ھێزەکانی دەشتی نەینەوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێزەکانی دەشتی نەینەوا
ܚܝ̈ܠܘܬܐ ܕܕܫܬܐ ܕܢܝܢܘܐ
بەشدار لە جەنگی ناوخۆیی عێراق و شەڕی مووسڵ
ساڵانی چالاکییکانوونی دووەمی ٢٠١٥ – ٢٠١٧ (ھەڵوەشاوەتەوە)
ئایدۆلۆژیادواڕۆنۆیە
ناسیۆنالیزمی ئاشووری
سەرکردەکانسەفا خەمرۆ[١]
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
دەشتی نەینەوا, باکووری عێراق
بەشێکە لەپارتی دیموکراتی بێت-نەھرەین
یەکێتی نیشتیمانی بەیت-نەھرەین
ھاوپەیمانانئەنجومەنی سەربازی سوریانی (MFS)
ھێزەکانی پاراستنی ژنانی بەیت نەھرەین
ھێزەکانی پاسەوانانی دەشتی نەینەوا
پێشمەرگە
دوژمناندەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕی مووسڵ (٢٠١٦–١٧)

ھێزەکانی دەشتی نەینەوا (بە سوریانی: ܚܝ̈ܠܘܐ ܕܕܫܬܐ ܕܢܝܢܘܐ، خوێندنەوەی: حایلاوتۆ دعدەشتو ضنینەوا) یان NPF،[٢] ڕێکخراوێکی سەربازی بوو کە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لەلایەن گەلی ڕەسەنی مەسیحی ئاشوری لە عێراق پێکھێنرا، بە ھاوکاری لەگەڵ پێشمەرگە،[٣] بۆ بەرگریکردن لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی. دەشتی نەینەوا ناوچەیەک لە دڵی زێدی ئاشوورییەکانە. میلیشیاکە سەر بە پارتی دیموکراتی بێت-نەھرەین و یەکێتی نیشتمانی بەیت نەھرەین (HBA)ە، ئەم دووەمیان بەشێکە لە بزووتنەوەی دواڕۆنۆیە عەلمانی.[٤] لە شەڕی موسڵ (٢٠١٦-٢٠١٧) بەشداری کردووە.[٥]

مێژوو[دەستکاری]

ھێزەکانی دەشتی نەینەوا(NPF) لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن پارتی دیموکراتی بێت نەھرەین(BNDP) دامەزراوە، پارتێکی سیاسی ئاشووری بچووک کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵپشتی دەکرێت.[٦] ھێزەکانی دەشتی نەینەوا لەناو وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا تۆمارکراون. لە سەردەمێکدا ئەو گرووپە ئیدیعای کردبوو کە زیاتر لە ٦٠٠ سەربازیان ھەیە. بەڵام ھەندێک لە چاودێران ئیدعایان کردووە کە لە ھیچ کاتێکدا لە ٥٠ سەرباز زیاتر چالاک نەبوون. کاتێک دەشتی نەینەوا ئازاد کران، NPF یەکەیەکی بچووکی دەستەبەر کرد، زۆربەیان ئامادەیی ڕەمزیان ھەبوو لە باتنایا تا کشانەوەی ھێزەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە دوای ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧).[٧]

ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی NPF ھاوشێوەی ئامانجەکانی ھێزەکانی پاسەوانانی دەشتی نەینەوا بوون؛ جیاوازی سەرەکی ئەوەیە کە NPF و BNDP داکۆکییان لە پارێزگایەکی دەشتی نەینەوا دەکرد کە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە بەڕێوەدەبرێت. رۆمیۆ ھەکاری سەرکردەی BNDP لایەنگرێکی بەدەنگ بۆ سەربەخۆیی کورد بوو.[٨] بەڵام دوای گشتپرسییە شکستخواردووەکە NPF بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانی لێسەندرایەوە. دوایین نوێکردنەوەی فەرمی لە ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیاکانیدا بەرواری ٢ی ئەیلولی ٢٠١٧یە. دوای ماوەیەکی کەم ئەو ھێزە ھەڵوەشایەوە.[٩]

