەی یاسای دەستوری وڵات لە یاسای دەستوری بەریتانیا لەبارەی مافە ئازادی و تاکیەکان(١٩٨٢).[٥٤]لەساڵی ١٩٩٩هەرێمی نۆناڤۆت بوە سێیەم هەرێم ئەمیش دوای چەندین دانیشتن و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.[٥٥]

لەهەمان کاتدا هەرێمی کیبیک چەندین گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجامدا لەبارەی بنچینەی کۆمەڵایەتی و ئابوری ئەمیش لە ڕێگای شۆڕشێکی هێمنەوە لە شەستەکاندا سەدەی ڕابردوو جگە لە دروستبونی بزوتنەوەی میللی هاوچەرخ،سەرهەڵدانی بەرەی ئازادی کیبیک و قەیرانی ئۆکتۆبەری١٩٧٠. [٥٦] پارتی کیبیکی دەنگێکی زۆری بەدەست هێنا کە بەپارتی سەروەری دەناسرا ئەمیش دوای ئەنجامدانی گشتپڕسی ١٩٧٠بۆ جیابوونەوەی کیبیک بەڵام لەساڵی ١٩٨٠لە هەوڵەکانی شکستی خوارد،هەروەها شکستی خوارد لە هەوڵەکانی جیاکردنەوەی گەڵی کیبیک دەستوریانە لەگەڵی کەنەدا ١٩٩٠.[٥٧] لەگەڵ دروستبوونی دەستەی کیبیکی لەکیبیک چاڵاکی پارتی چاکسازی کەنەدی دەستی پێکرد لەخۆڕئاوا.[٥٨][٥٩] هەروەها گشتپڕسی دووەمیش شکستی خوارد بەجیاوازی کی کەم لەساڵی ١٩٩٥کە ٥٠,٦% بەرامبەر ٤٩,٤%بوو. لەساڵی ١٩٩٧دادگای باڵا بریاری دا کە سەربەخۆیی هەرێمێک بەتام لایەنە کارێکی نادەستوریانەیە بەپێی یاسا،هەربۆیە پەرلەمان یاسای نوێی لە بارەوە دەرکرد.[٥٧]

سەرەرای دۆزی سەروەری کیبیک ،چەندین قەیرانی تر کۆمەڵگای کەنەدی هەژاند لە کۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نۆهەدەکان،وەک کەوتنی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی هیندی لە١٩٨٢کە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە کە بەگەورەترین ڕووداوی مردنی بەکۆمەڵ دادەنرێت لەکەنەدا [٦٠] هەروەها قەسابخانەکەی قوتابخانەی هونەرە تەکنیکییەکان لەساڵی ١٩٨٩ [٦١] هەروەها قەیرانی ئۆکا لەساڵی ١٩٩٠کە زنجیرەیەک پێکدادانی توندی چەکداری بوو لەنێوان حکومەت و خەڵکە ڕەسەنەکانی کەنەدا. [٦٢][٦٣] کەنەدا بەشداریکرد لەجەنگی کەنداو دژ بە ڕژێمی سەددام لە١٩٩٠بەسەرکردایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا،هەروەها ئەندامێتی لەچەندین چاڵاکی لەبارەی پاراستنی ئاشتی گشتی جیهانی لەکۆتایی نۆهەدەکان.[٦٤]ەلەساڵی ٢٠٠١هێزی نارد بۆ ئەفغانستان بەڵام ڕەتی کردەوە هێز بنێرێت بۆ عێراق لەساڵی ٢٠٠٣بۆ مەبەستی ڕوخانی ڕژێمی سەددام حوسێن.[٦٥]

حکومەت و ڕامیاری[دەستکاری]

A building with a central clocktower rising from a block
گردی پەرلەمان لە ئۆتاوای پایتەخت ،کەنەدا.

