کەمالی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەماڵی

لەدایکبوون١٨٨٦
سلێمانی
مەرگ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤
سلێمانی
شوێنی گۆڕگۆڕستانی شێخ محێدین
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر

عەلی کەمال باپیر ئاغا ناسراو بە کەمالی و مامە[١] شاعیر و ڕۆژنامەنووس[٢] لە ساڵی ١٨٨٦ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە. کەمالی بەشێکی زۆری شیعرەکانی سەبارەت بە کوردایەتییە.

ژیاننامە[دەستکاری]

عەلی کوڕی باپیر ئاغای کوڕی چراغە کە یەکێک بووە لە سەرۆکەکانی ھۆزی ئیسماعیل عوزێری و لە تیرەی «میرئاڵایی»ە. باپیر ئاغای باوکی ئەفسەر بووە لە سوپای عوسمانیدا، کەمالی تەمەنی چوار ساڵ بوو کە باوکی کۆچی دوایی کردووە، لە شاری کەرکووک نێژراوە.

سەرەتای خوێندنی لە سلێمانی لە حوجرەی مزگەوتی شێخ عەبدوڵڵا (مزگەوتی دوو دەرگا) بووە. خوێندنی زانستییەکانی ئایینی ئیسلامی تەواو نەکردووە. لەباتی ئەوەی ببێت بە مەلا، بووە بە نووسەر. بۆ کاربەدەستان سکرتێری بۆ میری مووچەخۆری کردووە. لەپێشدا لە سلێمانی دامەزراوە، پاشان لە ساڵی ١٩٠٦ – ١٩٠٧ گوێزراوەتەوە بەغدا ... پاش ماوەیەکی کورت گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی. لە ماوەی جەنگی جیھانیی یەکەم (١٩١٣ – ١٩١٧) لە سلێمانی کراوە بە سەرباز و لە شار ماوەتەوە و ڕەوانەی ھێڵی جەنگ نەکراوە.

لە دوای ساڵی ١٩١٩ کە بەریتانیا بەتەواوی عێراقی گرت، کرا بە قایمقامی چەمچەماڵ. ماوەیەکی کەم لەم کارەیدا ماوەتەوە. لە ڕۆژگارانی خەباتی چەکداری و فەرمانبەرایەتییەکانی شێخ مەحموود لێی نزیک بووە و بەشداری لە جموجۆڵییەکانی کردووە، وەک سکرتێر و نووسەرێک لەبن دەستی شێخدا بووە. لە ساڵی ١٩٢٢ کە کۆمەڵەی «جەمعیەتی کوردستان» بەسەرۆکایەتی مستەفا پاشای یاموڵکی لە سلێمانی دامەزراوە، کەمالی یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر و دوایی بەئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی «بانگی کوردستان» ھەڵبژێردراوە. بڵاوکردنەوەی ئەم ڕۆژنامەیە زۆری نەخەیاندووە، ھۆی نەمانیشیی ئەو تەنگوچەڵەمەیە بوو کە تووشی سلێمانی ھات و جارێکیتر لەلایەن ئینگلیزییەکانەوە داگیرکراوە. لە ماوەی فەرمانڕەوایی ئینگلیز لە سلێمانی کەمالی سکرتێری و نووسەری بۆ حاکمە سیاسییەکانی ئینگلیزی وەک ئیلی بانیستەر سەون (مێجەرسۆن) و گرین ھاوس و ئەدمۆنز کردووە. نزیکەی دوو ساڵێک لە ھەڵەبجە مووچەخۆر بووە تا لە ساڵی ١٩٢٦ لەوێ ماوەتەوە. کە شێخ مەحموود چووە بۆ پیران کەمالی وازی لە کارەکەی ھێناوە و چووەتە لایی و ماوەی ساڵێک لێیەوە نزیک بووە. لەو کاتەدا شێخ مەحموود دووجار ناردوویەتی بۆ تاران و کرماشان بۆ گەیاندنی نامەی شێخ بۆ ھەندێ لە کاربەدەستانی ئێران.

نموونە شیعر[دەستکاری]

داڕێژە:قەت

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ حیلمی, شێخ محەممەدی. "مامەی خۆشەویست شاعیری مەشھوور - دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی". books.vejin.net (بە کوردی). ناوەندی ڤەژین. Retrieved 4ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ خۆرانی, ژیڤان. "کەمالی شاعیر و ڕۆژنامەنووسی کورد بناسە؟". www.wishe.net. وشە.
  • دیوانی کەمالی عەلی باپیر ئاغا، ئامادەکردن و ساغکردنەوە و پێشەکی نووسینی: کەمال عەلی باپیر، پێداچوونەوەی: مامۆستا شکور مستەفا.
  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ١٨٧ تا ٢١١، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]