ھێزەکانی پاسەوانانی دەشتی نەینەوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێزەکانی پاسەوانانی دەشتی نەینەوا لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن سرکیس ئاغاجان دامەزراون. رەزامەندی فەرمی ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و خۆجێیەتی نەینەوا لە سەر دامەزراندنیان وەرگیراوە.

ژمارەیان پێنج ھەزار چەکدارە. لەلایەن پسپۆڕانی دەرەوە و ناوەوەی وڵات مەشق و ڕاھێنانیان پێکراوە. لە شار و شارۆچکەکانی دەشتی نەینەوا جێگیر کراون کە بریتین لە بەغدێدا قەرەقۆش، کرملێس، بەڕتڵە، باشیک و بەحزانێ، مێرکێ، ئەلفاف، مەغارە، بەرەکات، مێرگێ، ئەلقۆش، شەرەفییە، تللسقۆف، باقوفە، بەتنایا، مارئۆراھا، تلکێف. وە ئەرکی پاراستنی ئەم ناوچانەیان لە ئەستۆ دایە.

گالێری[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]