ھۆڵەندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 52°19′N 5°33′E / 52.317°N 5.550°E / 52.317; 5.550

Netherlands
هۆلەند
پایتەختئەمستردام
52°19′N 05°33′E / 52.317°N 5.550°E / 52.317; 5.550
گەورەترین پایتەخت
زمانە فەرمییەکان هۆڵەندی
دەوڵەت پاشایەتی مەرجدار
 -  شاباژن شاباژن بئاتریکس
 -  سەرۆک وەزیر مارک روتێ
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ١٧٬٥٩٠٬٦٧٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو ئۆیرۆ (€) ،دۆلاری ئەمریکی ($) ،کاریبینی هۆڵەندی
ناوچەی کاتی CET & AST (UTC+1 یان -4)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .nl

ھۆلەند یان ھۆڵەندا (بە ھۆلەندی: Nederland؛ نەیدەرلاند) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە بەشی سەرەکیی حکوومەتی شانشینی ھۆڵەندا پێکدێنێت. پایتەختەکەی شاری ئەمستەردامە.

ناوی وڵات[دەستکاری]

«ھۆڵەندا» یان «ھۆڵاند» (Holland) ناوی ناوچەیەکی ڕۆژاوای ئەو وڵاتەیە و خۆیان بە سەرانسەری وڵاتەکە «نەیدەرلانت» (Nederland) ئەڵێن. گەرچی وشەی ھۆڵەندا کەوتووەتە سەر زاری ژمارەیەک لە زمانەکان وەک عەرەبی و فارسی و تورکی و کوردی بەڵام خەڵکی وڵاتەکە پێیان خۆش نییە ناوی ناوچەیەکی وڵاتەکەیان بە سەرانسەری وڵاتەکە بگوترێ. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان «ھۆلەند» و لە باشووری کوردستان «ھۆڵەندا» بەکاردەبردرێت.

ئابووری[دەستکاری]

داھاتی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٦دا زیاتر لە ٥٠٠ملیار یۆرۆ بوە و ھەر لە ھەمان ساڵدا گەشەی ئابوری ٣% بوە. نرخی ھەڵایسان لە ساڵەکانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٧ بە ڕێژەی ٢% بوە. ڕێژەی بێکاریش لەو ماوەیەدا نزیکەی ٢% بوە کە دەکاتە ٤٠٠ ھەزار کەس، بگرە کەمتریش. ھۆڵەندا لە بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی گوڵ پلەی یەکەمی جیھانی ھەیە. ئاژەڵداری و کشتوکاڵ دو کۆڵەکەی سەرەکی ئابوری ھۆڵەندان. لە گەڵ بچوکی روبەری وڵاتەکەشیان دیسان ھۆڵەندیەکان رۆڵێکی کارا و بەرچاویان ھەیە لە بازرگانی و پیشەی بانکداری جیھانی. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەورەترین بازاری بەرھەمەکانی ھۆڵەندایە و ھەروەھا وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا گەورەترین ھاوبەشە بازرگانیەکانی ئەم وڵاتەن. ھۆڵەندا خاوەنی زیاتر لە نیوەی پشکی کۆمپانیای غاز و نەوتی شێلە‌و ئەوی دیکەشی بۆ بەریتانیایە. ئەم کۆمپانیایە کە بەشە ھۆڵەندیەکەی بە رۆیاڵ داچ شێل ناسراوە لە سەرانسەری جیھاندا لە بوارەکانی دۆزینەوەو ھەڵئێنجانی نەوت و غازی سروشتیدا چالاکە. ھۆڵەندا بۆخۆشی خاوەنی ڕێژەیێکی بەرچاو لە غازی سروشتیە. پیشەسازی کەشتی و پاپۆر و پیشەسازی کیمیایی وەک پیشەسازی ڕەسەن و سەرەکی ھۆڵەندایی‌ دەژمێردرێن. لە کۆمپانیا گەورەکانی ئەم وڵاتە، کۆمپانیای‌ فلیپسە کە بۆ کەرەستەی‌ ئەلەکترۆنی و کۆمپانیای ھاینکێن، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرھەم ھێنانی بیرە. دراوی ئەم وڵاتە بەر لە گۆرینی بۆ یۆرۆ ، گیلدێر یان فلۆرۆن بو.

