ویلەر تاکستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویلەر تاکستن (بە ئینگلیزی: Wheeler M. Thackston, Jr. ، لەدایکبووی ١٩٤٤) ڕۆژھەڵاتناسێکی ناسراوی ئەمریکییە کە بۆ ژمارەیەکی زۆری دەقی مێژوویی لە زمانەکانی عەرەبی، فارسی، جەغتایی و ھتد پێداچوونەوەی نووسیوە و وەریگێڕاونەتەوە.

تاکستن دەرچووی کۆلێجی ڕۆژھەڵاتناسیی زانکۆی پرینستۆن و کۆلێجی ڕۆژھەڵاتی نزیکی زانکۆی ھارڤاردە. لە ١٩٧٤ دکتۆرای وەرگرتووە. لە ١٩٧٢ ـەوە تا ٢٠٠٧ مامۆستای زانکۆی ھارڤارد بووە. بەرھەمە بەناوبانگەکانی بریتین لە ڕێزمانی فارسی، ڕێزمانی عەرەبیی کلاسیکی قورئانی، وەرگێڕانی «بابوورنامە» و «جەھانگیرنامە». ھەروەھا فێرکاریی و پێداچوونەوەی بۆ دەقی عەرەبیی شام، تورکیی عوسمانی، سوریانی، ئوزبەکی، لوڕی و کوردی نووسیوە. لە سەر زمانەکانی ئوردوو و سیندیش کاری کردووە بەڵام لە سەریان بڵاوکردنەوەی نەبووە.

ئێستا لە پلەی مامۆستایی زانکۆی ھارڤارد خانەنشین بووە و دانیشتووی ویلایەتی ماساچووسیتسە.

گرێدەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکییدیا، وتاری "Wheeler Thackston" لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، http://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Wheeler_Thackston&oldid=597323305 (سەردانی July 16, 2014).