کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

کۆمەڵە | |
---|---|
Komele.jpg | |
وتەبێژ | ئیبراھیم عەلیزادە |
دامەزراندن | ١٩٦٧ |
شوێنگەی سەرەکی | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ئینتیمای نیشتمانی | حیزبی کۆمۆنیستی ئێران |
ڕەنگەکان | سوور |
ماڵپەر | |
Komalah | |
ئاڵای حیزب | |
Komele.jpg |

کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (بە فارسی: کوملە سازمان کردستان حزب کمونیست ایران، بە ئینگلیزی: Komala Kurdistan's Organization of the Communist Party of Iran) ڕێکخراوێکی سیاسی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە ڕێبازی کۆمۆنیستی چالاکی دەکات. ناوی ئەم ڕێکخراوە لە ڕابردوودا کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران بوو، بەڵام بەدوای دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ساڵی ١٩٨٤ کۆمەڵەیش بەم حیزبە لکاو و ڕۆلی ڕێکخراوی ناوچەییی ئەم حیزبەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا گرت بە ئەستۆ، و ناوی خۆی بە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران گۆڕاند و لەو کاتە لەژێر ئەم ناوە چالاکی دەکات.[١] کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، وێرای حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە چالاکیی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.[٢] ھەتا ئێستاکە چەند لق خواردنەوە لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕوویداوە و حیزبەکانێکی نوێ ھاتوونەتەوە ئاراوە کە ئەوانەیش لە ژێری ناوی کۆمەڵە چالاکی دەکەن. سکرتێری گشتیی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ئێستادا ئیبراھیم عەلیزادەیە.[٣] دواتر کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ساڵی ٢٠٠٠ لە حزبی کۆمۆنیستی ئێران هاتەدەرێ
مێژوو[دەستکاری]
سڵێمان موعینی لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنەری لایەنێکی توندڕەو لەو حیزبەدا بوو. لە زستانی ١٩٦٦ (١٣٤٥ ھەتاوی) لەگەڵ گرووپێکی ٦٠ کەسی لە ئەندامەکانی حیزب، لە پیرانشار و بۆکان، چەند شەڕی چەکدارانەیان کرد. ئەم گرووپە تا ساڵی ١٩٦٨ سەرکوت کرا. دە کەس لەم گرووپە کە مابوونەوە ڕایان کرد بۆ عێراق. لە پاییزی ١٩٦٨ (١٣٤٨) موعینی لەگەڵ سێ کەسی تر ڕێکخراوێکیان بە ناوی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دامەزراند. ئەم چوار کەسە لە ئاغاوەتەکانی بۆکان و لە بنەماڵەکانی ئیلخانیزادە و موھتەدی و عەلیزادە بوون.
مائۆئیسم لە ساڵەکانی ١٩٦٠–١٩٦٥ لە نێو بڕێ لە لاوەکان و قوتابییەکانی کوردستانی ئێران بەھۆی جیاواز بوونی ئایدیۆلوجیای مائۆئیسم و سەرنەکەوتنی بارزانی و سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە عێراق دا لایەنگری زۆر گرت.
سێ کەس لەم لاوانە چاوە (کوڕی ئیمامی جومعەی مەریوان) و فواد مستەفاسوڵتانی (کوڕی خانی ئاڵمانە) و سدێق کەمانگەر (مالکێکی کامیارانی) بوون. تا ساڵی ١٩٧٨ ژمارەی ئەندامەکانی ئەم لایەنە گەشتبوو بە ٤٨ کەس لە مەریوان و ١٠٠ کەس لە سنە. ئەم گرووپە خۆیان بە ناوی شیرین بەھارە بە بیروڕای مائۆئیستی ئەناساند.
لە سەقز، موحەممەدحسێن کەریمی ڕێکخراوێکی بە ناوی یەکێتی جووتیاران دامەزراند کە لەگەڵ ئایینییەکان و بنەماڵەی شێخەکان پێوەندییەکی باشی بوو. بنەماڵەی حسێنی کە شێخ عیزەدین حسێنی (ئیمامی جومعەی مەھاباد) و شێخ جەلال حسێنی (لە بانە) لە گەورەکانیان بوون دوای کوژرانی موحەممەدحسێن کەریمی لە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ لە پادگانی سەقز بوون بە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوە و شێخ عیزەدین بوو بە ڕێبەری ئەم ڕەوتە.
لە یەکگرتنەوەی سە گرووپی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان و شیرین بەھارە و یەکێتی جووتیاران لە ساڵی ١٩٧٩ دا (١٣٥٧) حیزبی کۆمەڵە بە ڕێبەریی شێخ عیزەدین حسێنی دامەزرا.
کۆمەڵە لە دوای کونگرەی سێھەمی دا (ساڵی ١٩٨٢) بوو بە سێ بەشەوە:[٤]
- گرووپی خەبات
- گروپی دوکتور شاکری کە بوون بە ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
- گرووپی کۆمەڵە بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا موھتەدی و بە ئایدیۆلوجیای مائۆئیسمەوە
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
- فواد مستەفا سوڵتانی
- حەمەحسەین کەریمی
- سەعید موعینی (خانە)
- سولێمان موعینی
- جەعفەر شەفیعی
- سدیق کەمانگەر
- ڕۆژی کۆمەڵە
لق لێبوونەوەکانی کۆمەڵە[دەستکاری]
- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران (١٩٦٩/١٩٧٩–١٩٨٤)
- کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (١٩٨٤–ئێستاکە)
- ڕەوتی سۆسیالیستی کۆمەڵە (٢٠٠٩–٢٠٢٢)
- حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران (٢٠٠٠–ئێستاکە)
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (٢٠٠٧–٢٠٢٢)
- حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران – ڕەوتی یەکگرتنەوە (٢٠٠٨–٢٠١٤)
- کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (١٩٨٤–ئێستاکە)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (حەکەئێ): سەبارەت بە ئێمە (بە فارسی)؛ سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠.
- ^ دامەزراوەی خوێندنەوەکان و لێکۆڵینەوەکانی سیاسی: سەرنجێک لە لایەنەکان و ئاژاوەکانی ساڵانی ١٩٧٩ ھەتا ١٩٨٣ (بە فارسی)، نووسینی مەرزیە عێراقی، نووسراو لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠.
- ^ ماڵپەڕی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران: دانووستان لەگەڵ حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق، نووسراو لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩؛ بازدید در سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠.
- ^ The Kurdish nationalist movement: opportunity, mobilization, and identity, by David Romano, p.239.