کەنەدا پەیرەوی دیموکراتیکی بەهێز دەکات ،بەپاڵپشتی سیستەمی پەرلەمانی لەچوارچێوەی دەستورێکی شاهانە.چاکە و ڕۆڵی سیستەمی پاشایی کەنەدا دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی لە دامەزراندنی دەسەڵاتەکانی ڕاوێژکاری و جێبەجێکاری و دادوەری ة[٦٦][٦٧][٦٨][٦٩] ئەلیزابێسی دووەم شاژنی کەنەدا و ١٥وڵاتی تری کۆمۆنۆلسە جگە لەوەی شاژنی بەریتانیای مەزنە.لەسەر بنەمای ئەمە ئێستا دادوەری گشتی دیڤید لوێد جۆنستۆن نوێنەری شاژنە بۆ کاروباری هەرێمەکانی کەنەدا.[٧٠][٧١]

بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی دامەزراوە شاهانەییەکان لە کاروبارەکانی حکومەت سنوردارە[٦٨][٧٢][٧٣] لە کاروبارەکانی بە بەرژەوەندی ئەنجومەنی نوێنەران کاردەکات،کە بریتیە لە لیژنەیەک لە وەزارەتەکان کەبەرپڕسن لەبەرامبەر ئەنجومەنی گشتی هەڵبژێردراوان بەرابەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدااً[٧٤]). بەمەبەستی مسۆگەری فەرمانڕەوایی دادوەری گشتی سەرکردەی پارتی براوە هەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆکی وەزیران.[٧٥] بەمشێوەیە نوسینگەی سەرۆک وەزیران یەکێکە لە بەهێزترین دامەزراوەکانی حکومەت کە زۆرینەی یاسا دەرچوەکانی پەرلەمانی لێ پەسەند دەکرێت. هەروەها دادوەری گشتی کە نوێنەرایەتی شاژن دەکات دادوەری هەرێمەکان و ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەری دادگاکان و سەرۆک دامەزراوە حکومیەکان دەست نیشان دەکات.[٧٢] هەروەها سەرۆک پارتی براوەی دووەمی هەڵبژاردنەکان کە دەبێتە پارتێکی بەرهەڵستکار و کاری دەبێتە چاودێری کردنی حکومەت.[٧٦]

ڕێژەی هەموو ئەندامانی پەرلەمان ٣٣٨ئەندامە لە ئەنجومەنی گشتی ،کە دادوەری گشتی داوا بەپارتی براوە دەکات حکومەت دروست بکات بۆ ماوەی چواڕساڵ یان ناچاری دەکات کە دەست لە حکومەت بمێنێتەوە لەکاتی شکست هێنانی لە هەڵبژاردنەکان.[٧٧] ڕێژەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران ١٠٥ ئەندامە کە بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمەکانی دابەش کراون،تاوەکو تەمەنی ٧٥ ساڵی لەخزمەت بەردەوام دەبن.[٧٨] لەهەڵبژاردنی ٢٠١٥ پێنج پارت بەشداری پڕۆسەکەیان کرد ،پارتی ئازادی کەنەدی (پارتی دەسەڵات)و پارتی پارێزگاکانی کەنەدی و(پارتی بەرهەڵستکار)و پارتی دیموکراتی نوێ و دەستەی کیبیک و پارتی سەوزی کەنەدی .

پێکهاتەی فیدراڵی کەنەدی دابەش بووە بۆ حکومەتی فیدراڵی و دە هەرێمەکە.ئەنجومەنە ڕاوێژکاری کانی هەرێمەکانی پێکهاتووە لە لە ژوورێک کەبەشێوەی سیستەمی پەرلەمانی کاردەکات لەبەرامبەر ئەنجومەنی گشتی دا.[٧٣] بەڵام دەڤەرەکان کە سێ دەڤەرن دەستەی ڕاوێژکاری سەربەخۆیان هەیە کە خاوەنی بەرپرسیارێتی دەستورین بەڵام خاوەن سەروەری نین کەلەگەڵ هەرێمەکان پێکهاتەیان جیاوازە .[٧٩][٨٠]

یاسا[دەستکاری]

Two sides of a silver medal: the profile of Queen Victoria and the inscription "Victoria Regina" on one side, a man in European garb shaking hands with an Aboriginal with the inscription "Indian Treaty 187" on the other

