ناحیەی ئاڤگەنی
ناحیەی ئاڤگەنی | |
|---|---|
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
| قەزا | تەلەعفەر |
| بوون بە ناحیە | ١٩٥٧ |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٧٨٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٠٣ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٤٤٥ مەتر (١٬٤٦٠ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (کورمانجی)، عەرەبی و تورکمانی |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) و ئێزیدی |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی ئاڤگەنی، (بە عەرەبی: ناحیة العیاضیة، بە ئینگلیزی: Avgani subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ئاڤگەنیە.[١][٢]
ناو
[دەستکاری]مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٨٧٩دا شاری مووسڵ سەرلەنوێ کرایەوە ناوەندی ویلایەتی مووسڵ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، قەزای شنگال یەکێک بوو لە شەش قەزاکانی، ناحیەی تەلەعفەر و ناحیەی زوممار سەر بە قەزای شنگال بوون. ئەم دابەشی کارگێڕییە تاوەکو داگیرکردنی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئینگلیزەوە لە ساڵی ١٩١٨ ھەر پەیڕەوی دەکرا. لەگەڵ دامەزراندنی حکومی پاشایەتی عەرەبی لە عێراق ناوچەی جزیری باشووری کوردستان دابەشکرایە سەر قەزای تەلەعفەر و قەزای شنگال و ناوچەی بادۆش درایە پاڵ مووسڵ.[٤]
ئەم ناحیەیە لە ساڵی ١٩٥٧دا دامەزراوە.
جوگرافیا
[دەستکاری]سنوری ناحیەی ئاڤگەنی:
- لە باکوورەوە ناحیەی ڕەبیعە
- لە باشوورەوە ناحیەی تەلەعفەر
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی زوممار
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی سنونێ.[٥]
دانیشتووان
[دەستکاری]پێکھاتەی دانیشتووانی ناحیەکە بەم جۆرەیە:
- لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی دانیشتووانی ناحیەکە، بە ھۆی کەمبوونی سەرژمێری ڕاستەقینە و دوور لە دەستکاری و ڕاگواستن و بە عەرەباندنە بەردەوامەکانی ناوچە کوردنشینەکانەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانینبڵێین کە ڕێژەی ھەر دوو نەتەوەی کورد زۆرینەیە و عەرەب کەمینەیە.[٦]
- ھەرچەندە لە ساڵی ١٩٥٧ەوە سەرژمێرییەکی ڕاست و دروست بێ دەسکاری نەکراوە، بەڵام نکۆڵی لەوە ناکرێت، کە زۆربەی دانیشتوانی ئاڤگەنی کوردن، پێش بە عەرەبکردنی ناوچەکە لە ساڵی ١٩٧٥وە.
کشتووکاڵ
[دەستکاری]شوێنەوار
[دەستکاری]کارگێڕی
[دەستکاری]لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٢١) گوند.[٧]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- ناحیەی تەلەعفەر
- ناحیەی ئاڤگەنی
- ناحیەی زوممار
- ناحیەی ڕەبیعە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: نرخی|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «Demographic Survey» (PDF) (بە ئینگلیزی).