دێری مار بەھنام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دێری مار بەھنام
شوێنی پیرۆز
ܕܝܪܐ ܕܡܪܝ ܒܗܢܡ ܘܡܪܬ ܣܪܐ - Mar Behnam Monastery - دیر مار بھنام
دێری مار بەھنام
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگانەینەوا
قەزاحەمدانیە
شوێنخدر ئەلیاس
دامەزراندنسەدەی چوارەم
باری ئێستائاوەدان
دامەزرێنەرپاشا سەنحەریب، باوکی بەھنام و سارا
بەرزایی
٢٣١ مەتر (٧٥٨ پێ)
ئایین و ئایینزا
 • ئایینمەسیحییەت
 • ئایینزاکڵێسای کاسۆلیکی سوریانی(١٧٩٠-٩٨؛ لە ١٨٣٩)
کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سوریانی(تا ساڵی ١٧٩٠؛ ١٧٩٨-١٨١٩)
کڵێسای ڕۆژھەڵات (تا سەدەی ١٤)
 • قەشەقەشایەتی کاسۆلیکی سوریانی مووسڵ

دێری مار بەھنام (بە سورینی: ܕܝܪܐ ܕܡܪܝ ܒܗܢܡ ܘܡܪܬ ܣܪܐ، بە عەرەبی، دیر مار بھنام)، دێری شەھیدان مار بەھنام و مارت سارا، دێرێکی کاسۆلیکی سوریانییەلە باشووری کوردستان لە عێراق لە گوندی خدر ئیلیاس نزیک لە شارۆچکەی قەرەقووش.[١] گۆڕی مار بەھنام لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٥ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت و دیوارەکانی دەرەوەی لە سەرجەم بیناکانی دێرەکە شێوێندران. کارەکانی چاککردنەوەی نۆژەنکردنەوەی دێر و گۆڕی مار بەھنام بۆ دۆخی پێش داعش تا سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ تەواو بوو.[٢]

مێژوو[دەستکاری]

دێرەکە بەپێی ئەفسانەیەک بووە کە لە سەدەی چوارەمدا لەلایەن پاشایەکەوە بە ناوی سەنحاریب وەک تەوبەیەک دروستکراوە بەھۆی شەھیدکردنی کوڕەکەی مار بەھنام و کچەکەی سارا دوای ئەوەی بوونە ئایینی مەسیحی.[٣]

دوای دامەزراندنی، دێرەکە بەشێک بوو لە کڵێسای ڕۆژھەڵات تا سەدەی ١٤ وەک بەڵگە، ئەو نووسراوانەی مەنگۆلیەکانە کە لەلایەن زیارەتکارە مەسیحییەکانی مەنگۆلیەوە لە ساڵانی ١٢٠٠ بەجێیان ھێشتووە، و بەشدارییەکی زۆری لە جیھانی مەسیحیدا کرد لە ژێر چاودێری کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سوریانیدا. نووسراوەکانی سەر پەیکەرەکانی ناو کڵێساکە دەریدەخەن کە لە ساڵی ١١٦٤ و لە نێوان ساڵانی ١٢٥٠ بۆ ١٢٦١ نۆژەنکردنەوەی دێرەکە کراوە. تۆمارەکان دەریدەخەن کە دێرەکە لە ماوەی ساڵانی ١٧٤٣ تا ١٧٩٠ بەھۆی ھێرشەکانی نادر شا و دواتر فەرمانڕەوا موسڵمانەکانی فارس بۆ سەر مەسیحییەکانی ناوچەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.[٤]

دەروێشەکانی دێرەکە لە کۆتایی سەدەی ١٨دا پەیوەندییان لەگەڵ کڵێسای کاسۆلیکی لە ڕۆما دامەزراند و داوای پاراستنیان دەکرد لە دژی نادرخان، کە بووە ھۆی گۆڕینی وردە وردەی دانیشتوانی قەرەقووش بۆ کڵێسای کاسۆلیکی سوریانی.[٥]

لە ساڵی ١٧٩٠ دێرەکە لەلایەن کڵێسای کاسۆلیکەوە دەستی بەسەردا گیرا و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ بەڕێوەدەبرا تا کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سوریانی دەستی بەسەردا گرتەوە. بە ھۆکارێکی نادیار، دەروێشەکان لە ساڵی ١٨١٩دا دێرەکەیان جێھێشتووە، پێدەچێت بەھۆی لەدەستدانی مەڕەکانیان لەو ناوچەیەدا بێت. کڵێسای کاسۆلیکی سوریانی دەستی کردەوە بە خاوەندارێتی دێرەکە، و لە ساڵی ١٨٣٩دا دانیشتووی کردەوە؛ تا ئێستاش لەم حاڵەتەدا بەردەوام بووە جگە لە وازھێنانێکی سێ ساڵە لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکانی ساڵی ٢٠١٤ی داعش.

خانەقاکە شوێنی نیشتەجێبوونی پێشوو و شوێنی پشوودانی ئێستای ژمارەیەک لە پاتریاکی ئۆرتۆدۆکسی سریانییە.[٦]

بارودۆخی ئێستا[دەستکاری]

Syriac Catholic Monastery of Mar Behnam, May 1909, taken by Gertrude Bell
دێری کاسۆلیکی سوریانی مار بەھنام، ئایاری ١٩٠٩، لەلایەن گێرترود بێڵەوە گیراوە

دێرەکە لە ساڵی ١٩٨٦ نۆژەنکرایەوە، ساڵانە ھەزاران مەسیحی و موسڵمان سەردانیان دەکرد تا داعش کۆنترۆڵی ناوچەکەی کرد.[٧]

لە میانی ھێرشی ٢٠١٤ی باکووری عێراق، سەربازە جیھادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا دەستیان بەسەر دێرەکەدا گرت. سەربازەکان خاچەکانیان لە دێرەکە لابرد، ھەڕەشەی لە سێدارەدانی دەروێشەکانیان دەکرد و دواتر دەروێشەکانیان دەردەکرد جگە لە جل و بەرگی بەریان ھیچی تریان نەبوو.[٨] لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٥دا، دەوڵەتی ئیسلامی وێنەکانی بڵاوکردەوە کە تێیدا تەقاندنەوەی گۆڕی مێژوویی مار بەھنامی تێدابوو.[٩] دوای زیاتر لە ٢ ساڵ لە داگیرکاری، دێرەکە و دەوروبەری لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ئازادکران.[١٠]

کارەکانی چاککردنەوەی نۆژەنکردنەوەی دێر و گۆڕی مار بەھنام بۆ دۆخی پێش داعش تا سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ تەواو بوو.[١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]