شەڕی عەین جالووت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەری عەین جالوت لە نزیک عەکا کە فەرمانڕەوایی میسری کە مەمالیک بوون لە ساڵی ١٢٦٠ی زاینی توانیان لەشکری هۆلاکۆ بشکێنن ئیتر مەغۆلەکان کشانەوە.

شەڕی عەین جالووت (جەنگی عەین جالووت)[دەستکاری]

نەخشەی شەڕی عەین جالووت

شەڕی عەین جالووت [٢٥ڕەمەزان ی٦٥٨ک/٣ی٩ی١٢٦٠ز] یەکێکە لە جەنگە بەرچاوەکان لە مێژووی مرۆڤایەتی بەگشتی و ئیسلام بەتایبەت، کە سوپای '"مەمالیک بە سەرکردایەتی سەیفەدین قوتز' توانی بەکردار سوپای مەغۆلەکان بوەستێنێت لە داگیرکاری زیاتر، کە لەو شەڕەدا سەرکردایەتییەکەی بە دەستی کیتو بوقا نویان یان "کتبغا نویان"ەوە بوو کە تورکێکی مەسیحی بوو، شەڕەکە ھەڵگیرسابوو کاتێک کە مەغۆلەکان ھێرشیان کردبوویە سەر ناوچە "ئیسلامییەکان" وە توانیبویان دەوڵەتی خواریزمی بڕوخێنن وە دوای ڕوخاندنی "خوارزمییەکان شکستیان بە بەغداد ھێنا بە گەمارۆ خستنەسەر شارەکە توانیان بچنە ناو شارەکەوە و خەلیفە موستەعسیم بیللا بکوژن و شکست بە خەلافەتی عەباسییەکان بھێنن وە پاشان شکست بە گشت ناوچەکانی تری خەلافەتەکە بھێنن وەک شام و فەڵەستین، لەو ماوەیەدا میسر لە ناوخۆی وڵاتەکەدا توشی چەن گێژاوێک بوبویەوە کە لەسەر دەستی سەیفەدین قوتز کۆتای بە گێژاوەکە ھات لە ٦٥٧ک کە بەرانبەرە بە ١٢٥٩ز کە دواتر بووە فەرماڕەوای میسر، وە پاشان خۆیان ئامادەکرد بۆ جەنگ لەگەڵ مەغۆلەکان و ڕیکخستنەوەی ناو ماڵی میسر و سەرکوتکردنی شۆرشی چاوچنۆکەکەن پاشان لێبوردنی گشتی دەرکرد بۆ ئەو مەمالیکانەی لە میسر ھەڵدێن، پاش کوشتنی فارس ئەلدین ئەقتای پادشای ئەوکاتی مەمالیکەکان، پاشان داواکرا لە عزز بن عەبدولسەلام کە فەتوایەک دەربکات بۆ وەرگرتنی باج لە دانیشتوانی میسر کە بووە ھۆی دروستبوونی قەیرانێکی سەختی دارایی بۆ دانیشتوان، ھەر کە سەیفەدین قوتز لە ئامادەکردنی سوپاکەی تەواوبوو بە ساڵحییەدا" بە ڕێکەوت بەرەو ڕۆژھەڵاتی میسر بۆ دەشتی "عەین جالووت" کە نزیکە لە ھەریەکە لە شارەکانی بیسان" لە باکورەوە و وە شاری "نابلس" لە "فەڵەستین" دەکەوێتە باشورەوە، کە ھەردوو سوپاکە بەیەک گەشتن، وە موسڵمانان زاڵبوون و ھەزارەھا لە "مەغۆلەکان" ڕایانکرد لە جەنگەکە وە لەم جەنگەدا موسڵمانەکان سەرکەوتنێکی زۆر گەورەیان بەدەستھێنا وە بەتەواوەتی سوپای مەغۆلیان شکست پێھێنا.

جەنگی عەین جالووت کاریگەرییەکی زۆری لە ناوچەکە خستەووە بە تایبەت لە شام، وە "ھۆلاکۆ" ی سەرکردە کە لە"تەورێز" بوو بۆ تۆڵەسەندنەووە ویستی "حەلەب" داگیر بکات و ھێرشی کردە سەر "حەلەب"و شکستی ھێنا دوای ئەوە نەیتوانی جارێکی کە بیر لە داگیرکردنی شام بکاتەوە.

