حەمدی
حەمدی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٨٧٨ |
| مەرگ | ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦ سلێمانی |
| شوێنی گۆڕ | گردی سەیوان، سلێمانی |
ئەحمەد بەگی کوڕی فەتاح بەگ (١٨٧٨ - ١٩٣٦) ناسراو بە حەمدی ناوی تەواوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراھیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە. شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. مرۆڤێکی خاوەن بیر و باوەڕ بووە و ڕێبازی تایبەتی خۆی ھەبووە. حەمدی لە بنەماڵەی ساحێبقران بوە و برازای مستەفا بەگی ساحێبقرانی کوردی بوە و ھەر وەھا لەگەڵ سالمیش دا خزمایەتیی ھەیە.
حەمدی لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیرکراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش ھەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت.
ژیان
[دەستکاری]حەمدی لە منداڵییەوە دەستی کردووە بە خوێندن، لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدییەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا خوێندوویەتی. لە خوێندندا زۆر زیرەک بووە. ھەر لە منداڵیەوە ئارەزووی شیعری ھەبووە و حەزی لە شیعروتن کردووە و ساڵی ١٨٩٢، لە تەمەنی ١٦ساڵیدا یەکەم شیعری وتووە و بەردەوام بووە لە سەری تا ساڵی ١٩١٥ کە ساڵی داگیرکردن بووە.
نموونەی ھۆنراوە
[دەستکاری]بەشێک لە ھۆنراوەی «کوردستان» کە نموونەیەک لە ھەڵبەستی نەتەوییە
[دەستکاری]| ئەی وتەن ڕۆم عەجەم موشتاقی کوردستانتە | ئیفتیخاری میللەتی کورد شەوکەتی عینوانتە | |
| بەستە سەربەرزی ئێواران، سبەینان مانگ و ڕۆژ | وەک نیشانی ئیفتخاری سنگ و نەجمەی شانتە |
نموونەی غەزەل
[دەستکاری]| ئۆخەی ئۆخەی چەندە یارم نازەنینە شۆخ و خۆش | وەک کڕیدارە بە خەندە یا بە غەمزە خۆفرۆش | |
| ئەم شەکەرگوفتارە وەک تووتی منی خستە قسە | نوخشە بێ ئەمجا لە غونچە، موژدە بێ بولبول لەتۆش | |
| ئەو گوڵە دەموت کە بێ داوێنی ئەگرم وەک دڕک | نەمدەزانی ئەو کە بێ نابێ بمێنێ ئەقڵ و ھۆش | |
| دڵ پڕ و خاڵی دەروونن عاشقانت میسلی نەی | گەر ڕەقیب دەمیان لە دەم نێ جا مەگەر بێنە خەرۆش | |
| تۆ کە پڕمەغزە برا کاسەی سەرت دەست ھەڵگرە | نۆبەیانە با پڕی کەن کاسە خاڵی کەللـەبۆش | |
| من کە مەیخارم لەگەڵ شێخ وادەمان ڕۆژی حەشر | نۆشی گیانی بێ بنۆشێ خوێنی جەرگی بادەنۆش | |
| ئەو دەمە دەرکەوت و ڕۆژئاوا دەزانی بۆچی بوو؟ | عەیبی بوو کێشای بەسەریا شەو وەکوو سەرپۆشی پۆش | |
| حەمدیا ئەمڕۆکە کە عالەم گوێ قوڵاغی ناڵەتن | دەس بە دمتا بگرە تۆ دنیایە نابێ قەت خەمۆش |
نموونەی پێنج خشتەکی
[دەستکاری]حەمدی ژمارەیەکی دیار پێنج خشتەکی لەسەر شاعیرانی بەرلە خۆی وەک سالم، مەحوی و کوردی نووسیوە. ئەم پێنج خشتەکییەی خوارەوە لەسەر ھەڵبەستی کوردی، مستەفا بەگی ساحێبقران، نووسراوە:
سەرچاوەکان
- کتێبی کوردی پۆلی ١٢
- مێژووی ئەدەبی کوردی نووسراوەی عەلائەدین سەججادی، چاپخانەی مەعارفی بەغدا، ١٩٥٢
بەستەرە دەرەکییەکان
شیعری کلاسیکی کوردی | |||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| کوردیی باکووری |
| ||||||||||||
| کوردیی ناوەندی | |||||||||||||
| کوردیی باشووری |
| ||||||||||||
| زازاکی |
| ||||||||||||
| گۆرانی-ھەورامی |
| ||||||||||||
| لەکی |
| ||||||||||||
| زاراوەکان | |||||||||||||