بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەحمەدی نالبەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد ئەمین نالبەند

لەدایکبوون١٨٩١ز - ١٣٠٨ کۆچی
لە گوندی (بامەڕنێ)ی سەر بە قەزای ئامێدی
مەرگ١٩٦٣ز - ١٣٨٣ کۆچی
دەڤەری بەرواری
شوێنی گۆڕگۆڕستانی گوندی (خشخاشا) لە دەڤەری بەرواری ژۆری
کارشاعیر

ئەحمەد ئەمین نالبەند ھۆزانڤانی دەڤەری بادینان بە ئەحمەد موخلیس ناسراوە، لە سالی ١٨٩١ لە گوندی «بامەڕنێ»ی سەر بە قەزای ئامێدی لەدایک بووە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە قورئان خوێندن کردووە. بۆ خوێندن چووە بۆ (ئامێدی، زاخۆ، دھۆک و گوندی بیدۆھێ لە دەڤەری بەرواری ژۆری)، ژیانێکی پڕ لە دەردە سەری و ناخۆشی و سەختی بەسەر بردووە، پیاوێکی قسەخۆش و نوکتەبێژ و زمانزان بووە. زۆربەی شاعیرە کۆنەکان کارێکی زۆریان لە ھزر و بیر و باوەڕی نالبەند کرووە بە تایبەتی مەلای جزیری، ھەر لە بەر ئەوەش وەکو شاعیرە کلاسیکییەکان زمانێکی تێکەڵ لە عەرەبی و کوردی بەکارھێناوە.

ئەحمەدی نالبەند لە ٩ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٦٣ کۆچی دوایی کردووە، و لە گۆڕستانی گوندی خشخاشا لە دەڤەری بەرواری ژووروو نێژراوە.

مەبەست لە شیعرەکان

[دەستکاری]
  • ١– پێھەڵدان و پێھەڵگوتن و وەسفکردن, کە نالبەند دەستێکی باڵای لەو مەیدانەدا ھەبووە.
  • ٢– ئەڤینی و ئەڤینداری.
  • ٣– سۆفیاتی و خوا پەرستی.
  • ٤- ھۆنراوەی کۆمەڵایەتی ئانکۆ چڤاکی، کە شێوەی گاڵتەو گەپ بە خۆوە دەگرێت.
  • ٥- کرێتکردن و پیشاندانی بەرامبەرەکی، دیارە لەو مەبەستە باڵادەست بووە.
  • ٦- کوردینی و وەڵاتپارێزی.

نموونەی ھۆنراوە

[دەستکاری]
دوھی سپێدێ ل سەربانیم جانەک دیت ژ خەو ڕابوو
ژمال دەرکەت دەرێ خانیم تەخمین کر زولەیخا بوو
زولەیخابوو سقەت حۆریچوو سەر ئاڤێ ل ڕەخێ ژۆری
وەکی ڕۆژێ ل مە ئاڤا بوودەما زڤڕی ژ سەر ئاڤێ
م دینت لێدا شەقا ئاڤێمقابل چوومە ھنداڤێ
قەرە پوشی گرێدا بوودەما تاڤێ ل بەژنێدا
م دیت شبھی گولا سپێداوەسا گەش بوو دناڤ ڕێدا
چوو حال بۆ کەس نەھێلا بوونەھێلا بوو بۆ کەس حالەک
دەقیقەک ل من ببوو سالەکل ئەنیا وێ ھەبوو خالەک
خودێ حەق تازە کێشا بوو

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • معجم الشعراء الکرد , اعداد حمدی عبدالمجید سلفی و تحسین ابراھیم دوسکی , ص ٢٠٨
  • زمان و ئەدەبی کوردی پولی حەوتەمی بنەرەت