خادیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حاجی میرزا عەبدوڵڵا کوڕی محەممەد مەولوود ناسراو بە خادیم (١٨٩٥ – ١٩٧١) شاعیرێکی کوردی موسڵمانی سەر بە ڕێبازی سۆفیگەریی بوو لە باشووری کوردستان.

ژیان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٩٥ لە شاری کۆیە لەدایکبووە و پێش ھاوتەمەنەکانی خۆی خراوەتە بەر خوێندن. لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا قۆناغی یەکەمی خوێندنی حوجرەی تەواو کردووە. پاش مردنی باوکی ئەرکی سەرپەرشتی کردنی خێزانەکەی کەوتووەتە ئەستۆ. لە جەنگی جیھانیی یەکەم ماڵی تاڵان کراوە و ئازاری زۆری چەشتووە، ناچار بووە کۆیە جێبێڵێ و ڕوو بکاتە قەڵادزێ و لەوێ دوکانی بەرگدروونی داناوە. لەم کارەیدا قازانجی بووە، بۆیە توانیویەتی ساڵی ١٩٣٥ بچێتە حەج.

ساڵی ١٩٤٦ لە سلێمانی نیشتەجێ بووە. شوێنی کارەکەی خۆی کردبووە کۆڕی ئەدیبان و نووسەرانی ئەو سەردەمە. لە دنیای ئەدەبیاتدا شاعیرێکی بەتوانا بووە و لە بوارە نیشتمانی و کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر شیعری بەپێزی نووسیوە. دواتر بەھۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ ئەدەبیاتی فارسیدا چووەتە ناو دونیای تەسەوف (سۆفیگەری) کە ئەمەش لە بەرھەمە شیعرییەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە.

خادیم ئاشنایەکی تەواوی شیعری مەحوی بووە بەڕادەیەک ھەندێک زاراوەی نێو شیعرەکانی ئەوی دووبارە کردووەتەوە. مەرگی حاجی تاھیری ھاوڕێی کارێکی زۆری لێکردووە و شیعری بۆ ئەو ڕووداوەش نووسیوە.

مردن[دەستکاری]

خادیم لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧١ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گردی جۆگە نێژراوە.

ھۆنراوەکان[دەستکاری]

عومرێکە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت کرددەورێکە نەشاتم بە خەیاڵی ئەلەمت کرد
قابیل بە تۆ ھیچم نەبوو تاکو بە فیدات کەمڕۆحی بوو ئەویشم بە نیساری قەدەمت کرد
جەورت ھەموو ئەلتافە وە زوڵمت ھەموو عەدڵەھەرچەند لە مەنعی نیگەھێکم ستەمت کرد
دڵ مایلی قەندی لەبی لەعلەت بوو مەگەسوارنایەیتەوە لام خۆی بە فیدای قەندی دەمت کرد
بۆ زامی جگەر زامی ترە مەرھەمی قوربانچەند خۆشە جەفاو ئەلەمت بۆچی کەمت کرد؟
نەززارە بە ڕووتا ئەڕژێ وەک عەرەقی گوڵدەرحەق بە منی ڕووت لە ڕووتا کەرەمت کرد
گاھێ بە غەزەب، گاھێ بە خەندەم دەدوێنیخادیم دڵی قوربانی دڵی دەم بە دەمت کرد[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "عومرێکە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت کرد". books.vejin.net (بە کوردی). Retrieved 2021-06-20.
  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٣١١ تا ٣٢٦، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]