بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەعفەر شێخ مستەفا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفاەوە ڕەوانە کراوە)
جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٨ی ئایلوولی ٢٠١٩
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٥٠-٠٧-٠١) ١ی تەممووزی ١٩٥٠ (تەمەن ٧٥ ساڵ)
قەرەداغ، کوردستان
نەتەوە کورد
پارتی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
منداڵ(ەکان) لەرێ جەعفەر شێخ مستەفا - کچ

نۆزان جەعفەر شێخ مستەفا - کوڕ

ئایین ئیسلام

جەعفەر شێخ مستەفا، ناسراو بە شێخ جەعفەر (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٥٠ لە قەرەداغ، عێراق) جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە پێشتر فەرماندەی ھێزەکان ٧٠ بوو و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە. لە ٨ی لە ئەیلوولی ٢٠١٩ وەک جێگر سەرۆکی ھەرێم و جێگری فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە کوردستان دەستبەکار دەبێت.[١]

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە ١ی مانگی ٧ی ١٩٥٠ لە ناوچەی قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا پەیوەندی بە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردوو و ژیانی خۆی بۆ خەباتی شۆڕشگێری تەرخان کردووە و چەندین پلە و بەرپرسیارییەتیی سەربازی لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٩١دا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە میحوەری (١) ی دەربەندیخان تا خانەقین و دواتر دەبێتە بەرپرسی ھێزەکانی ھەولێر و کۆیە. لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستاندا دەبێتە ئەندامی پەرلەمان و پاشان لە ئیدارەی سلێمانی دەبێتە بریکاری وەزیری پێشمەرگە و لێپرسراویەتیی (فەرماندەی فەرماندەییی سلێمانی) پێدەبەخشرێت.

لە سەردەمی شەڕی دژ بە (ئەنسارولئیسلام)دا لەسەر داوای مام جەلال ساڵی ٢٠٠٢ دەبێتە لێپرسراوی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان. پاش یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی ھەولێر و سلێمانی، دەبێتە وەزیری پێشمەرگە و لە ھەمان کاتیشدا فەرماندەی ھێزەکانی (٧٠) بووە.

جەعفەر شێخ مستەفا لە ٨ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٩ وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری فەرماندەی گشتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستبەکار بوو، و لەڕووی ستراتیژییەوە لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەشدارێکی سەرەکییە لە پرۆسەی یەکخستن و یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک سوپایەکی یەکگرتوو پێشمەرگەی کوردستان لەژێر فەرماندەیی وەزارەتی پێشمەرگەدا.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «شێخ جەعفەر شێخ مستەفا». مەڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان - عێراق (بە کوردی). لە ۲٥ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. https://presidency.gov.krd/jaafar-sheikh-mustafa/