نەتەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەتەوە بە کۆمەڵە خەڵکێک دەوترێ کە پەیوەندییەکانی ژیان و چارەنووسی هاوبەش پێکیان دەبەستێتەوە و یەک خاک و یەک مێژوویان هەیە.

بنەماکانی کۆمەڵگا[دەستکاری]

گرینگترین بنەماکانی نەتەوە ئەمانەن:

  • بوونی کۆمەڵە خەڵکێک: نیشتەجێ و مانەوەیان لە یەک شوێندا بە درێژایی مێژوو و سەردەمێکی دوور پێکەوە ژیاون.
  • نیشتمانی هاوبەش: نیشتمان خاکێکی سنووردارە کۆمەڵە مرۆڤێکی لەسەر دەژیێت چارەنووس و مێژوو کۆیاندەکاتەوە.
  • مێژووی هاوبەش: ئەو کۆمەڵە مرۆڤانەی کە لە نیشتمانێکدا دەژین بەهۆی ئەوژیانە دوور و درێژانەوە کەلەپوورێکی مێژوویی و شارستانی و ڕۆشنبیری هاوبەش پێک دێنن کە دەبێتە هۆی نزیکبوونەوە و بەزەیی هاتنەوە بە یەکتری بەجۆرێک کەوا لە ڕۆڵەکانی دەکات هەست بە ڕابردوو بکەن کاریان تێبکات، وە هاندەرێکە بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکان.
  • زمانی هاوبەش:زمان هۆیەکە لە هۆیەکانی لە یەک گەیشتن و گواستنەوەی بیروڕا لە نێوان تاکەکانی نەتەوە و بڕبڕەی پشتی هەموو نەتەوەیەکە.
  • بەرژەوەندی هاوبەش:ژیانی ڕۆڵەکانی گەل دەبێتە هۆی پەیدابوونی چەند بەرژەوەندیەکی ماددی و مەعنەوی لە نێوانیاندا،ئامانجی هەر کەسێک لە هاوکاری و گوزەرانی لەگەڵ خاکدا قازانج و سوودێکی دەست دەکەوێ و ئەگەر لەگەڵیان نەژی هیچی دەستگیر نابێ،ئەگەر سەوداگەری و تێکەڵاوی لەگەڵ یەکدا نەکەن هیچ شتێک قازانج ناکەن لە ژیاندا.

ڕای فەیلەسوفەکان[دەستکاری]

بێرتراند ڕاسڵ[دەستکاری]

بێرتراند ڕاسڵ لە کتێبی "ئاشتیخوازی و شۆڕش" دا لە بەشی "ئایا نەتەوایەتی لەسەرەمەرگدایە؟" ئەڵێ: "خەڵکانێک کە خەیاڵیان زۆر کاریگەری مێژوی لەسەر نیە وا بۆی ئەچن کە، بە تایبەتی لە ئەوروپا، نەتەوایەتی ڕاستیەکی بنچینەیی و هەمیشەیی سروشتی مرۆڤە، هیچ تازەتر نیە لە خۆشەویستی یان ڕق یان ویست. کەچی کەمە خۆی وەهمێکە. لە دنیای کۆندا، پێش سەرکەوتنی ڕۆم، پیاوانی شارستانی وای بۆ ئ ەچوون کە هەست بە وەفا بکەن بۆ شارەکەی خۆیان، بەڵام ئەم هەستە وردە وردە نەما لەو سەدانەی کە ئیمپراتۆریەتی ڕۆما شتێک وا دەر ئەکەوت هاومانی دنیا بێت. تێگەشتن لە یەکێتی شارستانیەت نەمرد لەگەڵ ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمادا وە مایەوە و زاڵبوو بەسەر هزری مرۆڤدا لە ڕێگای کەنیسە و یاسا و زمانی لاتینەوە."[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

کتێبی: بابەتە کۆمەڵایەتیەکان پۆلی ۹ - چاپی یازدەهەم (وەزارەتی پەروەردە) - (حکومەتی هەرێمی کوردستان).

  1. ^ Pacificm and Revolution 1916. Bertrand Russell. "Is nationalism moribund?" p.317 Google Books Link