بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لوڕی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زمانی لوڕیەوە ڕەوانە کراوە)

لۆری یەکێکە لە زمانە ئێرانییەکان کە لە بەشێکی گەورەی ئێران قسەی پێ دەکرێت. لوڕی لە ناوەند و بەشی باشووری پارێزگای لوڕستان، زۆربەی بەشەکانی پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، نێوەیەک لە پارێزگای چوارمەحال و بەختیاری، بەشی ڕۆژاوای پارێزگای فارس، بەشی ڕۆژاوا و ھەندێک لە شارەکانی ناوەندی پارێزگای ئەسفەھان، نێوەی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای خووزستان، بەشەکانێک لە پارێزگای بووشێھر، بەشی باشوور و ڕۆژاوای پارێزگای ھەمەدان، بەشی باشووری پارێزگای مەرکەزی، بەشی باشووری پارێزگای ئیلام، و ھەروەھا شارەکانی گەودین و کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان قسە دەکرێت. جگە لەمانە لە ھەندێک لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران وەکوو کرمان، خۆراسان، ئەلبۆرز و تارانیش ئاخێوەرانی لوڕی دەژێن.

شێوەزارەکانی لوڕی

[دەستکاری]

شێوەزارەکانی لوڕی پێکەوە جیاوازییان ھەیە. بەپێی زانستنامەی ئێرانیکا لوڕی بە شێوەیەکی گشتی بە دوو شاخەی لوڕیی باکووری و لوڕیی باشووری دابەش دەکرێتەوە. بەڵام دابەشکارییەکانی دیکە وەکو پێڕستی لینگۆییست لوڕییان بە سێ شاخەی باکووری، بەختیاری و باشووری دەستەبەندی کردووە. سەرەڕای ئەم دابەشکارییانە لوڕی سێ شاخەی سەرەکیی ھەیە کە ھەر کامیان بۆ خۆی بریتی لە بنزارەکانێکی جیاجیایە.

ھەندێک کەس بە ھەڵە لە لەکی وەکوو شێوەزارێک لە لوڕی ناو دەبەن.[١][٢] ئەمە لە حەڵێکدایە کە لەکی وەکوو زمانێکی باکووری ڕۆژاوا دەستەبەندی کراوە و لوڕی لە زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوایە، و لەکی ناتوانرێت بەشێک لە زمانی لوڕی بە ئەژمار بێت.

ھەندێک لە وشەکانی لوڕی

[دەستکاری]

باکووری

[دەستکاری]
  • دا، دالک= دایک
  • باوە= باوک
  • برا= برا
  • لوچ= لێو، لچ
  • میمی= میمی، میمگ، پوور
  • پت= پت، لووت
  • کلک= کلک، کلگ، ئەنگۆست
  • می= موو، مۆ
  • گوپ، دەم= دەم
  • قوڵ= قوڵ
  • مل= مل
  • کووک= کەڵەکە
  • گیە، گێە= گەیە، زک
  • سی= بۆ، سا
  • د، دە= دە، لە
  • ئەزگل، زخال= زخال، زۆخال
  • چیا، چوقا= چیا
  • پیا= پیا، پیاو
  • زەن= ژن
  • ئسپێ= سپێ
  • سوور= سوور
  • کوڕ= کوڕ
  • برار، گەگە= برا، کاکە
  • ئیوارە= ئێوارە
  • شو، شۆ= شەو
  • مونگ= مانگ
  • دت، دوت= کچ، دوت
  • سوز= سەوز
  • ھالیم، ھەنی= ھێشتا
  • ئیسە= ئێستا

ناوەندی

[دەستکاری]
  • ننە= دایک
  • بوا= باوک
  • برار= برا
  • خوار= خوشک
  • لو، لوچ= لێو، لچ
  • پِت= پت، لووت
  • کلک= کلک، کلگ، ئەنگۆست
  • دو= دەم
  • ورە= بۆ، ئەڕا، پەری
  • زنشت= ژان
  • ئژبوژ= سپێ
  • کرجنگ= قرژنگ

باشووری

[دەستکاری]
  • دی= دایک
  • بوڤ= باوک
  • کوکا، ککا= برا، کاکە

بەختیاری

[دەستکاری]
  • دا= دایک، داڵگ
  • بەڤە، بوڤە، بو= باوک، باوە
  • گەگە، گو= برا، کاکە
  • چپلاق= سیلی یان پھ‌س گھ‌ردھ‌نی
  • کچی= میمگ، میمی، پوور
  • نفت، پت= پت، لووت
  • کلک، کلیچ= کلک، کلگ، ئەنگۆست
  • پل= موو
  • قول= قوڵ، پێ
  • مل= مل
  • قەڌ= کەڵەکە
  • گدە، ئشکەم= گەیە، زک
  • سی= بۆ، ئەڕا، سا
  • من، مین= ناو، نێو
  • ئەنگشت= زۆخال
  • چوقا= چیا
  • زنەشت= ژان
  • بۆنگ= دەنگ

ڕامھورمزی

[دەستکاری]
  • دا، دالکە= دایک، داڵگ
  • بوە= باوک، باوە
  • ئەمە= میمی، میمگ، پوور
  • گوو، گیو= برا، کاکە
  • دەدی= خوێشک، دادە
  • قفا= پھ‌س گھ‌ردھ‌نی
  • نوفت= پت، لووت
  • پنجە= کلک، کڵگ، ئەنگۆست
  • کوم= گەیە، زک
  • می= موو
  • پیل= پارە، پوول
  • سی= بۆ، ئەڕا، سا
  • مێن= ناو، نێو
  • تۉ= ژوور، وتاخ، ئۆد
  • کور= کوڕ
  • دوتەر= دت، دیوەت، کچ
  • دزی= دزی
  • ھونە= خانە، ماڵ، کێ، یانە
  • خین= خوێن
  • میرە= شوی، مێرد
  • پیا= پیا، پیاو، پیاگ
  • بەھیگ= بۆک، ویو، وەوی

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە لوڕیی باکووری

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. William J. Frawley, William Frawley, International Encyclopedia of Linguistics& 4-Volume Set, Volume 1, Oxford University Press, 2003, ISBN 978-0-19-513977-8, en Parameter error in {{ISBN}}: invalid character, page. 310.
  2. PeopleGroups.org. «PeopleGroups.org - Laki of Iraq».