تاھیری شۆشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
تاھیری شۆشی
تاهرێ شۆشی
وێنەی تاھیری شۆشی
لەدایکبوون تاھیری کوڕی محەممەدی کوڕی تاھیری کوڕی شێخ ولئیسلامی کوڕی عبدولرحمانی کوڕی عبدعەلای کوڕی یوونسی کوڕی شێخ عبدولحەمیدی شۆشی
گوندی شۆش، قەزای ئاکرێ
شوێنی گۆڕ گوندی شۆش
نازناو تاھیر، شۆشی، شێخ تاھیری شۆشی
پیشە شاعیر، مەلا
زمان کوردی، عەرەبی و فارسی
نەتەوە کورد
کارە دیارەکان گۆلزار

تاھیری شۆشی (١٩١٧-١٩٦٢) مەلا و شاعیرێکی کوردە. یەکەم شاعیری کرمانجی (ژۆری) دەژمێرێت کە تەواوی ژیانی پێغەمبیەر محەممەد و ھاوەڵانی تا ساڵی ٥٠ی کۆچی بە شێعر نووسیوە.[١] ھەروەھا بێجگە لە زمانی دایکی بە عەرەبی وفارسیش شیعری نووسیوە.

ناوی[دەستکاری]

تاھیری کوڕی محەممەدی کوڕی تاھیری کوڕی شێخ ولئیسلامی کوڕی عبدولرحمانی کوڕی عبدعەلای کوڕی یوونسی کوڕی شێخ عبدولحەمیدی شۆشی. نازناوی تاھیر، شۆشی و تاھیری شۆشی، شێخ تاھیری شۆشی بەر نیاسە لەناو خەلکی دەڤەرەکە[٢].

ژیانی[دەستکاری]

لە ساڵی (١٣٣٦کۆچی -١٩١٧زاینی) لە گوندی شۆش سەر بە قەزای ئاکرێ لەدایکبووە، لە لایەن مامۆستا (مەلا عبدوڵای بێتواتەیی لە مزگەوتی (حاجی عەبدولقادری دەباغ دەکەوێتە ناو بازار بەرامبەر قەڵای ھەولێر بڕوانامەی مەلای دوانزە علمی بەدەست ھێناوە[٣][٤].

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

شێخ خاوەنی چەندین کتێب و وتارە بەڵام تا ئێستا تەنیا دوو کتێبی لە چاپ دراون. ئەوانەش گوڵزار و پەند و شیرەت، و ژمارەیەکی زۆری بەرھەمەکانی تا ئێستا لە چاپ نەدراون کە زیاتر لە دە کتێبن[٥].

پەیوەندیەکانی لە گەل جیھانی ئیسلامی[دەستکاری]

پەیوەندیەکانی لەگەڵ زانای کورد شێخ سەعیدی نۆرسی بە ڕێی نامە گرێداوە بوە یەک لە قوتابیەکانی نوور سالی (١٩٢٨-١٩٢٩ز)[٦].

مردن[دەستکاری]

پاش ھەشت ساڵ لە نەخوشی (سل) لە تەمەنی (٤٥)ساڵیدا، لە ڕوژی ھەینی ڕێکەوتی (١٩٦٢/١٢/١٢ز) کۆچی دوایی کرد لە گۆڕستانی شێخ شەمسەدینی شۆشیی لە گوندی شۆش بە خاک سپێردرا[٧].

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ شێخ طاهرێ شۆشی: گولزار, بەرهەڤکرن د.حەمزە شۆشی , چاپخانا هەوار-دهۆک / ٢٠١٣ , بەرپەڕێ ١٥
  2. ^ هەمان سەرچاوەی پێشۆ : لاپەڕە ١٨
  3. ^ معجم الشعراء الکرد : اعداد حمدی عبدالمجید سلفی - تحسین ابراهیم دوسکی ص ٢٥٢- ٢٥٣
  4. ^ هەمان سەرچاوەی پێشو(گولزار) : لاپەرە ٢١ - ٢٢
  5. ^ هەمان سەرچاوەی پێشۆ (گۆلزار) : لاپەڕە ٣٥
  6. ^ هەمان سەرچاوەی پێشۆ (گۆلزار) : لاپەڕە ٢٣
  7. ^ هەمان سەرچاوەی پێشۆ (گۆلزار) : لاپەڕە ٤٨