بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەقێ قادری ھەمەوەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەقێ قادری ھەمەوەند

لەدایکبوون١٨٣٠
بازیان
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر

فەقێ قادری ھەمەوەند شاعیرێکی کوردە، شیعرەکانی بە زاری گۆرانی نووسیون، دیوانێکی لەپاش بەجێماوە بەناوی کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند. فەقێ قادر لە کتێبی فەزیلەتی بەنی ئادەمدا بەم دوو بەیتە بەم شێوە خۆی دەناسێنێت:

ئەگەر مەپەرسان ئیسم موئەللیفعەبدولقادرەن زەلیل و زەعیف
ئەسڵم ھەماوەند زەلیل و خوارممونتەزیر لوتف حەبیبی دادارم

لە شیعرەکانیدا، زۆرتر «فەقێ»ی وەکوو نازناویی شیعری بەکار ھێناوە و ھەندێک جاریش، «دەروێش» و «فەقێ دڵ» کردووە بە نازناو بۆخۆی.

نموونە شیعر

[دەستکاری]

شیعرەکانی فەقێ قادر زۆرتر لەبارەی ئایین، ئامۆژگاری و وەسفی سروشت و سکاڵا لە دونیا و ڕۆژگارە. لەم شیعرەی خوارەوەدا سکاڵا لە بێ وەفایی دنیا دەکات:

ھەر پۆسەن بازار دنیای دڵفەریبگا شەھد مەنۆشۆ، گا زەھرەش نەسیب
گا ڕەنج و ئەلەم، گا گەنج، گا عوسرەتگا گریە و زاری، گا عەیش و عوشرەت
گا فەتح و شکست، گا شادی و مەزاقگا وەسڵ و سروور، گا حوزن و مەراق
دنیای دەھر دوون ھەردەم بێ سایەنسایەش چون سایەی حەجەر بێ مایەن
ھەرکەس تەرکش کەرد بەو کەس مەبۆ ڕامھەرکەس تالب بی جێش عاسین مەدام[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «شکایت از بی وفایی دنیا کند». books.vejin.net (بە کوردی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  • کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند، کۆکردنەوە و ڕاستکردنەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و فاتح عەبدولکەریم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق. بەغدا-١٩٨٠

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]