دەستوری کەنەدا بریتیە لە باڵاترین یاسای وڵات لەکەنەدا،کەپێکهاتوە لە ڕەشنوس و ڕێککەوتنە لەپێشینەکان،یاسای دەستوری ١٨٦٧(یاسای ئەمەریکای باکوری بەریتانی پێش ١٩٨٢)دڵنیایی ئەوە دەدات کە سیستەمی حوکمرانی پەرلەمانی دەبێت و دەسەڵات لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمەکانی دەبێت بەڵام هەرچی سیستەمی ویستمنستەری بنەڕەتی ١٩٣١ دەسەڵاتی ڕەهای داوە بە هەرێمەکانی کە لە دەستوری ١٩٨٢هەموارکرایەوە و هەموو دەسەڵاتە ڕاوێژکاری کانی پەیوەستکرانەوە بە دامەزراوەی شاهانەیی.[٨١]

تەڵاری دادگای باڵای کەنەدی لە ئۆتاوەی پایتەخت کەوتۆتە خۆرئاوای باڵاخانە پەرلەمان.

پەیوەندی نێوان ئاوارە ئەوروپیەکان و خەڵکە ڕەسەنەکەی کەنەدا پەیوەندیەکی دۆستانەبووە گرژی و ئاڵۆزی کەم بووە بۆیە هەر لەسەرەتای نوسینەوەی دەستورەکان بەشداریان تێدا هەبووە هەربۆیە مافەکانیان بەرجەستەکردنی لە یاسای دەستوری وڵات بەتایبەت دەستوری ١٩٨٢.[٨٢] زنجیرەیەک ڕێککەوتننامە مۆرکران لەنێوان گەڵەڕەسەنەکان و ئەوروپیە داگیرکەرەکان لەساڵانی ١٨٧١-١٩٢١ .[٨٣]ه ئەم ڕێککەوتننامانە سەرپەرشتی دانیشتوانە ڕەسەنەکانی دەکرد کە وەزیری کاروباری گەڵەڕەسەنەکان لەباکوری وڵات ڕابەری دەکرد،لەبڕگەی سی و پێنج لە دەستوری ساڵی١٩٨٢ گرەنتی مافە یەکسانیە کانی ئەم گەڵە ڕەسەنانە دەکات .[٨٢] گەڵە ڕەسەنەکان بەپێی دەستور چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتییانە هەیە و لە باجەکانیش بوراون.[٨٤] لەساڵی ٢٠٠٥ بڕیار لەچوارچێوەی کی یاسایی درا لەبارەی مافە بنەڕەتیەکانیان.[٨٢]

[٨٥]

هێزە چەکدارەکان و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیالقوات المسلحة الكندية

سەرۆک وەزیران جەستن ترۆدۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا ،واشنتۆن ٢٠١٧.

کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا درێژترین سنوری نەپچڕاوی وشکانیان هەیە لەجیهاندا،گەورەترین دوو هاوبەشن لەبوارەکانی سەربازی و بازرگانی وهتد.[٨٦] لەگەڵ ئەمەشدا کەنەدا خاوەن ڕامیاری تایبەت بەخۆیتی بۆنمونە پەیوەندی هەیە لەگەڵ کوبا هەروەها بەشداری نەکرد لەجەنگی عێراق هەروەها کەنەدا پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو و فەڕەنسا و زۆرینەی وڵاتانی کۆمۆنۆلس بەهۆی ئەوەی خۆشی یەکێکە لەوڵاتانی کۆمۆنۆڵس، [٨٧] کەنەدا خاوەنی پەیوەندیەکی تایبەتە لەگەڵ هۆڵەندا هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆی ئازادکردنی هۆڵەندا لەسەر دەستی کەنەدیەکان لەجەنگی جیهانی دووەمدا .[٤٧]

کەنەدائێستا خاوەنی ٦٧,٠٠٠سەربازی خۆبەخش و ٤٣,٠٠٠سەربازی یەدەگە.[٨٨] هێزەکانی کەنەدا هەریەکە لە سوپای کەنەدا و دەستەی دەریاوانی شاهانەیی وهێزی ئاسمانی شاهانەیی کەنەدی لەخۆ دەگرێت.

سەربازانی دەستەی شاهانەیی بیست و دووەم لە سوپای کەنەدا (٢٥ئەپریڵ٢٠٠٩).


HMCS Regina (FFH 334) 1.jpg


.[٨٩]

هەرێم و دەڤەرەکانی[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیمقاطعات وأقاليم كندا

نەخشەی ڕامیاری کەنەدا کە هەر دە دەڤەر و سێ هەرێمەکەی لەسەر نیشاندراوە.

