حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
![]() | لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان و ڕێنووس و شێواز بێت.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
حیزبی دێموکراتی کوردستان | |
![]() | |
سەرکردە | خالید عەزیزیسکرتێر |
دامەزران | ' ٢٥ ی گەلاوێژی١٣٢٤(دﯾﺴﺎﻣﺒﺮی ٢٠٠٦ دوو ﻟﻪت ﺑﻮوﻧﯽ ﺣﯿﺰﺑﯽ دێموﮐﺮاﺗﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎﻧﯽ ئێران. ﺑﻪﯾﺎﻧﻨﺎﻣﻪی راﮔﻪﯾﺎﻧﺪﻧﯽ حیزبی دێمۆکراتی کوردستان – ئێران) |
لقی لاوان | یەکیەتیی لاوانی دێمۆکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان |
لقی ژنان | {{{لقی ژنان}}} |
ئامانج | ' وەدیھێناﻧﯽ ﻣﺎﻓﯽ دﯾﺎرﯾﮑﺮدﻧﯽ ﭼﺎرەﻧﻮوﺳﯽ ﻧﻪﺗﻪوەی ﮐﻮرد ﻟﻪ رۆژەﻪڵاﺗﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎﻧﻪ |
ناوچەی چالاکییەکان | ' ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ئایدۆلۆجیا | ' نەتەوەخوازی کورد |
کردەوە سەرەکییەکان | ' ﻟﻪپێناوی وەدیھێناﻧﯽ ﮐﯚﻣﻪڵگەﯾﻪﮐﯽ ﺋﺎزادو دێموﮐﺮاﺗﯿﮏ، ﭘﻠﻮراﻟﯿﺴﺖو دادﭘﻪروەراﻧﻪدا تێ دەکۆشێ |
پەیوەندی نێودەوڵەتی | یەکەم حیزبی ئێرانی و رۆژھەڵاتی کوردستانە کە ئەندامەتی تەواوی لە ئینتێرناسیۆناڵی سۆسیالیست دا ھەیە |
دروشم | ' داﻣﻪزراﻧﺪﻧﯽ ﮐﯚﻣﺎری ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﻟﻪ ﭼﻮارچێوەی ئێرانێکی دێموﮐﺮاﺗﯿﮑﯽ ﻓﯿﺪڕاڵدا |
ماڵپەڕ | kurdistanukurd.org کوردستانو کورد |
حیزبی دێموکراتی کوردستان[دەستکاری]
- ناوی حیزب، "حیزبی دێموکراتی کوردستان"ە
- حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)، حیزبێکی رزگاریخوازی نەتەوەیی و دێموکراتە، کە وڵاتپارێزان و ئازادیخوازانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ریزەکانی خۆی دا کۆ دەکاتەوە.
- حدک حیزبێکی سێکولارەو بروای بە جیایی دین لە دەسەڵاتی سیاسی ھەیە.
- حدک لە پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ حیزب و رێکخراوەکان دا پەیرەوی لە پلورالیزمی سیاسی دەکا.
ﺋﺎﻣﺎنج و پرە نسبەبنەڕەتییەﮐﺎن[دەستکاری]
- ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﯽ حیزبی دێموکراتی کوردستان وەدیھێناﻧﯽ ﻣﺎﻓﯽ دﯾﺎرﯾﮑﺮدﻧﯽ
ﭼﺎرەﻧﻮوﺳﯽ ﻧﻪﺗﻪوەی ﮐﻮرد ﻟﻪ رۆژەﻪڵاﺗﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎﻧﻪ.
- دروﺷﻤﯽ ﺳﺘﺮاﺗﯿﮋﯾﮑﯽ حیزبی دێموکراتی کوردستان داﻣﻪزراﻧﺪﻧﯽ
ﮐﯚﻣﺎری ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﻟﻪ ﭼﻮارچێوەی ئێرانێکی دێموﮐﺮاﺗﯿﮑﯽ ﻓﯿﺪڕاڵداﯾﻪ.
- حیزبی دێموکراتی کوردستان ﯾﻪﮐﯿﻪﺗﯿﯽ داﺧﻮازاﻧﻪو دادﭘﻪروەراﻧﻪی
نێوان ﻧﻪﺗﻪوەﮐﺎﻧﯽ ئێران ﺑﻪ ﺑﻪردی ﺑﻨﺎﻏﻪی داﻣﻪزراﻧﺪﻧﯽ ئێرانێکی دێموکراﺗﯿﮑﯽ ﻓﯿﺪڕال دەزانێ.
- حیزبی دێموکراتی کوردستان ﻟﻪپێناوی وەدیھێناﻧﯽ ﮐﯚﻣﻪڵگەﯾﻪﮐﯽ ﺋﺎزادو
دێموﮐﺮاﺗﯿﮏ، ﭘﻠﻮراﻟﯿﺴﺖو دادﭘﻪروەراﻧﻪدا تێ دەکۆشێ.
