عەبدولڕەحمان بەگی بابان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولڕەحمان بەگی بابان

لەدایکبوون١٨٨٠
سلێمانی
مەرگ١٩٦٧
سلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر

عەبدولڕەحمان بەگی بابان لەدایکبووی ١٨٨٠ لە سلێمانی یەکێک لە شاعیرە گەورەکانی کورد لە سەدەی بیستەم بوو. عەبدولڕەحمان بەگ وشەی «بابە»ی وەکوو نازناویی شیعری ھەڵبژاردووە، کوردایەتی بابەتی سەرەکیی شیعرەکانیەتی و بە گشتی شیعری دڵداری زۆر نییە و زۆربەی شیعرەکانی نیشتمانپەروەری، کۆمەڵایەتی، ماتەمنامە و ستایشە.

ژیاننامە[دەستکاری]

عەبدولڕەحمان کوڕی ئەحمەد بەگ، کوڕی خالید بەگ، کوڕی سلێمان پاشای بابان، ساڵی ١٨٨٠ لە سلێمانی لەدایک بووە.[١]

مردن[دەستکاری]

بابە لە ئازاری ١٩٦٧ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە لەسەر داوای خۆی لە گردی مامەیارە نێژراوە.[١]

نموونە شیعر[دەستکاری]

نموونە شیعرێکی نیشتمانی:

ھەر لە بەحری فورسەوە خاکی ھەتا بەحری ڕەشە نیشتمانی میللەتی کوردە، لە دونیا ئەم بەشە
ڕەوزەیێکی جەننەتە لالە و گوڵی دایم گەشە پڕ لە ئاڵتونی سیاھـ و زیوی ساف و بێ غەشە
نیعمەت و خێری بە تاڵان وا بە دەست ئەغیارەوە من بە دڵ ھاوار ئەکەم، کەس نایە بەم ھاوارەوە
شاخی کوردستان ھەموو ئێسقانی ئەجدادی منە خاک و خۆڵی، گۆشت و لاشەی قەومی ئازادی منە[٢]

نموونە شیعرێکی ستایشی: لەم شیعرەی خوارەوەدا ستایشی شێخ محەممەدی خاڵی کردووە بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگەکەی:

نایکەم بە خامە یا بە زمانم سوپاسی تۆ جیایە لەگەڵ ئەدیبی جیھانا قیاسی تۆ
مێژوو گەڕام بە بیر و بە فکرێکی وردەوە ئایا ھەیە ئەدیبێ بە فیکر و حەواسی تۆ
بۆ لەھجەکانی کوردی کە بیکاتە یەک زمان فەرھەنگی نووسی بۆ گەل و قەومی کەساسی تۆ
قەومێکی زۆر و گەورە زمانی بکا بە یەک وەک دەستکرد و ھیممەتی فەرھەنگ شوناسیی تۆ...[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی شەشەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٦.
  2. ^ "ھەر لە بەحری فورسەوە خاکی ھەتا بەحری ڕەشە". books.vejin.net (بە کوردی). Retrieved 2021-06-20.
  3. ^ "نایکەم بە خامە یا بە زمانم سوپاسی تۆ". books.vejin.net (بە کوردی). Retrieved 2021-06-20.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]