سیاسەتوان
ڕواڵەت
(لە سیاسەتمەدارەوە ڕەوانە کراوە)
سیاسەتمەدار یان ڕامیار یان سیاسەتوان یان سەرکردەی سیاسی (بە ئینگلیزی: politician ,political leader یان political figure) کەسێکە کە بەشدارە لە کاریگەرکردنی سیاسەتی گشتی و بڕیاردان. ئەمە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پۆستی بڕیاردان و میریییان ھەیە، و ھەروەھا ئەو کەسانەش کە بەدووی ئەو پایەوەن، ئیدی بە ھەڵبژاردن یان بۆماوەیی یان کوودەتا یان دیاریکردن یان داگیرکردن یان ھەر ھۆکارێکی تر بێت. ڕامیاری سنووردار نییە بۆ ڕادەی دەسەڵاتدارێتیی لە پایە گشتییەکاندا. دەشێت پایەی گشتی بە ھەماھەنگی بێتە کایەوە. لە ڕاپەڕینە شارستانییەکاندا، سیاسەتمەدارەکان دەشێت ناو بنرێن «جەنگاوەر لەپێناو ئازادی دا». لە کەمپینە میدیایییەکاندا، زۆربەی جار سیاسەتمەداران وەک چالاکوان ئاماژەیان پێ دەدرێت.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Politician ٣١ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیاسەتوان تێدایە. |