- حیزبی دێموکراتی کوردستان ﺑﺎوەڕی ﺑﻪ ﺋﯿﺪەﺋﺎﻟﻪﮐﺎﻧﯽ ﺋﺎﺷﺘﯽو ﻣﺎﻓﯽ
ﻣﺮۆڤو دۆﺳﺘﺎﯾﻪﺗﯿﯽ نێوان ﮔﻪﻻن ھەﯾﻪ.
رێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان[دەستکاری]
قازی محەممەد لە لایەن رژیمی پاشایەتی رەزاخان لە سێدارە درا ← ئەحمەد تۆفیق لەلایەن رژیمی بەعسی عێراق بە شێوەیەکی گوماناوی شەھید کرا ← عەبدولڕەحمان قاسملوو لە لایەن دیپلۆماتەکانی رژیمی ئێران لە ئۆتریش تیرۆر کرا ← سادق شەرەفکەندی لە لایەن رژیمی ئێران لە ئاڵمان تیرۆر کرا. خالید عەزیزی، سکرتێری ئێستای حیزبی دێموکراتی کوردستانە
دامەزران[دەستکاری]
- ١٦ی ئووتی ١٩٤٥ رۆژی دامە زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانە لە شاری مەھاباد لە سە ر بناخە ی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ – ک)
ژ. ک. ﭘﺎش ٣ ﺳﺎڵ، ﺑﻪھۆی ﺑﻪرینبووﻧﻪوەی ﻣﻪودای ﭼﺎﻻﮐﯽو ﻟﻪ ﺳﻪروﺑﻪﻧﺪی پێکھاتنی زەﻣﯿﻨﻪ ﺑﯚ پێکھێنانی دەسەڵاتێکی ﮐﻮردی ﻟﻪ رۆژەﻪڵاتی ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﮐﻪ ەﻪﻣﻮو ﭼﯿﻦو ﺗﻮێژەەﮐﺎﻧﯽ ﺋﻪو ﺳﻪردەﻣﻪی ﮐﯚﻣﻪڵگﻪی ﮐﻮردەواری ﻟﻪ ڕﯾﺰەﮐﺎﻧﯽ ﺧﯚی دا ﺟێ بکاتەوە، جێگای ﺧﯚی دا ﺑﻪ ﺣﯿﺰﺑﯽ دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎن. ﺑﻪم پێیە، حدک ﻟﻪ ٢٥ی گەلاوێژی ﺳﺎڵی ١٣٢٤ی ەﻪﺗﺎوی ﺑﻪراﻣﺒﻪر ﺑﻪ ١٦ی ﺋﻮوﺗﯽ١٩٤٥ی زاﯾﯿﻨﯽ دا ﺑﻪ رێبەراﯾﻪﺗﯿﯽ پێشەوا قازی ﻣﺤﻪﻣﻤﻪد، داﻣﻪزرا. داﻣﻪزراﻧﯽ ﺣﯿﺰﺑﯽ دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﻟﻪ ﺳﻪر ﺑﻨﺎﺧﻪی ﮐﯚﻣﻪڵەی "ژ. ک".
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد یا کۆمەڵەی ژ. ک ئەو رێکخراوە بوو کە پاش سێ ﺳﺎڵ، ﺑﻪھۆی ﺑﻪرینبووﻧﻪوەی ﻣﻪودای ﭼﺎﻻﮐﯽو ﻟﻪ ﺳﻪروﺑﻪﻧﺪی پێکھاتنی زەﻣﯿﻨﻪ ﺑﯚ پێکھێنانی دەسەڵاتێکی ﮐﻮردی ﻟﻪ رۆژەﻪڵاتی ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﮐﻪ ەﻪﻣﻮو ﭼﯿﻦو ﺗﻮێژەەﮐﺎﻧﯽ ﺋﻪو ﺳﻪردەﻣﻪی ﮐﯚﻣﻪڵگﻪی ﮐﻮردەواری ﻟﻪ ڕﯾﺰەﮐﺎﻧﯽ ﺧﯚی دا ﺟێ بکاتەوە، جێگای ﺧﯚی دا ﺑﻪ حیزبی دێموکراتی کوردستان. ﺑﻪم پێیە، حدک ﻟﻪ ٢٥ی گەلاوێژی ﺳﺎڵی ١٣٢٤ی ەﻪﺗﺎوی ﺑﻪراﻣﺒﻪر ﺑﻪ ١٦ی ﺋﻮوﺗﯽ١٩٤٥ی زاﯾﯿﻨﯽ دا ﺑﻪ رێبەراﯾﻪﺗﯿﯽ پێشەوا قازی ﻣﺤﻪﻣﻤﻪد، داﻣﻪزرا. داﻣﻪزراﻧﯽ حیزبی دێموکراتی کوردستان ﻟﻪ ﺳﻪر ﺑﻨﺎﺧﻪی " کۆمەڵەی ژ. ک ". ﺑﻪ ﻧﻮﺧﺘﻪ ﮔﯚڕانێکی ﮔﺮﯾﻨﮓ ﻟﻪ مێژووی ﮔﻪﻟﯽ کورد داو ﺑﻪ ﺳﻪرەﺗﺎی ﻗﯚﻧﺎخێکی ﻧﻮێ ﻟﻪ ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ ﻧﻪﺗﻪوەی کورد دەژمێردرێ. ﺑﻪرێبەرایەتی ﺋﻪم ﺣﯿﺰﺑﻪ ﺑﻮو کە ﮔﻪﻟﯽ کورد ﺑﯚ ﯾﻪکەم ﺟﺎر ﻟﻪ مێژووی ﺧﯚی دا ﺗﻮاﻧﯽ کۆماری کوردستان ﻟﻪ بەشێکی کوردستان دا پێک بھێنێ. کۆماری کوردستان ﺑﯚ ﯾﻪﮐﻪم ﺟﺎر ﺳﺘﺎﺗﻮوی دەﺳﻪڵاتی ﮐﻮردﯾﯽ ﺑﻪ ﺷﯿﻮەﯾﻪﮐﯽ ﻣﻮدێرنو ﺑﻪ نێوەرۆکێکی دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮑﻪوە، ﻧﯿﺸﺎن دا. ەﻪرﭼﻪﻧﺪ کۆماری کوردستان ﭘﺎش ١١ ﻣﺎﻧﮓ دەﺳﻪڵاﺗﺪارﯾﯽ دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮏ، ﺑﻪھۆی ھێرشی دەﺳﻪڵاﺗﯽ ﭘﺎﺷﺎﯾﻪﺗﯿﯽ ﺋﻪو ﺳﻪردەﻣﻪی ئێراﻧﻪوە ﺟﻮاﻧﻪﻣﻪرگ ﮐﺮا، ﺑﻪڵام ﺋﻪزﻣﻮوﻧﯽ دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮑﯽ دەﺳﻪڵاﺗﺪاری ﻟﻪ کۆماری کوردستان دا، ﺑﻪ ﻻﭘﻪڕەﯾﻪﮐﯽ زێرینی مێژووی ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﮔﻪﻟﯽ ﮐﻮرد ﻟﻪ پێناوی وەدیھێنانی ﻣﺎﻓﻪ ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯽو دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮑﻪﮐﺎﻧﯽ دا دێتە ﺋﻪژﻣﺎر. حیزبی دێموکراتی کوردستان ﻟﻪ ﻣﺎوەی زﯾﺎﺗﺮ ﻟﻪ ٦٧ ﺳﺎڵ ﺗﻪﻣﻪﻧﯽ ﺧﯚیدا زۆر ﺳﻪرکەوﺗﻨﯽ ﮔﻪورەی ﺑﻪ دەﺳﺖ ھێناونو ﺗﻮوﺷﯽ ﻧﻮﺷﻮﺳﺘﯽو تێکشکانیش ﺑﻮوە.پێشەوا قازی ﻣﺤﻪﻣﻤﻪد و بەشێکی دﯾﮑﻪ ﻟﻪ رێبەراﻧﯽ حدک و ﮐﯚﻣﺎر ﻟﻪ پێناوی ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ رزﮔﺎرﯾﺨﻮازاﻧﻪﯾﺎن دا ﺑﻪ ﻓﻪرﻣﺎﻧﯽ رێژﯾﻤﯽ ﭘﺎﺷﺎﯾﻪﺗﯿﯽ ئێران ﻟﻪ سێدارە دران. ﺋﻪم ﺣﯿﺰﺑﻪ ەﻪر ﻟﻪو کاﺗﻪدا رووﺧﺎﻧﯽ کۆماری کوردستان و تێکشکانی راﭘﻪڕﯾﻨﯽ ﭼﻪکداراﻧﻪی ٤٧ ١٣٤٦ی ﺑﻪﺧﯚوە دﯾﻮەو ﭼﻪﻧﺪ ﺟﺎر ﻟﻪ ﻣﻠﻤﻼﻧﻪی ەﻪڵبژاردن دا ﺧﯚی ﺗﺎﻗﯽ کردۆﺗﻪوەو ەﻪﻣﻮو ﺟﺎرێ ﺳﻪرکەوﺗﻨﯽ ﺑﻪدەﺳﺖ ھێناوە ﭼﻪﻧﺪ ﺟﺎر ﻟﻪ دەوراﻧﯽ رێژﯾﻤﯽ ﭘﺎﺷﺎﯾﻪﺗﯽو رێژﯾﻤﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽدا کەوﺗﯚﺗﻪ ﺑﻪر ﭘﻪﻻﻣﺎری ﭘﯚﻟﯿﺲو ھێزە ﺳﻪرﮐﻮﺗﮑﻪرەﮐﺎنو ﺑﻪ دەﯾﺎنو ﺳﻪدان تێکۆﺷﻪری کەوﺗﻮوﻧﻪﺗﻪ زﯾﻨﺪاﻧﻪوە کە زۆرﺑﻪﯾﺎن ﺣﻮکمی ﻗﻮرسو ﺗﻪﻧﺎﻧﻪت ئێعداﻣﯿﺎن ﺑﻪﺳﻪردا ﺳﻪﭘﺎوە. حیزبی دێموکراتی کوردستان زﯾﺎﺗﺮ ﻟﻪ پێنج ەﻪزار پێشمەرگە، کادرو ﺋﻪﻧﺪاﻣﯽ ﺷﻪەﯿﺪ ﺑﻮون کە ﻧﯿﺰﯾﻚ ٢٥ کەﺳﯿﺎن ﻟﻪ کادری رێبەری ﺑﻮونو ﻟﻪ ﺳﻪرووی ھەﻣﻮوﺷﯿﺎﻧﻪوە ﻧﺎوی سێ رێبەری ﭘﺎﯾﻪﺑﻪرز: پێشەوا قازی ﻣﺤﻪﻣﻤﻪد و عەبدولڕەحمان قاسملوو و دوکتور ﺷﻪرەﻓﻜﻪﻧﺪی دەدرەوشێنەوە.