مەمالیکەکان مەغۆلەکان
سەرکردە سەیفەدین قوتز،

ئەلزاهر بایبارس

کیتو بوقا نویان
ژمارەیان ٢٠٠٠٠بۆ٥٠٠٠٠

ڕووداوەکان ی پێش جەنگەکە[دەستکاری]

مەغۆلەکان[دەستکاری]

"جەنگیز خان'' بە دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆریەتی ''مەغۆلەکان'' دادەنرێت لە ساڵی٦٠٣ک/١٢٠٦ز لە ''مەنگۆلیا''،کە بەڕادەیەک ئیمپڕاتۆریەتەکەی فراوانکرد کە لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ ''کۆریا'' و لە ڕۆژئاوا لەگەڵ ''دەوڵەتی خواریزم'' سنوری هەبوو وە لە باکورەوە لەگەڵ ''سیبیریا'' و بۆ دەریای ''چین'' لە باشورەوە، پاشان دەستی کرد بە فراوانکردنی ئیمپڕاتۆریەتەکەی لە ڕۆژئاوا بە ڕوخاندنی ''دەوڵەتی خواریزم'' لە ساڵی ٦١٦ک/١٢١٩ز، کە یەک بەیەک شارەکان و قەڵاکان لەبەردەمیدا شکستیھێنا تاکو شکستی بە بوخارا ش ھێنا، ئەم ھەموو سەرکەوتنە تەنھا لە ماوەی ساڵێکدا بەدەستھات، وە لەساڵی ٦١٧ک/١٢٢٠ز ھەریەکە لە ''ئازەربایجان''،''ھەمەدان''،''تەورێز"،"داغستان'' و ''چیچان" شکستیان ھێنا و دەستیان بەسەردا گیرا.''

لەدوای مردنی ''جەنگیزخان،'' ''ئوقتای خان'' هاتە سەر حوکم، کە هەرێمی ''فارسەکان''ی بە ئیمپڕاتۆریەتەکەوە لکاند. وە لەساڵی ٦٤٩ک/١٢٥١ز ''مەنکو خان'' هاتە سەر حوکم و ''هۆلاکۆ''ی کردە والی هەرێمی ''فارس''. وە دوای پێنج ساڵ ''هۆلاکۆ'' گەمارۆی خستە سەر ''بەغداد'' لە مانگی محەرەم ساڵی٦٥٦ک/١٢٥٨ز، گەمارۆکە نەگەشتە مانگێک ''بەغداد'' خۆیدا بەدەستەوە و لە گەڵیدا خەلافەتی ''عەباسی'' ڕوخاو و خەلیفە ''مستعسم باللە'' کوژرا.

''هۆلاکۆ'' بە ''بەغداد''ەوە نەوەستا وپەلی هاوێشت بۆ ناوچەکانی تر کە گەمارۆیەکی توندی خستەسەر ''میافارقین'' کە ئێستە دەکەوێتە ''باکوری کوردستان'' و سەربە پارێزگای ''ئامەد''ە کە سەرکردایەتی دەکرا لە لایەن ''کامل محمد ئەیوبی'' کە زۆری نەبرد دەستی بەسەردا گیرا، وە ڕووی کردە ''حەلەب'' وە فەرمانی بە ''ناسر یوسف'' دا کە خۆی بدابەدەستەوە بەڵام ''ناسر'' ڕەتی کردەووە ، وە چووە ناو شارەکەوە ساڵی ٦٥٨ک/١٢٦٠ز، وە چووە ناو ''حما'' و ''دیمەشق'' لەهەمان ساڵدا، وە ''هۆلاکۆ'' گەڕایەوە بۆ هەرێمی ''فارس'' و سەرکردایەتی سوپاکەی بە ''کیتوبوقا نویان'' سپارد کە سەرکردەیەکی تورک بوو لە هۆزی ''نایمان'' بۆ فراوانکردنی قەڵەمڕەووی حوکمڕانیان و توانی ھەموو فەڵەستین داگیربکات.

مەمالیکەکان[دەستکاری]

"سالح ئەییووب" لە ٦٤٧ک/١٢٤٩ز کۆچی دوایکرد کە بەڕێوەبوو بۆ "مەنسورە" بۆ بۆ جەنگ لە دژی" لویس ی حەوتەم" کە سەرکردەی بەرەیەک بوو بەناوی بەرەی "مەسیحی حەوتەم "بۆ گەیاندنی ئاینی مەسیحی بە ناوچەکە. دوای مردنی سەرکردەکەیان ھەریەکە لە "بیبرس" و" فارس الدین ئەقتای" بونە سەرکردەی سوپاکەو و توانیان لە جەنگی "مەنسورە" سەرکەوتن تۆماربکەن. "توران شا"بووە پاشای "ئەییووبییەکان" کە لەباوکییەوە بۆی مابویەوە، بەڵام کوژرا دوای چوار مانگ لە حوکم. کە بۆشایییەکی گەورەی سیاسی لە دوای کوژرانی کەوتەوە، کە کەسێکی تر نەبوو سەر بە بنەماڵەی" ئەییووبییەکان" کە شیاوی ئەو شوێنە بێت و شوێنی بگرێتەوە، کە دوای ئەوە بەیارمەتی خاتوو "شەجەرە الدر" "مەمالیکەکان" حوکمی "میسر"یان وەرگرت، بەڵام لەلایەن "جیھانی ئیسلامی" ڕەتکرانەوە، وە "عزەدین ئەیبەک" کە بەڕەچەڵەک "تورکمان" بووە یەکەم پاشای "مەمالیکەکان" لە "میسر" دوای ئەوەی ھاوسەرگیرکرد لەگەڵ"شەجەرە الدر"، پاشان لەلایەن خەلیفەی عەباسی "مستنصر باللە" دانی پێدانرا، بەڵام ھەرزوو دووبەرەکی بڵاوبوویەوە لەناو مەمالیکەکاندا، کە "ئەیبەک" ھەستا بە کوشتنی "فارس الدین ئەقتای" گەورەی مەمالیکەکان، وە مەمالیکەکانی تر ڕایانکرد لەسەروی ھەمویانەوە "بیبرس"، پاشان "شەجەرە الدر" "ئەیبەک"ی کوشت پاش ئەوەی زانی کە ھاوسەرگیری لەگەڵ کچی حاکمی موسڵدا کردووە، پاشان "سیف الدین قطز" و "مەمالیکەکان" و "نورەدین عەلی کوڕی ئەیبەک" "شەجەرە الدر" یان زیندانیکرد و دایان بەدەست "دایکی نورەدین" کە ئەویش فەرمانی بە جارییەکانی کرد کە بە قەباقیبەکانیان بیکوژن.