جوگرافیا[دەستکاری]

Canada-satellite.jpg
A semi-circular waterfall between two outcrops of forest

ئابوری[دەستکاری]

زانست و تەکنەلۆژیا[دەستکاری]

دیموگرافیا[دەستکاری]

زمان و ئاخاوتن[دەستکاری]

Map of Canada showing distribution of English-speaking, French-speaking and bilingual residents
في 2006، كان 17.4% من السكان ثنائيي اللغة واستطاعوا التحدث بكلا اللغتين الرسميتين. ██ الإنجليزية – 57.8%██ الإنجليزية والفرنسية (ثنائي اللغة) – 17.4%██ الفرنسية – 22.1%فەڕەنسی ██ مناطق ذات كثافة سكانية منخفضة (0.4 نسمة/كم2)

ڕۆشەنبیری[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

  • سنۆبەری کەنەدی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پێرستی سەرچاوەکان[دەستکاری]

الروابط الخارجية[دەستکاری]


الحكومة
مؤسسات التاج الكندي
منظمات أخرى



تصنيف:قالب تصنيف كومنز بوصلة كما في ويكي بيانات تصنيف:قالب تصنيف كومنز بوصلة كما في ويكي بيانات داڕێژە:مواقع التواصل الاجتماعي ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Portal لە ڕیزی 120:bad argument #2 to 'format' (string expected, got nil).

تصنيف:بوابة كندا/مقالات متعلقة تصنيف:بوابة الأمريكيتان/مقالات متعلقة تصنيف:بوابة اللغة الفرنسية والفرنكوفونية/مقالات متعلقة تصنيف:بوابة الكومنولث/مقالات متعلقة