- لە ماوەی مێژووی ئەم حیزبە دا رووداوگەلێکی گرینگ روویان داوە وەک: بەستنی پانزدە گۆنگرە و پێکھێنانی چەند کۆنفرانس لە ھەلومەرجی سەخت دا و دیاری کردنی چەند کومیتەیەک لە شەرایەتی جوراوجۆر بۆ ساخکردنەوەی سەربەخۆیی سیاسی و رێبازی حیزبی دێموکرات دەدیترێ. چەند جار ئینشعاب و دابران و لەتبوونی بە خۆیەوە دیوە. سەرەرای ئەوانە دەربازبوون لە زۆربەی قەیرانەکان و تێکەڵبوونەوەی و وەسەریەک کەوتنەوەی بنەماڵەی ئەم حیزبە لایەنێکی تری جێگای ئاماژەیە کە لە ئاکامی مێژووی ھابەشی تێکۆشەرانی دا رێبازێکی بۆ دیاری کردوون کە لە یەک جیا ناکریەنەوە. دەرکەوتنی ئەم راستییە رێگایەکی تری بۆ درێژەدەرانی رێبازی دێموکراتەکان نیشان دەدات کە ھەوڵدان بۆ چارەسەری یەکجاری قەیرانی تەشکیلاتی نێو ریزەکانیانە. پێوست بە وەبیر ھێنانەوەیە کە لە ٢٨ی ﺑﻪﻓﺮاﻧﺒﺎری ١٣٦٦ی (١٨ ژاﻧﻮﯾﻪی ١٩٨٨) دا لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان (رێبەرایەتی شۆرشگێر)، دوای کۆنگرەی ھەشت جیا بوونەوە کە ﭘﺎش ٩ﺳﺎڵ ﺟﯿﺎﯾﯽ و لێک داﺑﺮان ﻟﻪ رﯾﺰەﮐﺎﻧﯽ ﺣﯿﺰﺑﯽ دێموﮐﺮات ﺳﻪرﺋﻪﻧﺠﺎم بە دﯾﺪاری ﺳﮑﺮتێری ﮔﺸﺘﯿﯽ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران عەبدوڵڵا حەسەنزادە و ﭼﻪﻧﺪ ﺋﻪﻧﺪاﻣﯽ دەﻓﺘﻪری ﺳﯿﺎﺳﯽ و ﮐﯚﻣﯿﺘﻪی ﻧﺎوەﻧﺪی ﻟﻪ ﮔﻪڵ رێبەرایەتی ﺷﯚرﺷﮕﯿﺮ ﻟﻪ ﺑﻨﮑﻪی دەﻓﺘﻪری ﺳﯿﺎﺳﯽ ﻟﻪ ﻗﻪڵاﺳﻪﯾﺪە رانیەی باشووری کوردستان سەرەتای دەستپێکردنەوەی دیالۆگ و دانیشتنەکانی ھەر دوو لا بوو کە لە ١٨ی ژاﻧﻮﯾﯿﻪی ١٩٩٧ ﯾﻪﮐﯿﻪﺗﯽ و ﯾﻪک ﭘﺎرﭼﻪﯾﯽ ﺧﻮی وەدەﺳﺖ ھێناﯾﻪوە. ئەگەر چی ئەم تێکەڵبوونەوە سەری گرت و بۆ ماوەی دوو کۆنگرە بە یەکەوە بە رێبەرایەتی عەبدوڵڵا حەسەنزادە کاریان کرد بەڵام لایەنی کەمینەی نارازی بە ئەم تێکەڵبوونەوەیە لە ناو حدکا ھەر وا دژەبەر مانەوەو تا لە کۆنگرەی سێزەھەم دا زۆرێنەی کومیتەی ناوەندیان بە دەستەوە گرت و بەم جۆرە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەدوای کۆنگرەی ١٣ بە سکرتێری مستەفا ھیجری بۆ ماوەی نزیک بە دوو ساڵو نیو بە ھۆی قەیرانێکی قوڵی تەشکیلاتی کە سەرانسەری قەوارەکەی ھەر لە سەرێ ڕا تا خوارێ داگرتبوو و بە کردەوە کردبوویە دوولەت سەرئەنجام جارێکیتر لە ١٥/٩/١٣٨٥ ی ھەتاوی (٦/١٢/٢٠٠٦ زایینی) بە رەسمی بوو بە دو بەش واتە: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان و تا ئێستا ھەر دوو لای دێموکرات کۆنگرەی چواردە و پازدەھەمی خۆیان بە جیا