وە "نورەدین عەلی کوڕی ئەیبەک" لە تەمەنی پازدە ساڵیدا ھاتە سەر حوکم، وە بەتەواوەتی کەوتە ژێر ڕکێفی "سەیفەدین قەطز"، منداڵێک لەسەر حوکم بووە ھۆی نائارامی و فیتنە لە وڵاتدا، پاشان ئەمیری ئەییووبی "مغیث الدین" ئارەزووی دەسەڵاتی دەکرد، وە سوپای ڕاسپارد بۆ کوشتنی "قطز"، بەڵام" قطز" توانی بەسەر کودەتا کە دا سەرکەبوێت و لە ساڵی ٦٥٥ک/١٢٥٧ز و٦٥٦ک/١٢٥٨ز، وە لەکاتی ڕوخانی بەغداد لە ساڵی ٦٥٦ک/١٢٥٨ز وکێشە ناوخۆیییەکان و وە شۆڕشەکانی بنەماڵەی مەمالیک و لەلایەکی ترەوە چاوبرسێتی "ئەییووبییەکان"، کە "قطز" ھیچ ھۆکارێکی نەبوو بۆ ھێشتنەوەی "نورەدین" لەسەر حوکم وە توانی لەسەر حوکم لایببات وخۆی بچێتە سەر عەرش.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • عین جالووت، فتحی شھاب الدین، دار البشیر للثقافة والعلوم (٢٠٠٠).
  • السلطان سیف الدین قطز بطل عین جالووت وقاھر المغول، منصور عبد الحکیم، دار الکتاب العربی للنشر والتوزیع (٢٠١٢).
  • السلطان سیف الدین قطز ومعرکة عین جالووت فی عھد الممالیک، محمد علی الصلابی، المکتبة العصریة للطباعة والنشر (٢٠١٠).
  • عین جالووت وفن الحرب عند الممالیک، فوزی القونی، مکتبة بستان المعرفة (٢٠١٠).
  • معارک حاسمة فی تاریخ الإسلام (أسبابھا نتائجھا آثارھا) وقائع مختارة من العھد النبوی وحتی عین جالووت الدور المظلم للباطنیة، ڕیاض عبد اللھ لیلا، دار مجد الإسلام لنشر والتوزیع (٢٠٠٩).
  • یوم عین جالووت، مجد الجبالی، دار الھدی للنشر والتوزیع (٢٠٠٦).
  • سیف الدین قطز قائد عین جالووت وھازم التتار، محمد القاضی، دار التوزیع والنشر الإسلامیة (٢٠٠٠).
  • من کل بلد عربی قصة - الطریق إلی عین جالووت/قصة مصر، عبد التواب یوسف، مکتبة مصر للمطبوعات (١٩٩٨).
  • مجموعة ڕایات الإسلام فی عین جالووت، وصفی آل وصفی، دار المعارف (١٩٩٨).
  • السلطان المظفر سیف الدین قطز بطل معرکة عین جالووت، قاسم عبدھ قاسم، الدار الشامیة للطباعة والنشر والتوزیع (١٩٩٨).
  • عین جالووت مسرحیة شعریة تاریخیة، غازی مختار طلیمات، دار طلاس للدراسات والنشر (١٩٩٦).
  • الطریق إلی عین جالووت، عبد التواب یوسف، دار الأسرة (١٩٩١).
  • المظفر قطز ومعرکة عین جالووت، بسام العسلی، دار النفائس (١٩٨٦).
  • معرکة عین جالووت، دار الفکر المعاصر (١٩٨٤).
  • الغزو المغولی للبلاد الإسلامیة من بغداد إلی عین جالووت، حسن الأمین، دار النھار للنشر (١٩٨٣).
  • مصر قاھرة المغول فی عین جالووت، محمد فتحی الشاعر، دار المعارف (١٩٠٥).