ناحیەی باتیفا
ڕواڵەت
ناحیەی باتێل | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | زاخۆ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی باتیفا (بە عەرەبی: ناحیة باطوفا، بە ئینگلیزی: Batifa subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای زاخۆ لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی باتیفایە.[١][٢][٣][٤][٥]
ڕووبەرەکەی ٢٠٨ کم چوارگۆشەیە، نزیکەی ٧٣ گوند لەخۆ دەگرێت. پڕانییان لە کاتی ئەنفال لەناو چوون و چۆڵ بوون. نزیکەی ١٥ شوێنی گرنگی ھەیە کە لە وێبگەی شوێنەواری پارێزگای دھۆکدا دیاری کراون، لەوانە: قەڵای شابانی، قەڵای کەشان، قەڵای بێجان، و پردی نزوور کە لەلایەن شانشینە کۆنەکانی بادینان دروست کراون، و شوێنەواری دێرینی بێگوڤا.[٦][٧]
ناو
[دەستکاری]وشەی باتیفا وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی (با + تیفا) درووست بووە:
بەسەریەکەوە دەبێتە باوباران، ئەویش لە بەرئەوەیە شوێنی جوگرافیای باتیفا سەختە و پڕ بارانە.
- بۆچوونێک ھەیە گوایە وشەی تیفان یان توفا لە وشەی زمانی عەرەبی (طوفان)ەوە ھاتووە کە ھەر بە واتای باوبۆران دێت.[٨]
جوگرافیا
[دەستکاری]مێژوو
[دەستکاری]- ناوەندی ئەم ناحیەیە شارۆچکەی باتیفایە، ناحیەی باتیفا و ناحیەی دەرکار تاوەکو ساڵی ١٩٢٤ یەک ناحیە بوون، لە دوای ئەو بەروارە بوونە دوو ناحیە. ناحیەی باتیفا سەرەتا ناوی (ناحیەی گولی) بوو، لە سەرەتادا ناوەندەکەی گوندی دێمکا بوو پاشان گوندی بەھنونە، دواتر گواسترایەوە گوندی باتیفا.[٩]
- لە ١٠-٠٢-٢٠٢١ بەبریاری کومبونی پارێزگای دھوک , گورینی باتیفا لە ناحیە بوو قەزا.[١٠]
- ئەم ناحیەیە ٧٣ گوند لەخۆدەگرێت، کە سەرجەمیان لە کاتی ھێرشەکانی ئەنفالدا زیانیان بەرکەوتووە و ئەمڕۆش تا ڕادەیەک دانیشتووانیان دووبارە گەڕاونەتەوە. لەم ناحیەیەدا نزیکەی (١٥) شوێنەواری مێژوویی ھەیە، لەوانە (قەڵای شەبانی، قەڵای کاشانی، قەڵای بیجۆڤانی و پردی نازدوری، کە لەسەردەمی میرنشینی بادینان لەسەر ڕووباری خابور دروستکراوە.
- ڕۆژی ٢٤ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٦، دوای تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دھۆک لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیاوە، نزیکەی ٢٠ گوللە ھاوەن ناوچەکانی نزیک گوندی "نازدۆر" لە قەزای باتیفا کەوتە خوارەوە، کە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە بەڵام ترس و ترس و دڵەڕاوکێی لەنێوان دانیشتوانی ئەم گوندە دروستبوو.
ژمارەی دانیشتووان
[دەستکاری]٢٨٬٠٠٠ کەس
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «زاخو». پارێزگەھا دھوک (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!». Kurdipedia.org. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ڤەژین. «فەرھەنگی ڤەژین» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ پارێزگای دھۆک. «قەزای زاخۆ» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ وەقایعی کوردستان. «قەزای باتیفا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
پۆلەکان:
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای دھۆک
- زاخۆ
- ناحیەکانی باشووری کوردستان
- ناحیەکانی ھەرێمی کوردستان
- نیشتەجێبوونی کوردەکان لە عێراق