گرتووە. خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانە و حیزبەکەی باوەری قوڵی بە وەسەریەکەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات ھەیەو لە ماوەی رابردوو و بە پێی بریاری کۆنگرە کە بە زۆرینەی ئەندامانی دەنگیان بۆداوە ھەوڵیان بۆ لێک نزیک بوونەوە لە گەڵ ھاورێیانی پێشووی خۆیان داوەو تا رادەیەکی زۆریش سەر کەوتوون.
حیزبی دیموکراتی کوردستان باوەرێکی قوولی بە ھاوکاری و لێک نیزیک بوونەوەی نیوان ھێزولایەنە سیاسیەکانی کوردستان ھەیە و لە چەند ساڵی رابردوودا تێکۆشاوە ھاندەری ھەموو لایەنەکان بۆ دیالوگ و وتووێژی راستەوخۆ بە مەبەستی لێک نیزیک بوونەوە و گەیشتن بە یەکریزی و ھاوھەنگاوی و کاری ھاوبەش بێ. لە پەیامی دەفتەری سیاسی کە بە بۆنەی شەست وحەوتەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەر کراوە ھاتووە -:〈 ″ ئێمە خۆشحالین کە ھاورێیانی پێشوومان لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دا، پاش تێپەربوونی شەش ساڵ بە سەر لەت بوونی حیزب، لەم دواییانەدا چاویان بە ھەڵویستی خۆیاندا خشاندۆتەوە و لە ھەڵوێستێکی تازەدا رایان گەیاندوە کە ئامادەن لە گەڵ ئێمە راستەو خۆ بکەونە دیالۆگ و وتووێژ بۆ چارەسەری گیروگرفتەکان، ئێمە ئەم ھەڵویستە نوییەی ئەوان بە ھەنگاوێکی باش و دروست دەزانین و پێشوازیی لیێ دەکەین، وەک زۆر جاری دیکەش ڕامان گەیاندوە، ئەوە دیالوگ و پێکەوە دانیشتن و قەبوولی یەکتر و رێز گرتنی دوو لایەنەیە کە رێگای لێک نیزیک بوونەوە و یەکریزی خۆش دەکا. بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتی رادەگەیەنین کە لە یەکەم دانیشتنیش دا کە لە نیوان سکرتیرەکانی ھەر دوو لای دیموکرات لەم دواییانە، و بە دوای ھەڵویستی نوێی رێبەری حدکا دا، پیک ھات، لە سەر ئەو پەیامە پێمان داگرتۆتەوە.حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ٦٧ ساڵەی دامەزرانی دا، جارێکی دیکە پابەند بوونی خۆی بە ھەڵوێستی یەکیەتیخوازانەی دووپات دەکاتەوە و ھەموو ھەوڵی خۆی بە کار دینێ بۆ ئەوەی ھەر شانس و دەرفەتێکی لە بار بۆ گەیشتن بە یەکریزی بقۆزیتەوە. ″ 〉 لەو ماوەیە دا بە تایبەت لە ساڵی ٢٠١٢ ھەوڵێکی زۆر جیددی بۆ چارەسەری ئەم پرسە لە لایان رێبەرایەتی ھەر دوو بەشی دێموکرات دەستی پێ کردوەو چەند جارێکیش بە رەسمی لە بارەگای ھەر دوو لا دانشتنیان ھەبووە.
