ناحیەی بەرتڵە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی بەرتڵە
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای نەینەوا
قەزاحەمدانیە
بوون بە ناحیە١٩٤١
ڕووبەر
 • سەرجەم٢١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٨٨ مەتر (٩٤٥ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و گۆرانیعەرەبی و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ناحیەی بەرتڵە، (بە عەرەبی: ناحیة برطلة، بە ئینگلیزی: Bartella subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە دەشتی نەینەوا لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی بەرتڵەیە.[١][٢]

ناو[دەستکاری]

  • ناوی ناحیەی بەرتڵە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی بەرتڵەیە.[٣]

مێژوو[دەستکاری]

تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزایەک بە ناوی قەزای حەمدانیە یا قەرەقووش یا باخودیدا نەبوو، بەڵکو باخودیدا(قەرەقووش) گوندێکی گەورە بوو، دیانە یەعقوبییەکان و ھی تری تیادا دەژیان و ڕاستەوخۆ سەر بە مەڵبەندی ناحیەی مووسڵ بوو، بەڵام پاش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی ناحیەیەک بەناوی ناحیەی قەرەقووش دامەزرا و سەرەتا خرایە سەر قەزای شێخان، ئینجا خرایە سەر قەزای مووسڵ. لە پەنجاکانیش لەگەڵ پەرەسەندنی ھزری نەتەوایەتی عەرەبی و ھزری بە عەرەباندنی عێراق ناوی گۆڕدرا بە ناحیەی حەمدانیە. لەساڵی ١٩٧٠دا قەزایەکی نوێ بەناوی قەزای حەمدانیە، کە پێکھاتبوو لە ناحیەی قەرەقووش و ناحیەکانی نەمروود و ناحیەی بەرتڵە و ناحیەی کەڵەک، دامەزرا. [٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

سنوری ناحیەی بەرتڵە:

دانیشتووان[دەستکاری]

پێکھاتەی دانیشتووانی ناحیەکە بەم جۆرەیە: لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکە، بە ھۆی کەمبوونی سەرژمێری ڕاستەقینە و دوور لە دەستکاری و ڕاگواستن و بە عەرەباندنە بەردەوامەکانی ناوچە کوردنشینەکانەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانینبڵێین کە لەم نەتەوانە پێک ھاتوون، زۆرینەی بە پلەی یەک کوردەکان و پاشان پلە دوو مەسیحیەکان و دواتر عەرەب و تورکمان.

کشتووکاڵ[دەستکاری]

شوێنەوار[دەستکاری]

کارگێڕی[دەستکاری]

لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٣٢) گوند.[٦]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  2. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  4. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  5. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  6. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. Demographic Survey(ئینگلیزی).