گوڵەبەڕۆژە
| Helianthus annuus گوڵەبەڕۆژە | |
|---|---|
| Scientific classification | |
| Kingdom: | |
| Division: | |
| Subdivision: | |
| Class: | |
| Order: | |
| Family: | |
| Subfamily: | |
| Tribe: | |
| Genus: | |
| Species: | |
| Binomial name | |
| Helianthus annuus | |
بەهای خۆراکی
[دەستکاری]
بەهای خۆراکی تۆوی گوڵەبەڕۆژە (Sunflower seeds) لەوەدایە کە رێژەیەکی بەرزی ماددە فایتۆستیرۆلەكان (Phytosterols) لەخۆدەگرێت کە دەگاتە (٢٧٠ - ٢٩٠ ) میللیگرام لە هەر (١٠٠)گرامێک دا، فایتۆستیرۆلەکان ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن دادەبەزێنن، هەروەها بەرگری لەش بەرانبەر بە چەند جۆرێکی شێرپەنجە بەهێز دەکات.
گوڵەبەڕۆژە سەرچاوەیەکی باشە بۆ (ڤیتامین E) کە لە لەش دا باشترین ماددەی دژەئۆکسانە کە لە چەوریدا بتوێتەوە، (ڤیتامین E) لە هەموو بەشەکانی لەشدا دەخولێتەوە و دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان Free Radicals کاردەکات، ئەم ماددە سەربەستانە ئەگەر هاوسەنگ نەکرێنەوە بە ماددەیەکی دژەئۆکسان، ئەوا زیان بە پەردەی خانە و خانەکانی مێشك دەگەیەنن و ئەگەری گۆڕانی خانەکان بۆ خانەی شێرپەنجەیی زیاد دەکەن. ئەم ڤیتامینە نیشانەکانی رۆماتیزم و هەناسەتەنگی و سووانی جومگە سووكتر دەکات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆلۆن و ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی شەكرە کەمتر دەکاتەوە، لە ئافرەتانیشدا دوای وەستانی یەکجارەکی خولی مانگانە ئەگەری نیشانەکانی پەیوەست بەم گۆڕانە کەمتر دەکاتەوە.
ئۆكسان وا لە کۆلیستیرۆل دەکات کە بە ناوپۆشی خوێنبەرەكانەوە بنووسێت و كرداری رەقبوونی خوێنبەرەکان ڕووبدات کە دەبێتە هۆی نۆرەی دڵ یان جەڵتەی مێشک، ئەم ڤیتامینە ماددە دژەئۆکسانە بە شێوەیەکی سەرەکی نایەڵێت کە ماددە سەربەستەکان کۆلیستیرۆل بئۆکسێنن. رۆژانە خواردنی پیاڵەیەک تۆوی گوڵەبەرۆژە، پێویستی مرۆڤ بە (ڤیتامین E) بە ڕێژەیەکی باش دابین دەکات. تۆوی گوڵەبەڕۆژە بڕێکی باشی لە كانزای مەگنسیۆم کە گرنگە بۆ تەندروستی دەمار و ماسولکەکان و کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن، هەروەها كانزای سیلینیۆم کە چالاکییەکی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە.
گەلێک کەس بڕی زیاد لە یەک جۆری خۆراک دەخۆن، ئەمەش هەرگیز رێگەیەکی تەندروستییانە نییە. (تۆوی گوڵەبەڕۆژە Sunflower seeds) یەکێکە لەم خۆراکانە. سەرەتا با بزانین تۆوی گوڵەبەڕۆژە چەند كالۆری لەخۆدەگرێت؟
کوپێک گوڵەبەڕۆژە نزیکەی (٨٠٠) کالۆری لەخۆدەگرێت کە دەکاتە (%٤٠)ی پێویستی وزەی ڕۆژانە کە لە دەوری (٢٠٠٠) کالۆری دایە، کەواتە ڕێژە بەرزەکەی وزە یەکێکە لە گرفتەکان کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش. تۆوی گوڵەبەڕۆژە بەهایەکی خۆراکی بەرزی هەیە و ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بەڵام بە خۆراکێکی تەواو یان باڵانس دانانرێت، چونکە هێشتا چەندین ماددەی خۆراکی گرنگ ماون کە لە گوڵەبەڕۆژەدا بەدی ناکرێن وەکو (ڤیتامین C) و (ڤیتامین K) بیتا كارۆتین و ماددە دژەئۆکسانەکانی تر، کەواتە ئەو (١٢٠٠) کالۆرییەی کە ماوە پێویستە لەو خۆراکانە وەربگیرێت کە ئەو ماددە خۆراکییانە لەخۆدەگرن. خواردنی بڕی زۆر لە هەر جۆرێکی خۆراک هەتا ئەگەر بەهایەکی بەرزیشی هەبێت وەکو تۆوی گوڵەبەڕۆژە کاریگەری نێگەتیڤ دەکاتە سەر تەندروستی.
ئەلبوومی وێنە
[دەستکاری]- شەتڵی گوڵەبەڕۆژە ، سێ رۆژ دوای چەکەرەکردن
- بەری گوڵەبەڕۆژە
- کشتوکاڵ کردنی گوڵەبەڕۆژە لە نیپاڵ
- Taxobox articles missing a taxonbar
- گژوگیاکانی دێلاوێر
- گژوگیاکانی پێنسیلڤانیا
- گژوگیاکانی ڤیرجینیا
- گژوگیاکانی واشینگتن دی سی
- گژوگیاکانی ڤیرجینیای ڕۆژاوا
- وەرزێری لە ئەمریکای ناوین
- فندقی و تۆوە خۆراکییەکان
- گژوگیاکانی مەکسیک
- ڕوەکە باخییەکانی ئەمریکای باکوور
- ھێما نەتەوەیییەکانی ئوکراینا
- ڕوەکەکان، وەسفکراوی ١٧٥٣
- تاکسە ناوی کارل لینایۆسی لەسەرە