کورتەیەک لە مێژووی حدک[دەستکاری]
دروستبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ﺑﻪ ﻧﻮﺧﺘﻪ ﮔﯚڕانێکی ﮔﺮﯾﻨﮓ ﻟﻪ مێژووی ﮔﻪﻟﯽ کورد داو ﺑﻪ ﺳﻪرەﺗﺎی ﻗﯚﻧﺎخێکی ﻧﻮێ ﻟﻪ ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ ﻧﻪﺗﻪوەی کورد دەژمێردرێ. ﺑﻪرێبەرایەتی ﺋﻪم ﺣﯿﺰﺑﻪ ﺑﻮو کە ﮔﻪﻟﯽ کورد ﺑﯚ ﯾﻪکەم ﺟﺎر ﻟﻪ مێژووی ﺧﯚی دا ﺗﻮاﻧﯽ کۆماری کوردستان ﻟﻪ بەشێکی کوردستان دا پێک بھێنێ. ﮐﯚﻣﺎری ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﺑﯚ ﯾﻪﮐﻪم ﺟﺎر ﺳﺘﺎﺗﻮوی دەﺳﻪڵاتی ﮐﻮردﯾﯽ ﺑﻪ ﺷﯿﻮەﯾﻪﮐﯽ ﻣﻮدێرنو ﺑﻪ نێوەرۆکێکی دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮑﻪوە، ﻧﯿﺸﺎن دا. ەﻪرﭼﻪﻧﺪ کۆماری کوردستان ﭘﺎش ١١ ﻣﺎﻧﮓ دەﺳﻪڵاﺗﺪارﯾﯽ دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮏ، ﺑﻪھۆی ھێرشی دەﺳﻪڵاﺗﯽ ﭘﺎﺷﺎﯾﻪﺗﯿﯽ ﺋﻪو ﺳﻪردەﻣﻪی ئێراﻧﻪوە ﺟﻮاﻧﻪﻣﻪرگ ﮐﺮا، ﺑﻪڵام ﺋﻪزﻣﻮوﻧﯽ دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮑﯽ دەﺳﻪڵاﺗﺪاری ﻟﻪ کۆماری کوردستان دا، ﺑﻪ ﻻﭘﻪڕەﯾﻪﮐﯽ زێرینی مێژووی ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﮔﻪﻟﯽ ﮐﻮرد ﻟﻪ پێناوی وەدیھێنانی ﻣﺎﻓﻪ ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯽو دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮑﻪﮐﺎﻧﯽ دا دێتە ﺋﻪژﻣﺎر. ﺟﻪوەﻪری دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮑﯽ دەﺳﻪڵاﺗﺪاری ﻟﻪو ﮐﯚﻣﺎرەدا ﮐﻪ لە جێدا ﺑﻨﻪﻣﺎی ﻟﻪﺳﻪر ئەسڵی رێزﮔﺮﺗﻦ ﻟﻪ ﺋﯿﺮادھی ﺧﻪڵکی ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﻟﻪﻻﯾﻪکو ەﻪوڵدان ﻟﻪ پێناوی پێکەوەژﯾﺎنێکی تێکەڵ ﺑﻪ ەﺎوڕێزی ﻟﻪﮔﻪڵ ﻧﻪﺗﻪوەﮐﺎﻧﯽ دراوﺳێی ﻟﻪﻻﯾﻪﮐﯽ دﯾﮑﻪ داﻧﺮاﺑﻮو، ﻧﻪک ھەر ﻟﻪ ﺋﺎﺳﺘﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎنو ئێراﻧﯽ ﺋﻪو ﺳﻪردەﻣﻪدا، ﺑﻪﻟﮑﻮو ەﻪم ﺋﻪوﺳﺎو ەﻪم ئێستا ﻟﻪ ەﻪﻣﻮو رۆژەﻪڵاتی ناوەراست دا ﺑﻪ رووداوێکی ﮔﺮﻧﮓ دادەﻧﺮاو دادەﻧﺮێ. ەﻪرﭼﻪﻧﺪ پێشەوا قازی ﻣﺤﻪﻣﻤﻪد و بەشێکی دﯾﮑﻪ ﻟﻪ رێبەراﻧﯽ ﺣﯿﺰبو ﮐﯚﻣﺎر ﻟﻪ پێناوی ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ رزﮔﺎرﯾﺨﻮازاﻧﻪﯾﺎن