مووسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕزگارکردنی مووسا لە ڕووباری نیل، لەلایەن نیکۆلاس پۆسین لە ١٦٣٨.

مووسا (بە عیبری: מֹשֶׁה) لە ئایینەکانی جوولەکە، مەسیحییەت و ئیسلامدا پێغەمبەرێکی خودایە. مووسا لە فاقوس لە پارێزگای شەرقییەی میسر کە ناو دەبرا بە خاکی جاسان لە سەردەمی فیرعەونەکاندا لەدایکبووە، ناوی مووسا واتە: «لە ئاودا دەرھێنراو» چونکە لە ئاودا دۆزییانەوە و دەریانھێنا. جوولەکە بە مووسای مامۆستا ناوی دەبەن و لە لایان گرنگترین پێغەمبەرە.[١] مووسا لە قورئاندا ١٣٦ جار (زیاتر لە ھەموو پێغەمبەرانی تر) ناوی ھاتووە و یەکێکە لە پێغەمبەرە شکۆمەندەکان و نازناوی «کلیم اللە»یە و پەرتووکەکەی ناوی تەوراتە. و لە فەلەستین کۆچی دوای کرد لە تەمەنی ١٢٠ ساڵیدا.

ژیان[دەستکاری]

بنەچە[دەستکاری]

لە نووسراوەی سەردەمی کۆندا ھاتووە، مووسا کوڕی عەمران کوڕی قەھات کوڕی لاوی کوڕی یەعقووب کوڕی ئیسحاق کوڕی ئیبراھیم کوڕی تارخ کوڕی ناحور کوڕی سروج کوڕی ڕەعو کوڕی فالج کوڕی عابر کوڕی شالح کوڕی ئەرفکشاد کوڕی سام کوڕی نووحە، دایکی ناوی یوکابد بوو، برایەکی ھەبوو بەناوی ھاروون کە ئەمیش یەک خوشکی ھەبوو بە ناوی مریەم.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

مووسا لە پێغەمبەرانی نەوەی ئیسرائیل بووە کە یووسف پێشی خستن لە ئیسرائیلەوە و لە زەوی (جاسانە) نیشتەجێ ی کردن (شاری الشرقیە) ی ئەمڕۆ لە میسر لەبەر پێویستیان بە شوێنێکی زۆر بۆ مەڕو ماڵاتیان. بەپێی پەڕتووکی پەیمانی کۆن و قورئان مووسا لەو ساڵەدا لەدایک بووە کە منداڵی ھۆزی ئیسرائیلییەکان دەکوژران لەکاتێکدا کە فیرعەونی میسر ڕەمسیسی دووەم کە ساڵێک فەرمانی کوشتنیانی دەرکرد و ساڵێک وازی لێھێنان ئەمەش لەترسی زۆربوونی ژمارەیان بوو ھەتا نەبنە یارمەتیدەرێک بۆ دوژمنەکانی، ھەندێکیش دەڵێن (ئەو ساڵە فیرعەون خەوێکی دیوە و بەپێی ئەوەی کە خەوەکەیان بۆ لێک داوەتەوە پێیان وتووە کە ئەم ساڵ منداڵێک لە دایک دەبێت کە تۆ لەناو دەبات بۆیە فەرمانی بەلەناو بردنی ھەموو منداڵێک کرد کە لەو ساڵەدا لەدایک دەبوون کە مووسا تێیدا لەدایک بووە). دایکی مووسا منداڵەکەی دەخاتە سندووقێکەوە و دەیخاتە ڕووباری نیل و لەم کاتەدا فیرعەون دۆزییەوە و خێزانەکەی خۆشی ویست و ئینجا مووسا لە کۆشکی فیرعەوندا ژیانی بەسەر برد.

لەڕوانگەی ئایینەکانەوە[دەستکاری]

یەھوودییەت[دەستکاری]

مەسیحییەت[دەستکاری]

ئیسلام[دەستکاری]

ژیانی پێغەمبەرایەتی[دەستکاری]

مووسا لەدوای کوشتنی یەکێک لەشوێنکەوتوانی فیرعەون و سەرخستنی ئیسرائیلییەک ڕای کرد بۆ مەدیەن و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ لەوێ مایەوە و خێزانی ھێنا. خێزانەکەی سەفورا کچی شوعەیب بوو. لەدوای ئەمە کۆچی کرد بۆ کێوی (طور سیناء) و دوو پەرجۆی داردەستەکەی و دەستی، بە یارمەتیی ھاروون برای، گەڕایە بۆ لای فیرعەون. مووسا بە بەڵگە و موعجیزەکانی، فیرعەون و گەلەکەیی سەرسام و دەستەوەستان کرد. بەڵام فیرعەون لەسەر بێ باوەڕی خۆی بەردەوام بوو. قورئان: فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (زوخروف:٥٤) (کوردی: گەلەکەی کەوتنە ترسەوە لە فیرعەون وگوێڕایەڵیان کرد بەڕاستی ئەوانە گەلێکی لەسنوور دەرچوون.) [زوخروف: ٥٤]

مووسا لەگەڵ بەنی ئیسرائیل بە نھێنی لە میسر چووەدەرەوە بۆ فەڵەستین و فیرعەون و ھامان و دەست و پێوەندەکانیان شوێنیان کەوتن و پێیان گەیشتن لە کەناری دەریای سوور لەسەر کەنداوی سوێس، لەلای ڕۆژھەڵاتەوە ئینجا مووسا بە دارەکەی دەستی و بەفەرمانی خوا، دای بە ناو دەریاکەدا و دەریاکە پارچە بوو، فیرعەون و شوێنکەوتوەکانی نوقمی ئاوەکەبوون و خنکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Deuteronomy 34:10

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]