ئۆسکار مان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆسکار مان
لەدایکبوون١٨ی ئەیلوولی ١٨٦٧
بەرلین، ئەڵمانیا
مردن٥ی کانوونی یەکەمی ١٩١٧(١٩١٧-١٢-٠٥) (٥٠ ساڵ ژیاوە)
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی
پیشەorientalist، مێژووناس
ئەندامیRoyal Prussian Academy of Sciences

Oskar Mann (بە ئاڵمانی: Oskar Mann، ١٨٦٧ - ١٩١٧) نووسەر و زمانناسێکی ئاڵمانی بوو. لە زمانە ئێرانییەکان و بە تایبەت کوردی کۆڵیوەتەوە. بۆ لێکۆڵینەوەکانی چەند جار سەردانی ئێران و عوسمانی کرد و چەند ساڵ لە نێو هۆز و تیرە کوردەکانی گۆران و موکری ژیا و لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکانیدا کتێبێکی لە سەر زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسی.

ژیان[دەستکاری]

لە ١٨ی ئەیلوولی ١٨٦٧ لە بەرلین لە دایک بووە، خوێندنی خۆی لە مەدرەسەی ناوەندیی «فریدریک ویلهێلم» و پاشان لە «هایدێلبێرگ» و بەرلین کۆتایی پێ هێناوە. ساڵی ١٨٩١ لە مەدرەسەی بەرزی شتراسبورگ لە بەشی فەلسەفەدا خوێندوویە و لە ساڵی ١٨٩٢ دا لە کتێبخانەی پاشایەتیی بەرلین دامەزراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩١٧ مردووە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • Die Mundart der Mukri-Kurden، بەرلین: Georg Reimer، ١٩٠٦
  • Die Tajik Mundarten der Provinz Fars، بەرلین: Georg Reimer، ١٩٠٩

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • گۆڤاری کاوه، ٧ شهریور ١٢٨٧ - ژمارەی ٢٤
  • گۆڤاری مەهاباد، ژمارە ١٤٥
  • لاپەڕەی جه‌عفه‌ری حوسێنپوور(هێدی) له فەیسبوک

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ئۆسکار مان لە ڤەژینبوکس