عادل موراد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عادل موراد (ماوەی ژیان: ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٩ - ١٨ی ئایاری ٢٠١٨) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بوو.

عادل موراد نوێنەری تایبەتی جەلال تاڵەبانی بوو لەدیمەشق. لەکاتی حکومەتی کاتیی عێراق، نوێنەری یەکێتی بوو لەبەغداد. ماوەی چوار ساڵ باڵیۆزی عێراق بوو لەڕۆمانیا.

عادل موراد ماوەی چەند ساڵێک لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی بوو، دواتر بووە بە سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، ڕۆژی ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ لەئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • "گەشتێک بەناو ژیانی عادل موراد". پیوکەی میدیا. Archived from the original on 23ی Mayی 2018. Retrieved 23ی Mayی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٣ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.