دا ﺑﻪ ﻓﻪرﻣﺎﻧﯽ رێژﯾﻤﯽ ﭘﺎﺷﺎﯾﻪﺗﯿﯽ ئێران ﻟﻪ سێدارە دران، ﺑﻪڵام ﺋﻪزﻣﻮوﻧﯽ دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮏو پێشکەوﺗﻨﺨﻮازاﻧﻪی ﮐﯚﻣﺎری ﮐﻮردﺳﺘﺎن ەﻪروا رێنیشاندەری ﻧﻪوە ﻟﻪ دوای ﻧﻪوەی ﺑﺰووﺗﻨﻪوەی رزﮔﺎرﯾﺨﻮازاﻧﻪی ﮔﻪﻟﯽ ﮐﻮرد ﺑﻮوەو دەبێ. ﻟﻪﮔﻪڵ ﺋﻪوەی رووﺧﺎﻧﯽ کۆماری کوردستان زەﺑﺮێکی ﮔﻪورە ﺑﻮو کە ﻟﻪ ﭘﻪﯾﻜﻪری حیزبی دێموکراتی کوردستان درا، تێکۆﺷﻪراﻧﯽ ﺋﻪم ﺣﯿﺰﺑﻪ ﻟﻪ ﻣﺎوەﯾﻪکی ﺑﻪ ﻧﯿﺴﺒﻪت کورت دا ﺧﯚﯾﺎن رێک ﺧﺴﺘﻪوەو ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ رزﮔﺎرﯾﺨﻮازاﻧﻪی ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯽﯾﺎن دەﺳﺖ پێکردەوە. حیزبی دێموکراتی کوردستان ﻟﻪ ﻣﺎوەی زﯾﺎﺗﺮ ﻟﻪ ٦٧ ﺳﺎڵ ﺗﻪﻣﻪﻧﯽ ﺧﯚیدا زۆر ﻓﻪﺳڵی زێرینی ﻟﻪ مێژووی ﻧﻪﺗﻪوھی کورد دا ﺗﯚﻣﺎر کردوون، زۆر ﺳﻪرکەوﺗﻨﯽ ﮔﻪورەی ﺑﻪ دەﺳﺖ ھێناونو ﺗﻮوﺷﯽ ﻧﻮﺷﻮﺳﺘﯽو تێکشکانیش ﺑﻮوە. بێجگە ﻟﻪ داﻣﻪزراﻧﺪﻧﯽ کۆماری کوردستان کە ﻟﻮوﺗﻜﻪی ﺳﻪرکەوﺗﻨﯽ ﺋﻪم ﺣﯿﺰﺑﻪو ﺑﻪ ﮔﺸﺘﯽ ﺑﺰووﺗﻨﻪوھی رزﮔﺎرﯾﺨﻮازﯾﯽ کورد ﺑﻮو، ﺋﻪم ﺣﯿﺰﺑﻪ ﺑﺰووﺗﻨﻪوەی بەﺷﻜﯚی ﺳﺎڵاﻧﯽ ٤٧ ١٣٤٦ی ﺑﻪرﭘﺎ کردوە، ﭼﻪﻧﺪ ﺟﺎر ﻟﻪ ﻣﻠﻤﻼﻧﻪی ەﻪڵبژاردن دا ﺧﯚی ﺗﺎﻗﯽ کردۆﺗﻪوەو ەﻪﻣﻮو ﺟﺎرێ ﺳﻪرکەوﺗﻨﯽ ﺑﻪدەﺳﺖ ھێناوەو ﺳﻪرەﻧﺠﺎم ﺑﯚ ﻣﺎوەی ﭘﺘﺮ ﻟﻪ سێ دەﯾﻪ ﺧﻪﺑﺎتێکی ﻗﺎرەﻣﺎﻧﺎﻧﻪی ﺑﻪ دژی دﯾﻜﺘﺎﺗﯚریو ﺳﻪرەڕۆﯾﯽ ﮐﯚﻣﺎری ﺋﯿﺴﻼﻣﯽ ﺑﻪڕێوە ﺑﺮدوە. ﺋﻪم ﺣﯿﺰﺑﻪ ەﻪر ﻟﻪو کاﺗﻪدا رووﺧﺎﻧﯽ کۆماری کوردستان و تێکشکانی راﭘﻪڕﯾﻨﯽ ﭼﻪکداراﻧﻪی ٤٧ ١٣٤٦ی ﺑﻪﺧﯚوە دﯾﻮەو ﭼﻪﻧﺪ ﺟﺎر ﻟﻪ دەوراﻧﯽ رێژﯾﻤﯽ ﭘﺎﺷﺎﯾﻪﺗﯽو رێژﯾﻤﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽدا کەوﺗﯚﺗﻪ ﺑﻪر ﭘﻪﻻﻣﺎری ﭘﯚﻟﯿﺲو ھێزە ﺳﻪرﮐﻮﺗﮑﻪرەﮐﺎنو ﺑﻪ دەﯾﺎنو ﺳﻪدان تێکۆﺷﻪری کەوﺗﻮوﻧﻪﺗﻪ زﯾﻨﺪاﻧﻪوە کە زۆرﺑﻪﯾﺎن ﺣﻮکمی ﻗﻮرسو ﺗﻪﻧﺎﻧﻪت ئێعداﻣﯿﺎن ﺑﻪﺳﻪردا ﺳﻪﭘﺎوە. حیزبی دێموکراتی کوردستان ﻟﻪو ﺧﻪﺑﺎﺗﻪ ﻗﺎرەﻣﺎﻧﺎﻧﻪو پر ﻟﻪ ﺷﺎﻧﺎزیﯾﻪدا زﯾﺎﺗﺮ ﻟﻪ پێنج ەﻪزار پێشمەرگە، کادرو ﺋﻪﻧﺪاﻣﯽ ﺷﻪەﯿﺪ ﺑﻮون کە ﻧﯿﺰﯾﻚ ٢٥ کەﺳﯿﺎن ﻟﻪ کادری رێبەری ﺑﻮونو ﻟﻪ ﺳﻪرووی ھەﻣﻮوﺷﯿﺎﻧﻪوە ﻧﺎوی سێ رێبەری ﭘﺎﯾﻪﺑﻪرز: پێشەوا قازی ﻣﺤﻪﻣﻤﻪد و دوکتور ﻗﺎﺳﻤﻠﻮوو دوکتور ﺷﻪرەﻓﻜﻪﻧﺪی دەدرەوشێنەوە.