شەڕی مووسڵ(٢٠١٦-٢٠١٧)[دەستکاری]

لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا، (NPF) نیازی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھێرشی پلان بۆ داڕێژراو بۆ دەشتی نەینەوا شانبەشانی سوپای عێراق و پێشمەرگە و پۆلیسی فیدراڵی عێراق راگەیاند.[١٠]

ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئاشوری کلدان لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی کۆبوونەوەی پێشوویان کە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە بە میوانداری قەشە مار یۆخانا پتروس موشێ بە ئامادەبوونی نوێنەری پاتریاک مار جۆرجیس سێیەم ساڵوا لە بارەگای ئەپستۆریای کاسۆلیکی سوریانی. لە دیدارەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی یەکخستنی ھەوڵەکانی ھەماھەنگی سەربازی و ئەمنی لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا کرد بە مەبەستی ئەوەی خەڵکی ئەم ھەرێم بتوانن مەلەفی ئەمنی بەڕێوەببەن. رێککەوتن کرا کە پێکھاتەکانی ھێزی سەربازیی گەلەکەمان ھێزی بنەڕەتین بۆ پاراستنی شارۆچکە و گوندەکانی دەشتی نەینەوا. بەدوای یەکڕیزی بۆ ھەوڵە سەربازییە ھاوبەشەکان و ھەماھەنگی سەرکردە ئەمنییەکان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ھاوبەش لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەم مەبەستە.[١١]

(NPF) لە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم لەپاڵ دویخ نەوشە و ھێزەکانی پێشمەرگە گوندی باتنایای ئاشووری رزگارکرد. دوای ئەوەی داعش سەرجەم ھێما ئاینییە مەسیحییەکانی لە گوندەکە لابرد، ھێزەکانی NPF خاچەکەیان خستە سەر دێری مار ئۆراھای کڵێسای کاسۆلیکی کلدانی لە شارەدێی باتنایا.[١٢]

لە راپۆرتێکی ساڵی ٢٠٢٠ی دامەزراوەی سیاسەتی ئاشووریدا ھاتووە، دوای ئەنجامدانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧) کە سەرنەکەوتووە، لە ساڵی ٢٠١٧دا پارتی NPF ھەڵوەشاوەتەوە.[١٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Assyrian Forces Secure Abandoned Front Line Town Against ISIS In North Iraq". Assyrian International News Agency. 28 January 2016. Retrieved 15 November 2018.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20160630191403/https://warisboring.com/inside-the-christian-militias-defending-the-nineveh-plains-fe4a10babeed#.e83w8o5am
  3. ^ https://web.archive.org/web/20180816051210/http://www.syriacsnews.com/establishment-nineveh-plain-forces-npf/
  4. ^ https://web.archive.org/web/20170827085453/http://www.syriacsnews.com/npf-chaldean-%C2%ADsyriac-assyrian-people-iraq-liberate-christian-homeland-isis/
  5. ^ https://web.archive.org/web/20161019075915/http://www.syriacsnews.com/npf-declaring-participation-mosul-offensive/
  6. ^ https://www.voanews.com/a/christian-iraqi-forces-join-fight-against-is/3181940.html
  7. ^ https://www.assyrianpolicy.org/contested-control
  8. ^ https://www.kurdistan24.net/public/en/story/10532-Christians-lobby-for-Kurdish-Independence
  9. ^ https://www.assyrianpolicy.org/contested-control
  10. ^ https://web.archive.org/web/20161019075915/http://www.syriacsnews.com/npf-declaring-participation-mosul-offensive/
  11. ^ http://www.aina.org/news/20161101133731.htm
  12. ^ https://www.bet-nahrain.org/index.php?option=com_content&view=article&id=4890:2016-10-25-16-55-17&catid=24:2010-10-11-17-17-04&Itemid=45 ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ https://50f3ad00-5b28-4016-898f-6130d301c97a.filesusr.com/ugd/6ae567_98f8f8912baa40949a18a3a0b717eaea.pdf