سازیی زمانی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سازیی زمانی کوردی
ناوبڕسەزەکە
دامەزران٢٠٠٧ (نەھێنی)
چالاکیی ئاشکرا:
٢٠١١
شوێن
خزمەتگوزارییەکانلێکۆڵێنەوە و پەوەردەی زمانی کوردی
زمانی فەرمی
زمانی ئێمە ناسنامە و ھەبوونی ئێمەیە
بەڕێوەبەر
ڤیان جوودی
نیشانەی پێشووی «سازیی زمانی کوردی»

سازیی زمانی کوردی یان ڕێکخراوەی زمانی کوردی یان بە کورتی سەزەکە (بە کرمانجی: Saziya Zimanê Kurdî, SZK) ڕێکخراوەیەکی چاندی بۆ گەشەکردنی زمانی کوردی لە ڕۆژاوای کوردستانە. دروشمی سازیی زمانی کوردی زمانی ئێمە ناسنامە و ھەبوونی ئێمەیەیە. بەڕێوەبەری سازیی زمانی کورد ڤیان جوودییە.[١]

مێژوو[دەستکاری]

لە حکوومەتی کۆماری عەرەبیی سووریا ئەو دەرفەتە بۆ کوردەکان و کەمایەتییەکان دیکە نەڕەخسا کە بۆ پارێزاندن و گەشەکردنەوەی زمانی خۆیان ھەوڵ بدەن. یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوەیەک بۆ زمانی کوردی ھەوڵ درا، بەڵام بە ئەنجام نەگەیشت و ناچار بوون چالاکییەکانی فیرکردنی زمانی کوردی بە شێوەیەکی نھێنی جێبەجێ بکەن. لە ساڵی ٢٠٠٧ ھەندێک لە ڕۆشنبیرانی کوردی ڕۆژاوای کوردستان کۆ ببوون و دامەزراندنی ڕێکخراوەی سازیی زمانی کوردییان ڕایگەیاند، بەڵام ھەر وەکوو ھەوڵی پێشوو نەیانتووانی بە شێوەیەکی فەرمی چالاکی بکەن و بە ناچار دەستیان کرد بە چالاکیی نھێنی لەنێو ماڵەکان و ھەندێک کتێبیشیان بۆ پەروەردەکردنی منداڵان ئامادە کرد. لە ساڵی ٢٠١١ەوە ھاوکات لەگەڵ دەستپێکرانی شەڕی ناوخۆیی سووریا، سازیی زمانی کوردی ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخسا کە لە باژارەکانی ڕۆژاوای کوردستان ناوەندەکانێک دابمەزرێنێت و لە شارەکانی وەکوو حەلەب، ڕەققە و گرێ سپی چالاکییەکانی پەروەردە و فێرکردنی زمانی کوردی لەنێو دوو کۆمیتەی زمان و کۆمیتەی وێژە دەستپێبکرێت و فێرگە دابمەزرێت و مامۆستا بۆ وانەدانەوەی زمانی کوردی ئامادە بکرێت. لەو کاتەدا سازیی زمانی کوردی دەستیکرد بە ھاوکاری لەگەڵ خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی ڕۆژاوای کوردستان و ھەتا ساڵی ٢٠١٤ کە بەڕێوەبردنی گوتابخانەکان ڕادەستی «دەستەی پەروەردە» کرا، سازیی زامانی کوردی بەرپرسی کاروباری پەروەردە بوو و کارەکانی وەکوو فێرکردنی زمانی کوردی، ئامادەکردنی پەرتووکەکان و پەروەردەکردنی مامۆستای بەڕێوەدەبردەوە.[١]

بەدوای ئەوەش سازیی زمانی کوردی لەگەڵ دەستەی پەروەردەی خۆبەڕێوەبەرایەتی لە ئامادەکردنی پەرتووکەکان ھاوکاری دەکات. ھەروەھا بۆ لێکۆڵێنەوە لەسەر زمانی کوردی ھەوڵ دەدات و لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە باژاری قامیشلۆ ناوەندی لێکۆڵێنەوەی ڕێخستووە کە ناوەندی سەرەکیی سازیی زمانی کوردییە و لە لە ھەرێمەکانی جزیر و کۆبانیش کۆمیتەکانی چالاکی دەکەن. سازیی زمانی کوردی بۆ ئامادەکردن و بڵاوکردنی فەرھەنگێکی زمانی کوردی، پەرتووکەکانی فێرکردنی زمان و ھەروەھا شێوەنامەکانی ڕاستنووسین ھەوڵ دەدات. لەی پیناودا لەگەڵ زمانحەزان و ڕۆشنبیرانی کوردی ھەر چوار پارچە و ھەروەھا دەرەوەی وڵات ھاوکاری دەدات.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]