ھەناردەی سەرەکی[دەستکاری]

گوڵ، ئاژەڵ، بەرو بومی کشت وکاڵی، خۆراک، مادەی کیمیایی، کەشتی و بەلەم و پاپۆر

گوڵ[دەستکاری]

هۆڵەندا بە وڵاتی گوڵ ناسراوە و چەندین سەدەشە ئەو وڵاتە بە گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری گوڵ لە جیهان دادەنرێت. لە %60ی بازرگانیکردن بە گوڵ لە جیهاندا بەدەست هۆڵەنداوەیە و تەنیا لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی گوڵیش لەو وڵاتە نزیکەی 100هەزار کرێکار کاردەکەن. [١]

ئایین[دەستکاری]

ئایینەکان لە هۆلەند [٢]
ئایینەکان ڕێژە
بێ ئایین
  
٥٥٫٠٪
کاتۆلیک
  
٢٠٫٠٪
پرۆتێستانت
  
١٥٫٠٪
سوننە
  
٦٫٠٪
ئەوانی تر
  
٤٫٠٪

سیاسی[دەستکاری]

بئاتریکس شاژنی ھۆڵەندا

دەسەڵاتی ھۆڵەندا پاشایەتی مەرجدارە کە لەوێدا شا یان شابانو واتە مەلیکە ھیچ رۆڵکیان لە سیاسەتدا نیە و تەنیا ھێمایێکی نەتەوەیین. ئەم وڵاتە دو پەرڵمانی ھەیە و سەرۆک وەزیر کە گرینگترین و بەرزترین پۆستی سیاسیە، لەو حیزبەی زۆرینەی کورسیێکانی پەرڵمانی ھەیە ھەڵدەبژێردرێت.

پارتە سەرەکیێکان[دەستکاری]

مارک روتێ سەرۆک وەزیری ھۆڵەندا
  • دیمۆکراتی مەسیحی
  • سۆشیال دیمۆکرات
  • یەکیەتی مەسیحیەکان
  • سۆشیالیست
  • حیزبی سەوزەکان

ھەندێ لە پەرڵمانتاران لەو نەتەوە کۆچبەرانەن کە بە ساڵانە لەو وڵاتەدا دەژین وەک ئاسیایی و ئەفریقی. بزوتنەوەی راستگەرایی توندرەو لە ھۆڵەَندا بە تایبەتی بەھۆی زیادبونی رێژەی کۆچبەران لەم وڵاتەدا بەھێز بووە. کە لە ئاکامدا پارتیێکی وەکو لیستی پیم فۆرتاین (L F P)، بخزێتە نێو پەرڵمان و حکومەتەوە. لەگەڵ کوژرانی پیم فۆرتاین لە سەر دەستی ھاوڵاتییەکی ھۆڵەندی ئەو و پارتیێکەی لە شانۆی سیاسەت دورکەوتنەوە. بەڵام خێرت ویلدروز و پارتی ئازادی لایەنگرانی پیم فۆرتاینیان کۆکردەوە و پێکەوە چونە ناو پەرڵمان.


ویلدروز دژبەری ھەبونی موسوڵمانانە لە ھۆڵەندا. لەبەرئەوە وەک مەترسییەک کە لە پەرەسەندندایە لە ئیسلام دەروانێت و پێیوایە دەبێ بەر بەم مەترسیە بگیردرێت. کوژرانی دەرھێنەری ھۆڵەندی نێئۆ ڤۆن گۆگ لەلایەن پەنابەرێکی موسوڵمانەوە لە ساڵی ٢٠٠٤دا یارمەتی دایە پارتیە ئەنتی ئیسلامیێکەی ویلدروز تا بچێتە ناو پەرڵمانەوە. لە مانگی ئاداری ٢٠٠٨دا کورتە فیلمێک بە ناوی فیتنەوە لە لایەن خیرت ویلدروزەوە بڵاو کرایەوە کە نارەزایەتی زۆری لە ناوخۆ و لە دەرەوەی ھۆڵەندا لێکەوتەوە. لەم فیلمەدا دەرھێنەر قورئان و ئیسلام وەک سەرچاوە و ھاندەری توندو تیژی دەناسێنێت. سەرۆک وەزیری ئەوکاتی ھۆڵەندا پیتێر باڵکنێندێ کە لە پارتی دیمۆکراتی مەسیحییە ئەم فیلمەی شەرمەزار کرد. بە پێچەوانەی دڵەراوکێکان، موسوڵمانانی ھۆڵەندا ھیچ دژکردەوەیێکی توندیان لە بەرامبەر ئەم فیلمە نیشان نەدا ئەوەندە نەبێ بۆ دەربڕینی نارەزایەتی خۆیان رێگەی یاساییان گرتەبەر. ھۆڵەندا ئەندامی کۆنی یەکیەتی ئەوروپایە و ھەروەھا لە ڕیکخراوەی پەیمانی ناتۆشدا ئەندامە. ھۆڵەندا پشتگیری لە ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان و عێراقی کرد و ھەر ئێستاکەش ھێزەکانی ھۆڵەندا وەک بەشێک لە ناتۆ لە ئەفغانستاندان. بەلژیک و ھۆڵەندا و لوکزامبورگ ئەندامی بێنۆ کوکسن. ئەمە ناوی پەیمانێکی ھاوکاری ناوچەییە لە نێوان ئەم سێ وڵاتەدا و ئەم ناوە لە پیتی یەکەمی ئەوڵاتانە وەرگیراوە. ئەم پەیمانە سەرچاوەی‌ پەیمانی ئەوروپای یەکگرتو و یەکپارچەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://rudaw.net/sorani/world/150920161
  2. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.