زوممار
زوممار | |
|---|---|
| بە عەرەبی: زمار بە ئینگلیزی: Zummar | |
![]() شارەدێی زوممار | |
| پۆتانەکان: 36°39′26″N 42°36′09″E / 36.65727°N 42.60251°Eپۆتانەکان: 36°39′26″N 42°36′09″E / 36.65727°N 42.60251°E | |
| وڵات | |
| ھەرێم | باشووری کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان)[٢] |
| پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
| قەزا | قەزای تەلەعفەر |
| بوون بە شارەدێ | ١٩٣١ |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٢٫٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٨٦ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٣٧٩ مەتر (١٬٢٤٣ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٧) | |
| • سەرجەم | (٥٠٬٠٠٠)[٣] |
| • چڕی | ٥٬٦٠٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٬٥١٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(کرمانجی) و عەرەبی |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٤] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
زوممار شارەدێیەکە لە ناحیەی زوممار، قەزای تەلەعفەر، پارێزگای نەینەوا، باشووری کوردستان، لە عێراق(ناوچە جێناکۆکەکان).[٥][٦][٧]
دەکەوێتە باکووری شاری تەلەعفەر بە دووری (٥٣کم)، ژمارەی دانیشتووانی ٥٠٬٠٠٠ کەسە. ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی زوممارە.[٨] دانیشتوانەکەی تێکەڵەیەک لە عەرەب و کوردن، کە زۆربەیان لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن. گەنم بەرھەمی سەرەکییە لەوێ.[٩]
لە مانگی ئابی ٢٠١٤ ناحیەی زوممار کەوتە دەستی داعش. لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٤ زوممار لەلایەن پێشمەرگەی کوردەوە کۆنترۆڵکرایەوە. تا ساڵی ٢٠١٧ لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا مایەوە و لە کاتی ململانێی عێراق و کورد لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە دەستی بەسەردا گیرا.
ئەم شارۆچکەیە لە ساڵی ١٩٣١دا پێگەکەی لە گوندەوە گۆڕا بۆ شارۆچکە و کرایە ناوەندی ناحیەی زوممار، دوای درووست کردنی بەنداوی مووسڵ، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (١٤٠٩٤) لە ساڵی ١٩٧٨دا شوێنی ئەم شارۆچکەیە گوازرایەوە بۆ پارچەی ژمارە دوو لە (کەرتی ١٣\تەلمووس)، بە ھۆی ئەوەی شوێنی پێشووتری ژێر ئاوی بەنداوی مووسڵ کەوت.
زوممار چەندین نەتەوە و ھۆزی تێدایە، دیارترینیان ھۆزەکانی (کورد)ن: ھۆزی گەرگەری، ھۆزی ھەسنی، ھۆزی موسا ڕەش، ھۆزی میرانی و ھتد.[١٠]
شارۆچکەی زوممار
[دەستکاری]شارۆچکەی زوممار شوێنی ناوچەی زوممارە. دەکەوێتە ٦٠ کم لە باکووری ڕۆژئاوای شاری مووسڵ لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە. ژمارەی دانیشتووانی ٥٠ ھەزار کەسە. لەگەڵ دروستکردنی بەنداوی مووسڵ، شارۆچکەکە بەرەو باشوور گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستای.[١١]
کێڵگە نەوتییەکان
[دەستکاری]ناوچەی زوممار دەوڵەمەندە بە نەوت. دوو کێڵگەی نەوتی تێدایە کە ھەردووکیان لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە بەڕێوەدەبرێن، جۆرێک لە نەوتی خاوی قورس بەرھەم دەھێنن.
- کێڵگەی نەوتی عەین زالە لە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. درێژییەکەی ١٦ کم و پانییەکەی ٤ کم. بەرھەمھێنان لە دوای جەنگی جیھانیی دووەم دواکەوت تا ساڵی ١٩٥١ کاتێک لقی کۆمپانیای نەوتی موسڵی کۆمپانیای نەوتی عێراق دەستی بە بەرھەمھێنان کرد بە ٢٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام دواتر بەرھەمھێنان دابەزی بۆ ٥ ھەزار بەرمیل، وەک ئەوەی ئێستا ھەیە.[١٢]
- کێڵگەی نەوتی بەتمە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی مووسڵەوە دۆزرایەوە کە لقێکی کۆمپانیای نەوتی عێراق ساڵی ١٩٥٣یە. درێژی کێڵگە نەوتییەکان ١٢ کم و پانی ٦ کم. بەرھەمھێنان لەو ساڵەدا بە بەرھەمھێنانی ٥٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەستیپێکرد. بەھۆی گەمارۆی دارایی و بازرگانی ('گەمارۆکان')ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر عێراق دوای داگیرکردنی کوەیت، لە ساڵی ١٩٩٠ەوە بەرھەمھێنانەکە وەستاوە. دوای شەڕی عێراق دەست پێکردنەوەی بەرھەمھێنان زیاتر دواخرا. بەتمە بە کێڵگەیەکی بچووک دادەنرێت بە بەراورد لەگەڵ کێڵگەکانی دیکەی عێراق، کە توانای بەرھەمھێنانی لە ڕۆژێکدا لە پێنج ھەزار بەرمیل زیاتر نییە.[١٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ئاڵای ھەرێمی کوردستان». KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم». KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ https://www.iasj.net/iasj/download/40c3959215ff1eab
- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ دکتۆر عبدوڵڵا غفور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دکتۆر عبدوڵڵا غەفوور. «کوردستان دابەشی کارگێری و ترێتۆری 1927-1997» (بە کوردی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «ماددەی ١٤٠» (PDF) (بە عەرەبی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
- ↑ https://english.alarabiya.net/News/middle-east/2014/08/03/Islamic-States-captures-Iraqi-town-and-nearby-oil-field-
- ↑ https://web.archive.org/web/20171119072628/http://english.alarabiya.net/en/News/middle-east/2014/08/03/Islamic-States-captures-Iraqi-town-and-nearby-oil-field-.html
- ↑ https://gppi.net/2017/08/16/iraq-after-isil-zummar
- ↑ https://www.hugedomains.com/domain_profile.cfm?d=almosul.com
- ↑ https://almutmar.com/?id=201037592
