زمانی ژاپۆنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
نەخشەی شێوەزارەکانی ژاپۆنی

زمانی ژاپۆنی (日本語 بە لاتینی: Nihongo) زمانی فەرمیی ژاپۆنە، لە وڵاتی پالاویشدا بەکاردێت. ژاپۆنی زمانێکی ڕۆژھەڵاتی ئاسیایە، کە زیاتر لە ١٢٥ ملیۆن کەس لە ژاپۆن قسەی پێ دەکەن، و زیاتر زمانێکی نەتەوەیییە. ھەروەھا ئەندامیشە لە خێزانی زمانەکانی ژاپۆنیک یان (ڕیوکیوانی-ژاپۆنی) کە پەیوەندیان بە گرووپی زمانەکانی دیکە بە تایبەتی زمانی کۆری ھەیە.

کەمێک بەر لە مێژووی زمانە کە دەزانرێت، یاخود کاتێک یەکەم جار لە ژاپۆن بەدی کەوت. بە ڵگەنامە چینییەکانی سەدەی سێیەم ھەندێک وشەی ژاپۆنییان لەخۆگرتبوو. بەڵام پەرتووکە گرنگەکان ھەتاکوو سەدەی ھەشتەم بەدی نەکەوتن.

مێژوو[دەستکاری]

کورتەمێژوو[دەستکاری]

وا دەگوترێت کە ھەمان پێشینیی زمانەکان یاخود زاراوەکانی (ژاپۆنی) و (ڕیوکیوان) لەلایەن دانیشتوانی کیشوەری ئاسیا یان دورگە نزیکەکانی زەریای ئارامە وە بەرەو ژاپۆن برابێت. زۆر کەم دەربارەی زمانی ژاپۆنی ئەم سەدەیە دەزاندرێت. لەبەر ئەوەی یەکەم جار نوسین له چینەوە دەبوایه ئاشنا بکرێت، و هیچ بەڵگه یەکی ڕاستەوخۆش نییه؛ لەبەرئەوه هەرشتێک که دەبێت بزاندرێت لەسەر (ژاپۆن)ی ئەم سەدەیه دەبێت بگەڕێتەوه سەر بناغەکانی ژاپۆنی دێرین.

ژاپۆنی دێرین[دەستکاری]

ژاپۆنی دێرین کۆنترین قۆناغی بەڵگه داری زمانی ژاپۆنییه. لەدەم بڵاوبوونەوەی بوزادا، سیستمی نووسینی چینیش بەرەو ژاپۆن ئاورده کرابوو. کۆنترین دەقه نووسراوەکانی ژاپۆن که دۆزراونەتەوه به زمانی چینی کلاسیکین، به ڵام لەوانەشه مەبەست لێیان خوێندنەوەیان بووبێت هەر به ژاپۆنی به بەکارهێنانی میتۆدی کانبون. هه ندێک له م دەقه چینیانه دەستەڕۆیی ڕێزمانی ژاپۆنی نیشان دەدەن، وەکو ڕیزی وشه ( بۆ نموونه، دانانی کردار له دوای بکه ر). ژاپۆنی دێرین هەروەها سیستمی مان یۆگانا بۆ نوسین بەکار دەهێنێت، که له سه ر فۆنتی کانجی دانراوه. بناغه کردنی له سه ر سیستمی مان یۆگانا، ژاپۆنی دێرین له ۸۸ بڕگه ی دیاریکراو پێکدێت. بەهۆی هەموو ئەو بڕگه زیادانەوه، وا دەردەکەوێت که ژاپۆنی دێرین سیستمی بزوێنی له ژاپۆنی ئێستا زیاتر بووه- و بەڵکو له 8 بزوێن پێک هاتووه. چەند مادەیەکی ڕێزمانی ژاپۆنی دێرین هێشتا له زمانه نوێکەدا بەدی دەکرێت.

ژاپۆنی مۆدێرن[دەستکاری]

دەگوترێت ژاپۆنی مۆدێرن له سەدەی ئیدۆ و 1600 سەریهەڵدابێت. له سەدەی ئیدۆ، ئیدۆ(تۆکیۆی ئێستا) بوو بە گەورەترین شاری ژاپۆن،و زاراوەی ئیدۆ بوو به ژاپۆنی ستاندارد. له دوای کۆتاییهاتنی دەستبەسەری هاتن و چونی ژاپۆن له 1853دا،بەکارهێنانی وشەی زمانه ئەوروپییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە. لە سەدەی ١٩٤٥ تا ئێستا بەکارهێنانی وشە ئنگلیزییەکانیش بەهەمان شێوە زیادیان کردووە، بەتایبەتی ئەو وشانەی پەیوەندیان بە تەکنۆلۆژیاوە هەیە.


دابەشبوونی جوگرافی[دەستکاری]

هەرچەندە ژاپۆنی لە سەرتاسەری ژاپۆن و تەواوی قسەی پێ دەکرێت، بەڵام لە دەرەوەش بەهەمان جۆر بەکارهێندراوە. لە پێش و لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا, و لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی تایوان و کۆریا، هەروەها بەشێکی بچووکی چین، فلیپین و چەند دورگەیەکی دیکەی پاڵاو، تاکەکانی ئەو وڵاتانە فێری ژاپۆنی و هەروەها زمانی شانشینەکەش بوون. لەبەر ئەو هۆکارەش، چەندەها بەساڵاچووی ئەو وڵاتانە ئێستاش دەتوانن بە ژاپۆنی قسە بکەن.

Wikipedia
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی ژاپۆنی