ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان
هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان یان لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی (بەئینگلیزی: Democratic Patriotic Alliance of Kurdistan) بریتییە لەناوی هاوپەیمانێتییەک بوو کە بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٠٥ی عێراق و هەڵبژاردنی ٢٠٠٥ی هەرێمی کوردستان دانرا کە تێیدا کورد بەیەکگرتوویی چووە نێو هەڵبژاردنەکانی عێراق بەرامبەر بە نەتەوایەتییەکانی تر. هەڵبژاردنەکان لەهەمان کاتدا بۆ پەرلەمانی کوردستانیش بوو. بەشێوەیەکی سەرەکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دوو پارتە زلهێزەکەی لیستەکە بوون.
قەوارە بەشدارەکان:
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
- حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق
- حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
- حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
- حیزبی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان
هاوپەیمانێتییەکە ١٥٧٠٦٦٥ دەنگی بەدەست هێنا لە پەرلەمانی کوردستاندا، کە دەیکردە ٩٠%ی دەنگەکان. لەسەر ئاستێکی فیدراڵیش %٢٦ی دەنگەکانی بەدەست هێنا کە دەیکردە ٧٥ کورسیی لە کۆی ٢٧٥ کورسیی پەرلەمانی عێراق. لیستەکە توانیی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ جەلال تاڵەبانی پارێزراو بکات هاوکات پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ مەسعوود بارزانی بپارێزێت[١].