ڤلادیمیر مینۆرسکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڤلادیمیر مینۆرسکی (٥ی شوباتی ١٨٧٧ - ٢٥ی ئاداری ١٩٦٦)، ڕۆژھەڵاتناسێکی ڕووسی بوو و لێکۆڵینەوەکانی ئەو لەسەر کورد و فارس بوون بەتایبەت دەربارەی مێژوو و جوگرافیا و چاند و وێژەیان. پڕۆفیسۆر "مینۆرسکی" لەساڵی (١٨٩٦ تاکو١٩٠٠) لەزانکۆی مۆسکۆ خەریکی خوێندنی یاسا بوو و پاشانین لە ئەنستۆتی (لازارۆف) ختریکی فێربوونی زمانە خۆرھەڵاتیەکان بوو. ناوبراو لەساڵی (١٩٠٣) لە وەزارەتی "کاروباری دەرەوەی ڕوسیا"دا دامەزرا و لەساڵی (١٩٠٤) تاکو (١٩٠٨) لە ئێران و شاری تەورێز خزمەتی دەکرد بۆ ماوەیەک. "میۆرسکی" لەسەردەمی ڕاپەڕینی ساڵی (١٩١٧) رووسیای بەجێھێشت و لەساڵی (١٩٢٣) وردە وردە زمانی فارسی و دواتریش لە خوێندنگەی زمانە خۆرھەڵاتییەکانی پاریسدا خەریکی وتنەوەی زمانی تورکی بوو. دوای ئەوەش لەساڵی (١٩٢٣) بەدواوە خەریکی وتنەوەی زمان و ئەدەبیات و مێژووی ئێران بوو لە خوێندنگەی زمانە خۆرھەڵاتییەکان لە لەندەندا. مینۆرسکی لەساڵی (١٩٣٧) بوو بە پڕۆفیسۆری زمانی فارسی لە زاکۆی لەندەن و ساڵی (١٩٤٤) خانەنشین کرا و دوای ئەوە ھەر لە کامبریج دەژیا. ناوبراو چەند توێژینەوەیەکی لەسەر مێژوو و کەسایەتییانی کورد کردووە وەکو چۆن خۆی لەبارەی شاعیری کورد (مەلای جزیری) دەڵێت:-

«ئەگەر ڕۆژھەڵاتناسانی ئەوروپا کەسێکی چنگ نەکەوێت دیوانی مەلای جزیری بگۆڕێتە سەر زمانەکانی ئەوروپی، ئەوا بەڕاستی لەنرخی ئەدەبیاتی کوردی و بەرزی زمانی کوردی ناگەن».