تصنيف:جميع المقالات التي تستخدم شريط بوابات
  1. ^ تاريخ كندا، فاضل حسين، القاهرة، 1966، ص 22
  2. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  3. ^ ی ا بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  4. ^ Naming Canada: Stories of Canadian Place Names (وەشانی 2nd). University of Toronto Press. 2001. ISBN 0802082939.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  5. ^ "Dominion of the Gods: Religious continuity and change in a Canadian context". Holy nations and global identities : civil religion, nationalism, and globalisation. Brill. 2009. پەڕە 137. ISBN 9789004178281.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  6. ^ ی ا ب پ Canada and the British Empire. Oxford University Press. 2008. ISBN 019927164X. 
  7. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  8. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  9. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  10. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  11. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  12. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  13. ^ Canada : an illustrated history. Douglas & Mcintyre. 2008. ISBN 9781553652595.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  14. ^ Indigenous difference and the Constitution of Canada. University of Toronto Press. 2001. پەڕە 170. ISBN 0802041957.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  15. ^ Chronology of American Indian History. Infobase Publishing. January 2007. ISBN 9780816067701. 
  16. ^ ی ا ب Dying and Death in Canada. University of Toronto Press. 2008. ISBN 9781551118734.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  17. ^ ی ا "Population history of Native North Americans". A population history of North America. Cambridge University Press. 2000. ISBN 0521496667. My 7+ million estimate for the area north of present-day Mexico includes...somewhat more than 2 million for present-day Canada, Alaska, and Greenland combined.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  18. ^ Handbook of North American Indians: Indians in contemporary society. Government Printing Office. 2008. پەڕە 285. ISBN 0160803888.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  19. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  20. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  21. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  22. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  23. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  24. ^ The Norse Discovery of America. BiblioLife. 2009. پەڕە 82. ISBN 9780559054006.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  25. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  26. ^ ی ا British Atlantic, American frontier : spaces of power in early modern British America. University Press of New England. 2005. ISBN 9781584654278.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  27. ^ ی ا ب A Short History of Canada (وەشانی 6th). McClelland & Stewart. 2001. ISBN 0771065094.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  28. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  29. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  30. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  31. ^ هذه صورة التقطت عام 1885 للوحة المرسومة عام 1884 والتي دمرت لاحقاً.
  32. ^ The capacity to judge. University of Toronto Press. 2000. پەڕە 24. ISBN 0802043607.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  33. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  34. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  35. ^ "The Pacific Coast Borderland and Frontier". Geographical snapshots of North America. Guilford Press. 1992. پەڕە 52. ISBN 0898620309.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  36. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  37. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  38. ^ ی ا History of Canada Since 1867. Michigan State University Press. 1996. ISBN 0870133993.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  39. ^ The Red River Rebellion. Watson & Dwyer. 1996. ISBN 0920486231.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  40. ^ ی ا ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  41. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  42. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  43. ^ ی ا ب پ ت A military history of Canada (وەشانی 4th). McClelland & Stewart. 1999. ISBN 0771065140.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  44. ^ Security, strategy and the global economics of defence production. McGill-Queen's University Press. 1999. پەڕە 12. ISBN 0889118752.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  45. ^ Hail، M (February 25, 2010). "Federalism and Representation in the Theory of the Founding Fathers: A Comparative Study of US and Canadian Constitutional Thought". Publius: the Journal of Federalism. 40 (3): 366–388. doi:10.1093/publius/pjq001. 
  46. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  47. ^ ی ا Canada and the Liberation of the Netherlands. Dundurn Press Ltd. 2005. ISBN 1550025473.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  48. ^ Alliance and illusion : Canada and the world, 1945–1984. UBC Press. 2007. ISBN 9780774813686.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  49. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  50. ^ The house of difference: cultural politics and national identity in Canada. University of Toronto Press. 2002. پەڕە 57. ISBN 0802084818.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  51. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  52. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  53. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  54. ^ Canadian Politics (وەشانی 4th). Broadview Press. 2004. ISBN 1551115956. 
  55. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  56. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  57. ^ ی ا بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  58. ^ "A brief history of the Bloc Québécois". The Globe and Mail. August 13, 2010. لە ڕێکەوتی 2010-11-25 ھێنراوە.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی);
  59. ^ Betz، Hans-Georg؛ Immerfall، Stefan (1998). The new politics of the Right: neo-Populist parties and movements in... St. Martinʼs Press. پەڕە 173. ISBN 0312211341. 
  60. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  61. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  62. ^ "The Oka Crisis" (Digital Archives). Canadian Broadcasting Corporation (CBC). 2000. لە ڕێکەوتی 2011-05-23 ھێنراوە. 
  63. ^ September 11: consequences for Canada. McGill-Queen's University Press. 2003. ISBN 077352584X.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  64. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  65. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  66. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  67. ^ "The Crown and the Constitution: Sustaining Democracy?" (PDF). Queen's University. June 10, 2010. پەڕە 6. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئرشیڤ کراوە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٠. لە ڕێکەوتی 2011-05-23 ھێنراوە.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی);
  68. ^ ی ا A Crown of Maples (PDF) (وەشانی 1st). Queen's Printer. 2008. پەڕە 16. ISBN 978-0-662-46012-1. لە ڕێکەوتی 2011-05-23 ھێنراوە.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی);
  69. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  70. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  71. ^ Commonwealth public administration reform 2004. Commonwealth Secretariat. 2004. ISBN 0117032492. 
  72. ^ ی ا How Canadians Govern Themselves (PDF) (وەشانی 6th). Queen's Printer for Canada. 2005. ISBN 0662396898. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئرشیڤ کراوە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١. لە ڕێکەوتی 2011-05-23 ھێنراوە.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی);
  73. ^ ی ا ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  74. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  75. ^ Thinking government: public sector management in Canada (وەشانی 2nd). University of Toronto Press. 2006. ISBN 1551117797.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  76. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  77. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  78. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  79. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  80. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  81. ^ Canadian Constitutional Law. Emond Montgomery Publications. 2003. ISBN 1552390853.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  82. ^ ی ا ب بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  83. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  84. ^ "Canada's 2011 immigration level unchanged". CBC. November 2, 2010. لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ١١ی ئایاری ٢٠١١. لە ڕێکەوتی 2010-12-12 ھێنراوە. 
  85. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  86. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  87. ^ Handbook of Canadian Foreign Policy. Lexington Books. 2006. ISBN 073911493X.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  88. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  89. ^ "Row over Canada F-35 fighter jet order". BBC News. July 16, 2010. لە ڕێکەوتی 2011-05-23 ھێنراوە. 
  90. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..