شێخ ڕەزای تاڵەبانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
پەیکەری شێخ ڕەزا تاڵەبانی

شێخ رەزای‌ تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠) ناوی ڕەزای کوڕی‌ شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانی کوڕی‌ مەلا ئەحمەدی‌ کوڕی‌ مەلا مەحموودی‌ زەنگەنـەیە کوڕی یوسف ئاغای زەنگەنەیە، سـاڵی‌ ١٨٣١ لەگوندی‌ قرخی‌ نزیک چەمچەماڵ لەدایک بووە، لە تەمەنی‌ حەوت ساڵیدا لای‌ شێخی‌ باوکی‌ دەستی‌ بەخوێندن کردووە، لەتەمەنی‌ بیست و پێنج ساڵی‌یەوە خۆی‌ بە خوێندنی‌ ئەدەبیاتی‌ عەرەبی و فارسی و تورکی خەریک کردووە ، ساڵی‌ ١٨٦٠ چووە بۆ ئەستەمبوڵ و ماوەی‌ دوو ساڵ لەوێ‌ ئەبێ‌ و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، دوای‌ مردنی‌ باوکی‌ ئەچێ‌ بۆ کۆیەو لای‌ شێخ غەفوری‌ مامی‌ زیاتر لەشەش مانگ ئەمێنێتەوە و بەتەمای‌ کچەکەی‌ ئەبێت بەڵام مامی‌ رازی‌ نابێ‌ و ئەویش ئەڕوات بۆ کەرکوک، ساڵی‌ ١٨٦٦دا بۆ جاری‌ دووەم ئەچێتەوە بۆ ئەستەمبوڵ، لەرێگەی‌ میسرەوە ئەچێ‌ بۆ حەج، ساڵی‌ ١٨٨٤ ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک و زۆر جار ھات و چۆی‌ وەسمان پاشاو مەحمود پاشای‌ جاف و پیاوە گەورەکانی‌ ئەو ناوەی‌ کردووە، خێزانی‌ وەسمان پاشا، عادیلە خانم ھەمیشە دیاری‌ بۆ داناوە و یارمەتی‌ بۆ ناردووە، ساڵی‌ ١٨٩٨ ئەچێ‌ بۆ بەغدا و لە تەکیەی‌ تاڵەبانی‌ دانیشتووە، پەیوەندی‌ بەتینی‌ لەگەڵ بنەماڵەی‌ سەلیم بەگی‌ بابان و سەید عەبدولرەحمانی‌ نەقیب دا ھەبووە. زۆربەی‌ شیعرەکانی‌ لە بابەتی‌ ھەجووکردن بووە. شێخ رەزای‌ تاڵەبانی‌ ساڵی‌ ١٩١٠ لە بەغدا کۆچی‌ دوایی‌ کردووە.


شیعری هەجوو[دەستکاری]

زۆرینەی شیعرەکانی شێخ ڕەزا بابەتی هەجوو و داشۆرین بوون بەتایبەتی بەرامبەر سدقی زەهاوی کە لەوێنای شاعیرانی عەرەب بووە (فەرزدەق و ئەختەڵ هتد...)

له تەرەف کێرەوه بەریدی سەبا بۆ مودیری قزڵجه نامه دەبا
بۆ جەنابی موقەڕڕەبولخاقان میرعەلی‌بەگ، له ئەنجەبی نوجەبا
میرم! ئایا چلۆنه عیللەتەکەت؟ باز به خارشته بن گونت؟ عەجەبا!
ئیحتیاجت بنووسه، عەیبی چییه؟ مەحرەمی ڕازی تۆم به عەهدی سەبا
سەد تڕت دا به کوودەکی له گونم ئەی تڕت ڕەعد و وەی تست ڕەشەبا
دوودمانتان چرووکه بونیادی (بو قباحت بنم دگل هەبەبا)
عەبدڕڕەحمان بەگی برات فەرمووی ئابڕووی خانەدان عەلی دەیبا
له ئەبانت ئیبا مەکه، میرم! (هٰذِهِ إرْثُکُمْ اَخَاً وَ اَبا)
خاڵه کوێرەش به سەراحەت ئەیگوت کە عەلی‌بەگ بووه به دێڵەبەبا
گەر بە داری قزڵجه تێر ناخۆی وەره با «شێخ ڕەزا» به ڕەشتا با

نموونەی شیعری دڵداری[دەستکاری]

ڕۆژێ نەبوو ئەم دولبەرە بێ ڕەحمە وەفا کا جارێ نەبوو ئەم کافرە شەرمێ لە خودا کا
حەیرانن ئەطیبا لە عیلاجی مەرەزی من لوقمانی ویساڵت مەگەر ئەم دەردە دەوا کا
کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد سەرما بەهەتیو با بەدەواری شڕی ناکا

نموونەی نشتیمان پەروەری[دەستکاری]

لەم دێڕەی خوارەوە ئەو پەڕی نشتیمان پەروەری شاعیر دەنوێنێت لەکاتی ڕووخانی میرنشینی بابان و داگیرکاری عوسمانەکان و سەفەویەکان نووسیویەتی

لەبیرم دێ سولەیمانی کە دار و لملکی بابان بوو نە مەحکومی عەجەم نە سوخرە کێشی ئالی عوسمان بوو
لەبەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید مەتافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]