پەیوەندیدار[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ماڵپەرەکانی سەر بە حدک https://web.archive.org/web/20170916032824/http://kurdistanukurd.com/
- راپۆرتی سیاسیی کۆمیتەی ناوەندی بۆ کۆنگرەی ١٥ https://web.archive.org/web/20130514212053/http://www.kurdistanukurd.com/ku/balga/raporti%20siyasi.pdf
- بەرنامەو پێڕەوی نێوخۆی حدک، پەسندکراوی کۆنگرەی 15 https://web.archive.org/web/20130514211717/http://www.kurdistanukurd.com/ku/balga/Barnama-Peraw.pdf
- ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندیی حدک، بۆ کۆنگرەی ١٤ https://web.archive.org/web/20130514212043/http://www.kurdistanukurd.com/ku/balga/raporti%20kongrai%2014%20kdp.pdf
- بەرنامەو پێڕەوی نێوخۆی حدک، پەسندکراوی کۆنگرەی ١٤ https://web.archive.org/web/20130514211723/http://www.kurdistanukurd.com/ku/balga/bername%20u%20asaname.k14.kdp.pdf
- ھێڵە گشتییەکانی رێبازی ئێمە https://web.archive.org/web/20130514211812/http://www.kurdistanukurd.com/ku/balga/hela%20gshtiyakan.pdf
- نامیلکەی کاروانێک لە شەھیدانی حدک https://web.archive.org/web/20180903052105/http://kdpmedia.org/more.php?id=5188
- ماڵپەڕی دەرەوەی وڵات (ئینگلیسی) http://www.kdppress.org
- ماڵپەڕی دەرەوەی وڵات https://web.archive.org/web/20180903020415/http://kdpmedia.org/index.php
- ھێڵە گشتییەکانی رێبازی ئێمە https://web.archive.org/web/20130514211812/http://www.kurdistanukurd.com/ku/balga/hela%20gshtiyakan.pdf
- کورد کاناڵ http://www.kurdch.tv/
- بەرنامەو پێڕەوی نێوخۆی حدک، پەسندکراوی کۆنگرەی ١٤ https://web.archive.org/web/20130514211723/http://www.kurdistanukurd.com/ku/balga/bername%20u%20asaname.k14.kdp.pdf
- شەھید http://www.shehid.com/
- ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندیی حدک، بۆ کۆنگرەی ١٤ https://web.archive.org/web/20130514212043/http://www.kurdistanukurd.com/ku/balga/raporti%20kongrai%2014%20kdp.pdf
- لاپەرە فەرمییەکانی حدک لە فەیسبووک https://web.archive.org/web/20180903052413/http://kdpmedia.org/more.php?id=5412
- بەرنامەو پێڕەوی نێوخۆی حدک، پەسندکراوی کۆنگرەی 15 https://web.archive.org/web/20130514211717/http://www.kurdistanukurd.com/ku/balga/Barnama-Peraw.pdf
- پەیجی رەسمی سکرتێری گشتی حدک لە فەیسبووک (خالید عزیزی)https://www.facebook.com/khalid.azizi.1945
- راپۆرتی سیاسیی کۆمیتەی ناوەندی بۆ کۆنگرەی ١٥ https://web.archive.org/web/20130514212053/http://www.kurdistanukurd.com/ku/balga/raporti%20siyasi.pdf
- حدک لە یوتیوب https://www.youtube.com/channel/UCP-IcLuGWndVmH040BsKeHA
یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان ماڵپەڕی ناوەندی یەکیەتیی لاوانی دیموکڕاتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
سەرچاوەکان سایتی کوردستان و کورد بەرنامەو پێڕەوی نێوخۆی حدک، پەسندکراوی کۆنگرەی 15 سایتی شەھیدانی حدک
کورتە مێژووی ٦٧ ساڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستان[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]ئامادەکردنی رەحمان نەقشی
کورتە مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]نوسینی دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، عەبدوڵڵا حەسەنزادە ئەرشیوی رۆژنامەی کوردستان - ماڵپەری گیارەنگ