نیزامیی گەنجەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیزامیی گەنجەوی
Rug depiction of Nizami Ganjavi (1939)
نظامی گنجوی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونبەن. ١١٤١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گەنجە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٢٠٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ھەڵە: Need valid year, month, day )
گەنجە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕگەنجە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەشاعیر، نووسەر، فەیلەسووف لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانKhamsa لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
نیزامیی گەنجەوی

نیزامیی گەنجەوی (١٢٠٩–١١٤٠؛ بە فارسی: نظامی گنجوی) شاعیری کورد_ئێرانیی کە بە بۆنەی ھۆنراوە داستانییە جەنگاوەری و غەرامیەکانیەوە ناسراوە.

ژیان[دەستکاری]

لە بارەی ژیانی نیزامیەوە زانیاریی زۆر لە بەر دەستدا نیە. ناوی تەواوی نیزامەددین ئەبوو موحەممەد ئیلیاس کوڕی یووسف کوڕی زەکیە. لە ساڵی ١١٤٠ی زاینی لە شاری گەنجە لە دایک بوە. بە گوێرەی بەیتێکی کتێبی لەیلی و مەجنوون (گر مادرِ من رئیسە کُرد/ مادر صفتانە پیشِ من مُرد) دایکی کورد بووە نێوی ڕەئیسە خانم بوە. باوکیشی خەڵکی شاری قوم بوە. نیزامی ژیانی منداڵیی لە قەفقازدا بردوەتە سەر و لە منداڵیدا باوک و دایکی لە دەس داوە. لە ساڵی ١٢٠٩ لە گەنجە کۆچی دوایی کردوە.

شێعری نیزامی[دەستکاری]

نیزامی لە نووسینی مەسنەوی بە تایبەت ھۆنراوەی داستانیی حەماسی و غەرامی‌دا دەستێکی بەرزی بوە و لە دوای ئەو کۆمەڵێک لە شاعیرانی فارس تەقلیدیان لێ کردوە. ناوەرۆکی زۆربەی ھۆنراوەکانی ڕەنگی مێژوویی، ئایینی، حەماسی و خۆشەویستییان ھەیە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

پێنج دیوانی شیعری بە زمانی فارسی ھەیە کە بە خەمسەی نیزامی (واتە پێنجینەی نیزامی) ناسراون. ئەم کتێبانە بریتین لە:

  • مخزن الاسرار
  • خسرو و شیرین
  • لیلی و مجنون
  • ھفت پیکر (حەوت پەیکەر): کە بە باسی میعراجی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد(د.خ) دەست پێدەکات و باسی ئەسڵیی لە بارەی بەھرامی گۆڕی، پاشای ئێرانیە کە نیزامی بە شێوازێکی حەماسی و ئەوینداری باسی ژیانی کردوە.
  • اسکندرنامە

وەرگێڕان بە کوردی[دەستکاری]

ئەم کتێبانە لە نیزامی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]