١٩٩٦
١٩٩٦ دەکاتە ساڵی ٢٦٩٦ی کوردی لەنێو کوردانی باشوور ناسراوە بە ساڵی شەڕی ناوخۆ و خیانەتی ٣١ی ئاب.
ڕووداوەکان[دەستکاری]
کانوونی دووەم[دەستکاری]
- ٢٠ی کانوونی دووەم - یاسر عەرەفات جارێکی تر بە سەرۆکی ھەرێمی فەڵەستین ھەڵبژێردرایەوە.
- ٣١ی کانوونی دووەم - تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە سریلانکا ٥٠ کوژراوی لێ کەوتەوە.
شوبات[دەستکاری]
- ٤ی شوبات - زەمین لەرزەیەک بە پێوانەی ٧ پلەی ڕێختەر شاری لایژینی لە باشووری خۆرئاوای وڵاتی چین ٢٤٠ کوژراو و ١٤،٠٠٠ برینداری لێ کەوتەوە و سەدان ھەزار ھاوڵاتیش ئاوارە کەوتن.
ئاب[دەستکاری]
- ٣١ی ئاب - پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆپ و زرێپۆشی ڕژێمی بەعس و لەگەڵ سوپای بەعسدا شاری ھەولێریان لەژێر دەستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرھێنا کە سەدان پێشمەرگەی ینک شەھید و ڕەمی کران.