ڤەژینبوکس
ڕواڵەت
| ڤەژینبوکس | |
|---|---|
| دامەزران | ٢١ی شوباتی ٢٠١٦ |
| سپۆنسەر | دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپەمەنیی مانگ |
| دروشم | ھەوڵێکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردستان، An attempt to collect literary and historical texts of Kurdistan، تلاشی برای گردآوری علمی متنهای ادبی و تاریخی کردستان |
| کارپێکەر | ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی ڤەژین |
| وێبگە | https://books.vejin.net |
| FAQ URL | https://books.vejin.net/ck/project/FAQ |
| بەستەری گەران | https://books.vejin.net/ck/search?c=$1 |
ڤەژینبوکس (Vejîn Books) پرۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی زمانی کوردی لەسەر وێبدا کە ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی ڤەژین بەڕێوەبەرێتی. ئەم پرۆژەیە بە شێوەی ویکی بەڕێوە دەچێت و بەشداربووان بەردەوام خەریکی چاکسازی و دەوڵەمەند کردنەوەی بابەتەکانن.[١] ڤەژینبوکس لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٦ دەستی بە کار کردووە و تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە ١٤٧ کتێبی ٩٦ نووسەر و شاعیری کورد بەرھەمی بڵاو کردووەتەوە. کەسانی بەشداربووی ئەم پرۆژەیە بە شێوەی خۆبەخش ھاوکاریی دەکەن. چەند دەزگای چاپ لە کوردستانیش ھاوکاریی پرۆژەکەیان کردووە.[٢]
پێوەری دانانی بەرھەمێک لەم پرۆژەیەدا ئەوەیە کە پێش ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی چاپ کرابێت و نووسەرەکەی ئێستا مردبێت.
ئامانجەکان
[دەستکاری]ئامانجەکانی ڤەژینبوکس بریتین لە:[١]
- دروستکردنی کۆگایەکی دەق (text corpus) بۆ وێژەی زمانی کوردی
- بەھێزکردنی زمانی کوردی لە ناوەرۆکی سەر وێبدا
- دابینکردنی پێگەیەکی ناوەندی بۆ ژێدەرپێدان بە سەرچاوە مێژوویی و ئەدبییەکان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «سەبارەت بە پرۆژەی ڤەژینبوکس». لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «بەشداربووانی پرۆژەی ڤەژینبوکس». لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.