شێخ نافیع مەزھەر
شێخ نافیع مەزھەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩١٣ |
مەرگ | ١٩٩٩ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر و وەرگێڕ |
کار | شپرزە |
ئایین | ئیسلام، سوننە |
مناڵ(ەکان) | موفیدە مەزھەر |
شێخ نافیع مەزھەر ناسراو بە شپرزە (١٩١٣ لە سەقز، ئێران – ١٩٩٩) شاعیر و وەرگێڕێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.[١]
ژیان[دەستکاری]
نافیع مەزھەر کوڕی حاجی شێخ مەحموود و کوڕەزای حاجی شێخ ئیبراھیمی خەڵکی کەسنەزان بوو. لە ساڵی ١٢٩٢ی کۆچی لە شاری سەقز لەدایک بوو و خوێندنی سەرەتایی لای چەند مامۆستای ئایینی تەواو کرد.[٢]
لە گوندی تاڵەجەڕ سەر بەناوچەی سەرشیو لە سەقز لە ساڵی ١٣١٣ ھەتاوی لای مامۆستا شێخ محەممەد مەردووخ قزڵبڵاخی دەرسی خوێندووە و سەرەتای شاعیری شیخ مەزھەر لێرەوە دەستی پێ کرد. ھەر لەو ساڵەدا کۆچی کرد بۆ سلێمانی لە باشووری کوردستان و، لەوێ زۆربەی شاعیران کوردستان وەک پیرەمێرد، قانع و موفتی پێنجوێنیی مولاقات کرد. لە ساڵی ١٩٣٦ زایینی بوو بە سەربازی سوپای ئێراق و لەوێ دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٣٢٠ ھەتاوی گەڕایەوە کوردستانی ڕۆژھەڵات و ماوەیێک زیندان کرا. پاشان بووە فەرمانبەری ئیدارەی شێر و خورشید. شێخ نافێع مەزھەر پشتیوان و ھاندەری شاعیران و شێعر و ئەدەبی کوردی بوو و، بۆ ئەم مەبەستە زۆر جار گیان و ماڵی خۆی خستە زەخت و خەتەرەوە.[٣]
شێخ نافێع لە ڕۆژی چواری بەفرانباری ١٣٧٧ ھەتاوی لە شاری سەقز و لە تەمەنی ٨٥ ساڵاندا کۆچی دواییی کرد.
بەرھەمەکان[دەستکاری]
- دیوانە شێعرێ «گرد و کۆ»، چاپدراوی سوید، ١٩٩٥
- وەرگێرانی کتێبی «سل و ترسی سەقز» بەرھەمی مستەفا تەیموورزادە لە فارسییەوە بە کوردی[٤]
موفیدە مەزھەر کچی شێخ نافێع ئەم کتێبەی لە دوای کۆچی دوایی باوکی لە چاپدا و بڵاوی کردەوە.
نموونە شیعر[دەستکاری]
ئەڵا ئەی مەولەوی دەستم بە دامانت لەمەولاوە | ئەتۆ شەمس و منیش وەک تۆ موریدم بەرکە بەم لاوە | |
لەتیشکی نووری خورشیدی جەماڵی عیشقە سووتاوم | ھەموو شاھان و دەزگا چوون و نەیرووی عیشقە ھەر ماوە | |
ئەمن پیر بووم و یار پیر بوو کوڕی یار پیرەمەردێکە | بەڵام ھەر مەسنەوی تۆیە ئەڵەی ھەردوێنێکە وتراوە | |
ئەگەر دونیا ببێتە ئاو و ئاگر عالەمێ بگرێ | چ باکیکێ ھەیە شەخسێ کە وا حەیران و شێواوە | |
شپرزەم ئیفتغارم ھەر نەزانین و نەفامیمە | خۆشا بۆ ئەو کەسەی وەک من لە عیلم و عەقڵی لاداوە |
لە کۆتایی دیوانی گرد و کۆدا، ئەم سێ بەیتە فارسییەی بۆ کێڵی گۆڕەکەی نووسیوە:[٥]
گر گیاهی رفت زیر پا چه غم صحرا سلامت | قطره ای چند ار ز دریا کم شود، دریا سلامت | |
رخت بست ار پیر جاهلی زینجا چه بهتر | خیل دانایان عالی همت کوشا سلامت | |
خاک شد گر جسم نافع اندرین عالم چه مانع | روح عالی قدر او در عالم بالا سلامت |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ زندگینامە نافع مظهر[بەستەری مردوو]، عومەر فارووقی، ماڵپەری شاری من، ٢٠٢٠
- ^ نگاهي به يكي از بزرگان علم وادب کردستان، ئیرنا، ٢٠١٥
- ^ شێخ نافێعی مەزھەر(شپرزە)، شارنیوز، ٢٠٠٩
- ^ دو کتاب مهم در باره تاریخ و فولکلور منطقه سقز به چاپ رسید، شارنیوز، ٢٠١٥
- ^ "دریا سلامت". books.vejin.net. Retrieved 2021-06-20.