عەبدولڕەحمان عارف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولڕەحمان عارف
عبد الرحمن عارف لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٩١٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
بەغدا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٤ی ئابی ٢٠٠٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٩١ )
عەممان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبArab Socialist Union، حیزبی بەعسی عێراق لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانعەبدولسەلام عارف لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەسەرۆک کۆماری عێراق (١٩٦٦–١٩٦٨)، سەرۆک وەزیرانی عێراق (١٩٦٧–١٩٦٨) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankژەنەڕاڵ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقھێزە وشکانییەکانی عێراق لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

عەبدولڕەحمان عارف جومەیلی (١٤ی نیسانی ١٩١٦ - ٢٤ی ئابی ٢٠٠٧) سێیەم سەرۆک کۆماری عێراق بووە، لەساڵی ١٩٦٦ بۆ ساڵی ١٩٦٨ سەرۆک کۆماری عێراق بووە و یەکێک بووە لەو ئەفسەرانەی کە بەشداری لە شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨ کردووە.

ساڵی ١٩٣٦ لەزانکۆی سەربازی وەرگیراوە و بەپلەی مولازم دوو دەرچووە و پلە و پایەی بەرزبۆتەوە تاکو لەساڵی ١٩٦٤ پلەی لیوای وەرگرتووە و چەندین پلە و پایەی سەربازی گرنگی وەرگرتووە، لەساڵی ١٩٦٢ خانەنشین کراوە و لەساڵی ١٩٦٣ دووبارە گەڕێنراوەتەوە بۆ خزمەتی سەربازی و سەرۆکایەتی ئەرکانی سووپای عێراقیان پێسپاردووە.

عەبدولڕەحمان عارف شارەزایەکی باشی نەبووە لە سیاسەتی دەوڵەتدا و لەکاتی دەسەڵاتدارێتیدا ھیچ سیاسەتێکی ئەوتۆی لێبەدی نەکرا تەنانەت ئەوە نەبێ‌ لەبوارەکانی بونیادنان و پڕچەککردن ھەندێک کاری کردووە، بەلێبوردەیی ناسراوە و دەرگای دیموکراسیەتی بۆ ئۆپۆزسیۆن واڵا کردووە و ئەنجومەنی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دامەزراندووە کە ھەندێک لە نەیارەکانی خۆشی لەخۆگرتبوو.

دوو ڕووداوی گرنگ لەسەردەمی حکومڕانی عەبدولڕەحمان عارف ڕوویداوە یەکەمیان ڕفاندنی فڕۆکەیەکی جەنگی میگ ٢١ بووە لە ساڵی ١٩٦٦ لەلایەن سیخوڕێکی ئیسرائیلیەوە، ڕووداوی دووەم لە ساڵی ١٩٦٧ بوو کاتێک ھێزەکانی ئیسرائیل ھێرشیان کردۆتە سەر کەرتە سەربازیەکانی ھەندێک لە وڵاتە عەرەبییەکان.

لەدوای شۆڕشی ١٧ی تەمموزی ساڵی ١٩٦٨ بە سەرکردایەتی حزبی بەعس و بە بەشداری ژمارەیەک لەئەفسەران و سیاسەتمەداران و لەدوای گەمارۆدانی عەبدولڕەحمان عارف لەکۆشکی سەرۆکایەتی، ناچاریان کرد واز لەدەسەڵات بھێنێت بەرامبەر بەوەی واز لەخۆی و کوڕەکەی بھێنن کە ئەفسەر بووە لە سووپا، پاشان دورخراوەتەوە بۆ ئیستەنبوڵ و لەسەرەتای ھەشتاکان دوای ئەوەی سەددام حوسێن ڕێگەی پێداوە گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا.

لە ٢٤ی ئابی ٢٠٠٧ لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی.
Political offices
لە پێش:
عەبدولڕەحمان بەزاز
سەرۆک کۆماری عێراق
١٦ی نیسانی ١٩٦٦ - ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨
لە دوا:
ئەحمەد حەسەن بەکر
لە پێش:
ناجی تالیب
سەرۆک وەزیرانی عێراق
١٠ی ئایاری ١٩٦٧ - ١٠ی تەممووزی ١٩٦٨
لە دوا:
تاھیر یەحیا